سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای نوێکردنەوەی دەزگای حکومەت دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى، ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتی یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دووبارە پێکهێنانەوەی دەزگای حکومەتی کرد.
نوسینگەی راگەیاندی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:-لە میانەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتانە کرا کە لەچوارچێوەی کارنامەکەدا بوون، و جەخت کرایەوە لەسەر بەردەوامبوون لە ئەو چاکسازییانەی کە لەلایەن حکومەتەوە ئەنجام دەدرێت لە لایەنە ئیداری و دارایی و ئابوورییەکاندا بەشێوەیەکی یەکسان، کە یەکێکە لە گرنگترین ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەو تێڕوانینە دیاری کرا کە حکومەت بەپێی دەست دەکات بە ئەرکی خۆی بۆ چاکسازی لە دەزگای حکومەت و قۆناغەکانی کارکردنی تایبەت بە پرۆسەی چاکسازی و توێژینەوە لە داواکردنی یارمەتی لە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی تایبەتمەند لەم بوارەدا، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر پێکهێنانی تیمێکی بچووک بۆ لێکۆڵینەوە لەو پەڕانەی کە لە کۆبوونەوەی داهاتوودا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکان لەم بارەیەوە.