سوپای ئیسرائیل هێرشی توند له ره‌فح ده‌ستپێده‌كات
كابینه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه به كۆی ده‌نگ بڕیاریدا به‌رده‌وام بێت له ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له شاری ڕه‌فح .
كابینه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "كابینه‌ی جه‌نگ به كۆی ده‌نگ بڕیاریدا كه ئیسرائیل به‌رده‌وام بێت له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی له ره‌فح به مه‌به‌ستی دروستكردنی فشاری سه‌ربازی بۆ سه‌ر حه‌ماس بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئازادكردنی بارمته‌كانمان و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی دیكه‌ی شه‌ڕه‌كه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌رچه‌نده ئه‌و پێشنیاره‌ی حه‌ماس په‌سه‌ندی كردوه، دوره له مه‌رجه پێویسته‌كانی ئیسرائیل، به‌ڵام ئیسرائیل شاندێكی ناوبژیوانی ده‌نێرێت بۆ ته‌واوكردنی ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌ژێر مه‌رجێكدا كه ئیسرائیل په‌سه‌ندی بكات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا سوپای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، "هێزه‌كانی به‌رگری ئیسرائیل ئێستا به شێوه‌یه‌كی ئامانجدار له ناوچه‌ی ره‌فحی ڕۆژهه‌ڵات هێرشده‌كه‌نه سه‌ر ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
میدیا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ڕایانگه‌یاندوه، فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان بۆردومانی ئاگرینیان ئه‌نجامداوه و هێرشیان له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ره‌فح ده‌ستپێكردوه.
هاوكات كه‌ناڵی 14ی عیبری ڕایگه‌یاندوه، سوپای ئیسرائیل هێرشی توند له ره‌فح ده‌ستپێده‌كات كه هاوكاته له‌گه‌ڵ هاتنی هێزی زه‌مینی بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه، ئه‌مه‌ش دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م دێت له‌وه‌ی كه حه‌ماس ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیاری ئاگربه‌سته‌كه ده‌ربڕی.
ئێواره‌ی ڕۆژی دوشه‌ممه، سوپای ئیسرائیل بانگه‌وازی خۆی بۆ دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ڕه‌فح له باشوری كه‌رتی غه‌ززه دوباره‌كرده‌وه كه ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ "ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی"، دوای ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ی میسر و قه‌ته‌ر راگه‌یاند.