شاری میلانی ئیتالی ئایسکریم و پیتزا دوای کاتژمێر 12ی شەو قەدەغەدەکات
شاری میلان، لە هەوڵی پاراستنی ''ئارامی'' دانیشتووان، یاسایەکی نوێ بۆ قەدەغەکردنی ئایسکرێم و پیتزا لە دوای نیوەی شەو پێشنیاز دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مارکۆ گرانێلی، جێگری سەرۆکی شارەوانی میلان گوتی ''ئامانج لە یاسای قەدەغەکردنی خواردنی ئایسکرێم و پیتزا لە درەنگانی شەودا ڕاگرتنی هاوسەنگییە لەنێوان پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و کاتبەسەربردن، دەمانەوێت ئارامی بۆ دانیشتووانی شارەکە دابین بکەین''.
شێوازی جێبەجێکردن: پرۆژەیاساکە لە ئەگەری پەسەندکردنیدا، 12 قەزای شاری میلان دەگرێتەوە و دەبێت دووکانەکانی ئایسکرێم و پیتزا لە دوای 12ـی شەوەوە دابخرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خواردنی ئایسکرێم لە دوای نیوەشەوەوە بووە بە کولتوور لەنێو ئیتاڵییەکاندا و شەوانە بەهۆی کۆبوونەوەیان لە کافێ و ڕیستۆرانتەکاندا دەنگە دەنگێکی زۆر دروست دەکەن. خەڵکی شارەکە پێیانوایە ئەو یاسایە پێشێلکردنی ئازادی تاکەکەسییە.