سەرۆک کۆمار: پەرەپێدانی گەنجان و دابینکردنی پشتیوانی پێویست بۆیان پایەیەکی سەرەکیی ئیلهامبەخشی ئاوات و ئیرادەیانە
نوێنەری سەرۆک کۆمار، د. عەدنان ئیبراهیم محەمەد، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-4-2024، بەشداری لەسێیهەمین کۆڕبەندی زانستی بۆ پڕۆژە نایابەکانی دەرچوون و پێشبڕکێی پەرەپێدانی گەنجان کرد، کە لەلایەن کۆلێژی مەنسور و بە بەشداری چەندین کۆلێژ و زانکۆ ڕێکخرابوو، نوێنەری سەرۆک کۆمار بە ناوی بەڕێزیانەوە وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا سڵاوی سەرۆک کۆمار و هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆڕبەندەکە ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە بەڕێزیان گرنگییەکی گەورە دەدات بە بەرزکردنەوە و پشتیوانیکردنی کەرتی زانستی و ئەکادیمی، چونکە فاکتەرێکی پێویستن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی گشتگیر لە وڵاتەکەماندا.
لە ووتەکەی سەرۆکدا هاتوە کە لەگەڵ بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەپەیوەندی بەردەوام دایە، جگە لە دیدارە ڕاستەوخۆکانی لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکان بۆ گوێگرتن لێیان و زاڵبوون بەسەر ئەو سەختییانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە، جگە لە پشتیوانیکردنی لە دامەزراندنی کۆڕبەندی زانستی و ئەکادیمی بە ئامانجە باڵاکانی لە پرۆسەی پشتگیریکردنی گەنجان و پەرپێدانی فێرکردن.
هەروەها لە ووتەکەیدا، ئاماژە بە بەهێزکردنی گەنجان و دابینکردنی پشتیوانی پێویست کرد بۆیان کە پایەیەکی بنچینەیین لە کۆمەڵگە ، تێیدا سووربوون و ئیلهام و پەرۆشییمان نیشان دەدات، چونکە ئەوان بونیادنەری ئایندەن و ئەمانەتەێکی گەورەیان لە وێنەکێشانی داهاتووی وڵات لە ئەستۆدایە و لەم ڕوانگەیەوە پێویستە بەردەوام بین لە پشتیوانیکردنی گەنجان و دابینکردنی هەموو پێداویستییە زانستی و ئەکادیمییەکانیان بۆ ئەوەی بتوانن خواستەکانیان بەدیبهێنن .
ئەمەش دەقی وتەکەی سەرۆک کۆمارە ، کە بەڕێز دکتۆر عەدنان ئیبراهیم بەناوی بەڕێزیانەوە پێشکەشی کرد :
خوشکان برایان..
ئامادەبوانی بەڕێز..
خۆشحاڵم کە سڵاوی سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەرپرسانی ئەم کۆڕبەندە زانستییەتان ڕابگەیەنم بە شێوەیەک کە پشتگیری لە ڕێبازی زانست و فێرکردن بکات لە خزمەتی وڵات و گەلەکەمان، چونکە دامەزراندنی ئەم جۆرە کۆڕبەندانە پێویستن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئەکادیمی.
سەرۆک کۆمار گرنگییەکی گەورەی بە برەودان و پشتگیریکردنی لایەنی زانستی و ئەکادیمی دەدات، چونکە فاکتەرێکی پێویستە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی گشتگیر لە وڵاتەکەماندا لە ڕێگەی پشتگیریکردن و پەرەپێدانی کەرتی ڕۆشنبیری و زانستی و ئەکادیمییە جۆراوجۆرەکان و بەرزکردنەوەی ئاست و توانای زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکان کە بەڕێزیان لە ئەجێنداکەیدا گرنگیەکی زۆری بە چاودێری دۆخی کارمەندان و وانەبێژان خوێندکاران دەدات .
سەرۆک بەبەردەوامی پەیوەندی لەگەڵ بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکات لەم بارەیەوە، جگە لە دیدارە ڕاستەوخۆکانی لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکان بۆ گوێگرتن لە گرفتەکانیان و زاڵبوون بەسەر ئەو سەختییانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە، جگە لە پشتیوانیکردنی لە دامەزراندنی کۆڕبەندی زانستی و ئەکادیمی تاوەکو بە ئامانجە باڵاکانی بگات لە پرۆسەی پشتگیریکردنی گەنجان و پەرپێدانی فێرکردن.
بەهێزکردنی گەنجان و دابینکردنی پشتیوانی پێویست کرد بۆیان کە پایەیەکی بنچینەیین لە کۆمەڵگەی ئێمەدا، سووربوون و ئیلهامبەخشین و پەرۆشییمان نیشان دەدات، چونکە ئەوان بونیادنەری ئایندەن و ئەمانەتەێکی گەورەیان لە وێنەکێشانی داهاتووی وڵات لە ئەستۆدایە و لەم ڕوانگەیەوە پێویستە بەردەوام بین لە پشتیوانیکردنی گەنجان و دابینکردنی هەموو پێداویستییە زانستی و ئەکادیمییەکانیان بۆ ئەوەی بتوانن خواستەکانیان بەدیبهێنن .
خوشکان برایان..
وەک دەزانن وڵاتەکەمان بۆ دەیان ساڵە بە بارودۆخێکی سەختدا تێپەڕی، لەوانە جەنگ و چەوساندنەوە و گەمارۆدان و تیرۆر و توندوتیژی کە کاریگەرییان لەسەر هەموو بوارەکانی ژیان کردوە و ڕەنگدانەوەیان لە پرۆسەی فێرکردن و ئەکادیمی هەبووە و گەنجانمان دەرفەتی تەواویان وەرنەگرتووە بۆ بەدیهێنانی خواستەکانیان.
ئەمڕۆ، دوای زاڵبوون بەسەر بارودۆخە سەختەکاندا، وڵاتەکەمان شایەتی سەقامگیری ئەمنی و هەلومەرجی گونجاو دەدات بۆ پێشکەوتنی وڵات و بەرجەستەکردنی پەرەپێدان و دەستپێکردنی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە، گەنجانیش ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لەمەدا وەک هێزێکی کۆمەڵگەیی گرنگ، چونکە گەورەترین ژمارەی گەلەکەمان لە توێژی گەنجانن و ئەمەش دەبێت لە پرۆسەی بونیادنانی وڵات و وێنای داهاتووی بەکاربهێنرێت بە دابینکردنی دەرفەتی یەکسان و هاندانیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان و دەستەبەرکردنی شارەزایی بۆیان .
لە کۆتاییدا دوپاتی سڵاو و پێزانینی بەڕێز سەرۆک کۆمار و هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەم کۆڕبەندە زانستییەتان پێ ڕادەگەیەنم.