المطلع
عاجل

post-image

مەسرور بارزانی لە دادگای باڵای فیدراڵیی سکاڵا لە دژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆماردەکات


00:09 كوردستان
2024-05-07
22

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سکاڵا لە دژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆماردەکات، بە سەرپێچیکردنی بڕگەکانی دەستووری عێراق تۆمەتباری دەکات و داوا دەکات، دادگاکە بڕیارێکی بەپەلە دەربکات بۆ راگرتنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوەکوکاتی یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکەی.
مەسرور بارزانی، لەڕێگەی پارێزەرەکەیەوە لە دادگای باڵای فیدراڵی، سکاڵای لە دژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارکردووە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سکاڵاکەیدا دەڵێت، "کۆمیسیۆن لە دابەشکردنی هەرێمی کوردستان بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن، سەرپێچی دەستوور و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کردووە، چونکە کۆمیسیۆن لە دابەشکردنی ژمارەی کورسیی بازنەکان، پشتی بە ژمارەی دەنگدەران بەستووە نەوەک ژمارەی دانیشتووانی ئەو بازنانە، ئەمەش پێچەوانەی دەقی ماددەی 49ی دەستووری عێراقە".

هەر لە سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، "ماددەی تانەلێگیراو سەرپێچی بڕگەکانی دەستووری کردووە، کە تیایدا هاتووە رەچاوی نوێنەرایەتی تەواوی پێکهاتەکانی گەل بکرێت"، دەشڵێت "راستە ئەم بڕگەیە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە، بەڵام بنەمایەکە دەستوور پەسەندی کردووە و پێویستی نوێنەرایەتی پێکهاتەکانە لە تەواوی دەسەڵاتەکانی یاسادانانن، بۆیە پێویستبوو کۆمیسیۆن رەچاوی هاوسەنگی بکات، بە دیاریکراوی تایبەت بە پێکهاتەکانی تورکمان و مەسیحی".

مەسرور بارزانی لە سکاڵاکەیەدا داوا لە دادگای باڵای فیدڕاڵی دەکات، بڕیارێکی بەپەلە دەربکات بۆ راگرتنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و راگرتنی رێوشوێنەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکەی".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی سنووری برادۆستـی سەر بە پارێزگاى هەولێر بۆردوومان دەکەن

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی سنووری برادۆستـی سەر بە پارێزگاى هەولێر بۆردوومان دەکەن

2024-05-19 11:51 1
ئاگر لە قەیسەری کەرکووک کەوتەوە و تەواوی بازاڕەکە سووتا

ئاگر لە قەیسەری کەرکووک کەوتەوە و تەواوی بازاڕەکە سووتا

2024-05-19 11:06 2
كوڕی سەرکردەیەکی عەسائیبی ئەهلی حەق لە بەسرە کوژرا

كوڕی سەرکردەیەکی عەسائیبی ئەهلی حەق لە بەسرە کوژرا

2024-05-19 10:35 2
لە سلێمانی دوو باند کە کارى بازرگانیکردنیان بە ئامێرەکانى قۆپیەرکردنەوە کردوە دەستگیرکراون

لە سلێمانی دوو باند کە کارى بازرگانیکردنیان بە ئامێرەکانى قۆپیەرکردنەوە کردوە دەستگیرکراون

2024-05-19 08:56 2
حکومەتی هەرێم زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای لە وڵاتی چین راگەیاند

حکومەتی هەرێم زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای لە وڵاتی چین راگەیاند

2024-05-19 08:34 1
دەمیرتاش:بڕیارەکانى دادگاى ئەنقەرە بۆ ئێمە چاوەڕوانکراو بون

دەمیرتاش:بڕیارەکانى دادگاى ئەنقەرە بۆ ئێمە چاوەڕوانکراو بون

2024-05-19 01:22 3
هەڵبژاردەی نەتەوەیی تایکواندۆی پیاوانی ئێران بووە پاڵەوانی ئاسیا

هەڵبژاردەی نەتەوەیی تایکواندۆی پیاوانی ئێران بووە پاڵەوانی ئاسیا

2024-05-19 01:08 3
حەشدی شەعبی لەناوبردنی مۆڵگەیەکی پشتیوانی لۆجستی بۆ داعش لە باکووری دیالە راگەیاند

حەشدی شەعبی لەناوبردنی مۆڵگەیەکی پشتیوانی لۆجستی بۆ داعش لە باکووری دیالە راگەیاند

2024-05-19 01:03 4
لە شاری هەولێر دوو شەقامی سەرەکی بەناوی پێشڕەو دزەیی و ژینای کچی کران

لە شاری هەولێر دوو شەقامی سەرەکی بەناوی پێشڕەو دزەیی و ژینای کچی کران

2024-05-19 00:50 3
دۆناڵد ترەمپ: وڵاتەکەمان بەرەو جەنگی جیهانی سێیەم دەچێت بەهۆی کەسانی گەمژەوە

دۆناڵد ترەمپ: وڵاتەکەمان بەرەو جەنگی جیهانی سێیەم دەچێت بەهۆی کەسانی گەمژەوە

2024-05-19 00:47 4
دەنگدانی کۆتایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دانیشتنەکانی داهاتوو دواخراو

دەنگدانی کۆتایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دانیشتنەکانی داهاتوو دواخراو

2024-05-19 00:21 6
فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان ڕێنماییدا بە دامەزراندنی ئەکادیمیای زانستی و ڕاهێنان بۆ کاری هەواڵگری

فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان ڕێنماییدا بە دامەزراندنی ئەکادیمیای زانستی و ڕاهێنان بۆ کاری هەواڵگری

2024-05-19 00:15 3
ئاگر له‌ ده‌غڵودان و بەرووبوومی جوتیارانی کورد لە سنووری پارێزگای کەرکووک كه‌وته‌وه‌

ئاگر له‌ ده‌غڵودان و بەرووبوومی جوتیارانی کورد لە سنووری پارێزگای کەرکووک كه‌وته‌وه‌

2024-05-18 23:35 3
ئارێز عەبدولڵا: پارتی هانی تورکیا دەدات جارێکی تر دەست لە هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بووەشێنێتەوە

ئارێز عەبدولڵا: پارتی هانی تورکیا دەدات جارێکی تر دەست لە هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بووەشێنێتەوە

2024-05-18 22:53 3
وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی دوو قاچاغچی نەوتی  لە بابل راگەیاند

وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی دوو قاچاغچی نەوتی لە بابل راگەیاند

2024-05-18 22:36 3
حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت

حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت

2024-05-18 21:39 4
کوڕ و کچێک لە رووباری سحێلا لە سنووری زاخۆ خنکان

کوڕ و کچێک لە رووباری سحێلا لە سنووری زاخۆ خنکان

2024-05-18 21:20 3
گروپەکانی یەمەن کەشتییەکی یۆنانیان بۆردۆمان کرد

گروپەکانی یەمەن کەشتییەکی یۆنانیان بۆردۆمان کرد

2024-05-18 21:04 3