کۆمپانیای ئەپڵ ئەپی وەتس ئاپ و سرێدزی لە ئەپ ستۆر لە وڵاتی چین کشاندەوە لەسەر داوای دەسەڵاتداران
کۆمپانیای ئەپڵ ئەپی وەتس ئاپ و سرێدزی لە ئەپ ستۆر لە وڵاتی چین کشاندەوە لەسەر داوای دەسەڵاتداران، ئەمەش بەپێی بلۆمبێرگ کە بە ئاماژەدان بە کۆمپانیای مێتای ئەمەریکی کە خاوەنی ئەو دوو بەرنامەیەیە.
چین بە توندی سانسۆری میدیا و پلاتفۆرمەکانی ئینتەرنێت دەکات و ملکەچی ڕێنماییە بەهێزەکان دەکات و کۆنترۆڵی ئەو ناوەڕۆکانە دەکات کە چین بە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی دەوڵەت یان ئەگەری نائارامی بۆ سەر ئاسایشی وڵات دادەنێت، لەبەر ئەوەشە، زۆرێک لە خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان لەوانە گووگڵ و یوتیوب و بەرنامەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییە بیانییەکانی وەک فەیسبووک و ئینستاگرام و ئێکس لە چین بە قەدەغە دادەنرێن، کە ئەم بەرنامانە بە (ڤی پی ئێن - VPN) لەم وڵاتە بەکاردەهێنرێت.
کۆمپانیای ئەپڵ لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی بلومبێرگی تایبەت بە هەواڵی ئابووری و دارایی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتی سایبەری چین فەرمانی کشانەوەی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانەی کردووە بەهۆی نیگەرانییەکانی سەر ئاسایشی نیشتمانییەوە".
ئەپڵ لە بەیاننامەیەکەیدا ڕاشیگەیاند، "پێویستە ڕێز لە یاساکانی ئەو وڵاتانە بگرین کە تێیدا کار دەکەین، تەنانەت ئەگەر هاوڕاش نەبین لەگەڵیان".