المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و توندڕەوی لەپێناو پێکەوەژیانی ئاشتییانە


16:12 عێراق
2024-04-18
22

سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە گلین مایەڵز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:-لە دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-4-2024 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو، سەرۆك کۆمار جەختی لە گرنگی کاری هاوبەش کردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و فراوانکردنی هاریکاری دووقۆڵی، بەشێوەیەك کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی دۆست بکەن. هەروەها پێویستی سەردانی وەفدەکانی هەردوو وڵات و سودوەرگرتن لە ئەزمونی ئوسترالیای لە بوارەکانی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان و بەگەڕخستنی زەوی دوپاتکردەوە. 
سەرۆك کۆمار باسی لەو ئاڵنگاریانە کرد، کە روبەڕوی ناوچەکە دەبنەوە، ئاماژەی بە پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانیش کرد بۆ راگرتنی پەرەسەندنەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لەسەرئاستی ناوچەکە و جیهاندا. 
هەروەها بەڕێزیان باسی لە پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بەوەدا پەیوەندییەکان لەبەر رۆشنایی خواستی هەردوولا بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش، کە دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنێت و چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان بکات بەگوێرەی دەستور و یاسا، باشتربون و بەرەوپێشەوەچون.
هاوکات سەرۆك کۆمار هەڵوێستەکانی حکومەتی ئوسترالیای بەرزنرخاند لە پشتیوانیکردنی عێراق لە بواری بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و هاریکاری ئەمنی، جەختیشی لە گرنگی بەردەوامبونی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کردەوە بۆ بەرەنگاربونەوەی باندە تیرۆریستییەکان و توندڕەوی لەپێناو برەودان بە پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان هەمواندا.
لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ئوسترالیا جەختی لە خواستی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و بەهێزکردنی هاریکاری لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوو وڵات و گەلی دۆست.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای نوێکردنەوەی دەزگای حکومەت دەکات

سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای نوێکردنەوەی دەزگای حکومەت دەکات

2024-05-06 15:46 4
دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە 6 ناوچەی شاری بەغداد

دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە 6 ناوچەی شاری بەغداد

2024-05-06 15:44 4
وەزارەتی کارەبای هەرێم لەبارەی روداوی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم لەبارەی روداوی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

2024-05-06 15:41 4
پارێزگای هەولێر ئاماری زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی قەیسەری بڵاو دەکاتەوە ⁨

پارێزگای هەولێر ئاماری زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی قەیسەری بڵاو دەکاتەوە ⁨

2024-05-06 15:21 4
سودانی و تۆماس سایلەر تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا دەکەن

سودانی و تۆماس سایلەر تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا دەکەن

2024-05-06 14:49 5
بانکی بازرگانی عێڕاقی و ئاژانسی ژاپۆنی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

بانکی بازرگانی عێڕاقی و ئاژانسی ژاپۆنی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

2024-05-06 14:47 2
نێچيرڤان بارزانى و ڕه‌ئيسى، جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

نێچيرڤان بارزانى و ڕه‌ئيسى، جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

2024-05-06 14:44 7
سەرۆک وەزیران پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق

سەرۆک وەزیران پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق

2024-05-06 14:30 8
شەش مانگ تێپەڕی بەسەر ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لە دهۆک

شەش مانگ تێپەڕی بەسەر ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لە دهۆک

2024-05-06 12:38 2
ئەمرۆ دووشەممە گرووپی فەرمانبەرانی گرێبەست لە شاری هەولێر خۆپشاندان ئەنجام دەدەن

ئەمرۆ دووشەممە گرووپی فەرمانبەرانی گرێبەست لە شاری هەولێر خۆپشاندان ئەنجام دەدەن

2024-05-06 10:40 6
ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر کۆنترۆڵ کرا

ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر کۆنترۆڵ کرا

2024-05-06 01:45 6
سودانی: بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی TBI دەست بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات

سودانی: بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی TBI دەست بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات

2024-05-06 01:42 6
ئاگر لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر کەوتەوە

ئاگر لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر کەوتەوە

2024-05-06 01:32 4
وەزارەتی کارەبا هەنگاوێكی حكومەتی بۆ دامەزراندنی وێستگەیەكی نوێی كارەبا لە بێجی ئاشکرا کرد

وەزارەتی کارەبا هەنگاوێكی حكومەتی بۆ دامەزراندنی وێستگەیەكی نوێی كارەبا لە بێجی ئاشکرا کرد

2024-05-06 01:23 7
سەرۆک وەزیران و وەزیری کشتوکاڵی هەرێم تاوتوێی بارودۆخی بەنداوە ئاوییەکانیان کرد

سەرۆک وەزیران و وەزیری کشتوکاڵی هەرێم تاوتوێی بارودۆخی بەنداوە ئاوییەکانیان کرد

2024-05-06 01:19 7
ئەعرەجی جەختدەکاتەوە لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی لە بوارەكانی كاری هەواڵگری

ئەعرەجی جەختدەکاتەوە لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی لە بوارەكانی كاری هەواڵگری

2024-05-06 01:10 6
سەرۆك وەزیران خواستی حكومەت بۆ پەرەپێدانی بانكی بازرگانی عێراق (TBI) دووپاتدەكاتەوە.

سەرۆك وەزیران خواستی حكومەت بۆ پەرەپێدانی بانكی بازرگانی عێراق (TBI) دووپاتدەكاتەوە.

2024-05-06 01:05 5
وەزیری پلاندانان ڕێنمایدا کە پەلە بکەن لە کارکردن بۆ دانانی ئامێری پشکنینی زێڕ لە فڕۆکەخانەکان

وەزیری پلاندانان ڕێنمایدا کە پەلە بکەن لە کارکردن بۆ دانانی ئامێری پشکنینی زێڕ لە فڕۆکەخانەکان

2024-05-06 00:37 5