بەتۆمەتی گەندەڵی لەجەنگی ئۆکرانیا رووسیا سزای زیندانیکردنی بۆ بەرپرسێکی وڵاتەکەی دەرکرد
بە بڕیاری دادگای روسیا، زیندانیکردنی یەکێک لە جێگرەکانی وەزیری بەگری وڵاتەکە بەردەوام دەبێت، بەهۆی گومانلێکردنی لە وەرگرتنی بەرتیل، ئەم دۆسیەیەش بوەتە گەورەترین چیرۆکی گەندەڵی لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی ئۆکرانیا لە ساڵی 2022.
دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی روسیا هەستان بە دەستگیرکردنی تەیمور ئیڤانوێف، لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلێکی گەورە، هەر بۆیە دادگای مۆسکۆش بڕیاریدا تاوەکو رۆژی 23ی مانگی (حوزەیران/6) لە زیندان بیهێڵێتەوە.
لە بڕیاری دادگا هاتوە، بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان ئیڤانوێف بەشداربوە لە پلانگێڕییەکی تاواناکاریی لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکە، هەروەها هەماهەنگی بوە لەگەڵیان بۆ ئەنجامدانی تاوانێکی رێکخراو
دادگا ئەوەشی خستوەتەڕو، پلانگێڕییەکە ئامانجی بوە دەست بەسەر چەند موڵک و خزمەتگوزارییەکی فراوان بگرێت، بەڵام تا ئەم ساتە جێگری وەزیری بەرگری روسیا تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.