نێچيرڤان بارزانى و ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسايشى نيشتمانيى ئێران تاوتوێی هەماهەنگی ئەمنی نێوان عێراق و ئێرانیان کرد
له درێژه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ كۆمارى ئيسلاميى ئێران، ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، له تاران له‌گه‌ڵ عه‌لى ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌ديان، ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسايشى نيشتمانيى ئێران، كۆبوونه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوه" له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كانى ناوچه‌كه و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانيان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوو وڵات له‌پێناو ئارامى و ئاسايشدا كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى ڕێگرتن له په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كان و به‌دوورگرتنى ناوچه‌كه له پشێويى زياتر.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌حمه‌ديان به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق به هه‌رێمى كورستانه‌وه ده‌ربڕى، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانيش دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌ر‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا و بۆ هيچ لايه‌نێك نابێته هه‌ڕه‌شه.
كلمات مفتاحية
- کوردستان
- سەرۆکی هەرێم
- ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسايشى نيشتمانيى ئێران،
- هەماهەنگی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران