سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ئەسەد تاوتوێی کۆنترۆڵکردنی سنووری نێوان هەردوو وڵات دەکەن
ئەمڕۆ دووشەممە، فالح فه‌یاز، سەرۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و بەدواداچوون بۆ ڕێکخراوە توندڕەوەکان گفتوگۆیی کرد.
به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تیی زانیاری گشتی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئه‌مڕۆ فالح فه‌یاز سه‌ڕۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ڕۆک کۆماری سووریا کۆبووه‌ته‌وه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەماهەنگی کاریگەر بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و بەدواداچوونی ڕێکخراوە توندڕەوەکان و پاشماوەکانیان کردووە کە هەوڵدەدەن ئاسایشی سوریا و عێراق بکەنە ئامانج.
لای خۆیه‌وه سەرۆک کۆماری سوریا جەختی لەوە کردەوە ئه‌و تیرۆره‌ی کە شێوازی کوشتن و خوێنڕشتن دەگێرێته‌ر، لە هەموو شوێنێکی جیهان وەک یەکە، ئاماژەی بەوەشکرد لایەنگرانی تیرۆر لە سوریا و عێراق هەمان لایەنگرانی تیرۆریزمن لە شوێنەکانی تر، گرنگ نییە ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستیانە چەند ناویان هەبێت.
سەرۆک کۆماری سووریا ئاماژەی بەوە کرد کە خۆڕاگری و بەهێزی سوپای سووریا و عێراق بنەمای بەدەستهێنانی سەرکەوتنی یەک لە دواییەکان بوو لە بەرامبەر تیرۆریستان و لایەنگرانیان.