سەرۆک وەزیران دوای سەردانە فەرمیەکەی بۆ ئەمریکا گەڕایەوە بەغدای پایتەخت
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە :-ئەمڕۆ شەممە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى، دەگەڕێتەوە بۆ بەغدای پایتەخت، دوای کۆتایی هێنان بە سەردانە فەرمییەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کە زنجیرەیەک دیدار و گفتوگۆ و سیمینار و دانیشتنی دیالۆگ و چەند چالاکییەکی دیکەی لەخۆگرتبوو بەم شێوەیەی خوارەوە:
■ دیدار لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا جۆزێف بایدن.
■ پێشوازیکردن لە وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن.
■ سەردانی کردنی بارەگای پێنتاگۆن و ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ وەزیری بەرگری بەڕێز لۆید ئۆستین.
■ پێشوازیکردن لە سەرۆک وەزیرانی چیک، پێتر فیالا.
■ پێشوازیکردن لە وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا ئەلیخاندرۆ مایۆرکاس.
■ پێشوازیکردن لە وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا والی ئەدیمۆ.
■ سەرپەرشتیکردنی واژۆکردنی 18 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری وزە و ئابووری و پەرەپێدانی کەرتی نەوت و پیشەسازی دەرمان.
■ پێشوازیکردن لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی.
■ پێشوازیکردن لە سەرۆکی کۆمەڵەی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەڕێز سێت مۆڵتن.
■پێشوازیكردن لە ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا سیناتۆر تیم کەین.
■ پێشوازیکردن لە ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا سیناتۆری لیندسی گراهام.
■ پێشوازیکردن لە ژمارەیەک لە باڵیۆزانی پێشووی ئەمریکا کە لە عێراق خزمەتیان کردووە.
■ پێشوازیکردن لە سەرۆکی ئەنجومەنی گەنمی ئەمریکا بەڕێز ڤینس پیتەرسۆن.
■ پێشوازیکرد لە شاندی بانکی جی پی مۆرگان.
■ پێشوازیکردن لە سەرۆکی (جی ڤێرنۆڤا) بۆ وزە بەڕێز سکۆت سترازیک.
■ پێشوازیکردن لە شاندێک لە کۆمپانیای (ستێلار ئینێرجی) ئەمەریکی.
■ پێشوازیکردن لە شاندێک لە کۆمپانیای (جەنەراڵ داینامیکس) ئەمەریکی.
■ پێشوازیکردن لە شاندێکی کۆمپانیای (بەیکەر هیوز) ئەمریکی.
■ پێشوازیکردن لە شاندێکی کۆمانیای (لۆکهید مارتن) کە بەرپرسیارە لە دروستکردنی فڕۆکەی (F16).
■ پێشوازیکردن لە سەرۆکی کۆمپانیای (هانوێل) ئەمریکی بەڕێز کین وێست.
■ پێشوازیکردن لە سەرۆکی کۆمپانیای KBR بۆ چارەسەری تەکنەلۆژیای بەردەوام بەڕێز جی ئیبراهیم لە هیوستن.
■ دیدارێک لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا کە تایبەتن بە بواری نەوت و غاز لە هیۆستن لە وۆرکشۆپێکدا.
■ دیدارێک لەگەڵ کۆمەڵێک بازرگانانی عێراقی لە ویلایەتی میشیگان لە ئەمریکا.
■ پێشوازیکردن لە شاندێکی پەیمانگای بەیکەر بۆ توێژینەوەی وزە لە هۆستن.
■ دیدارێک لەگەڵ نوێنەرانی ناوەندەکانی توێژینەوەی تایبەتمەند لە عێراق و ناوچەکە لە واشنتۆن.
■ گفتوگۆکردن لەسەر دامەزراوەی ئەنجومەنی ئەتڵەسی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا.
■ سیمینارێکی وتوێژ لە زانکۆی جۆنز هۆپکینز لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا.
■ دیدارێک لەگەڵ کۆمەڵێک ڕەوەندی عێراقی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا.
■ دیدارێک لەگەڵ ڕەوەندی عێراقی لە هیوستن.
■ دیدارێک لەگەڵ کۆمەڵێک ڕەوەندی عێراقی لە کۆڕبەندی ئیسلامی لە ویلایەتی میشیگان لە ئەمەریکا.
■ دیدارێک لەگەڵ کۆمەڵێک ڕەوەندی عێراقی لە سەنتەری کلدانی عێراق لە ویلایەتی میشیگان لە ئەمەریکا.
■ وەرگرتنەوەی شوێنەوارێک کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شارستانیەتی سۆمەری (2900-3000 ساڵ پێش زایین) لە مۆزەخانەی میترۆپۆلیتان لە نیویۆرک.
■ پێشوازیکردن لە بنەماڵەی کایلا مۆلەر هاوڵاتی ئەمریکی کە لە ساڵی 2013 لەلایەن چەتە تیرۆریستییەکانی داعشەوە ڕفێندرا و لە ساڵی 2015 و لە شاری حەلەبی سوریا کوژرا.
■ دیدار لەگەڵ نوێنەر و پەیامنێرانی ژمارەیەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوا لە واشنتۆن.
■ چاوپێکەوتن لەگەڵ تۆڕی هەواڵی ئەمریکی (سی ئێن ئێن).
■ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەمریکی واشنتۆن پۆست.
■ چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ئەلمۆنیتۆر.
■ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ.
■ چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کەناڵی PBS ئەمریکی.
■ سەردانی کردنی باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن و کۆبوونەوە لەگەڵ کارمەندانی.