حەماس بەفەرمى ڕەزامەندى لەسەر پێشنیازى ئاگربەستی هەمیشەیی دەربڕى
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی قه‌ته‌ری و میسری بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه نیشان دا.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 6ـی ئایاری 2024) بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی قه‌ته‌ری و میسری بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه نیشان دا، له‌م باره‌وه ئیسماعیل هه‌نیه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌كه هه‌ڵوێستی خۆیانی به قه‌ته‌ر و میسر ڕاگه‌یاند.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ئیسماعیل ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له محه‌ممه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌ته‌ر و عه‌باس كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری میسری كردووه و ڕه‌زامه‌ندبوونی بزووتنه‌وه‌كه‌ی پێ ڕاگه‌یاندوون.
هاوكات بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌نیه ته‌له‌فۆنی بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا كردووه و سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه.
هاوكات تاهیر نونو، ڕاوێژكاری مێدیایی سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئاگربه‌سته‌كه سێ بڕگه‌ی سه‌ره‌كی له خۆ ده‌گرێت، ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، دووباره‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ئازادكردنی دیل و زیندانییه‌كان.
گوتووشیه‌تی، به‌م زووانه شاندێكی حه‌ماس ده‌گاته قاهیره بۆ تاوتوێكردنی ئاگربه‌سته‌كه