المطلع
عاجل

post-image

وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری سووریا کۆبووەوە و پشتیوانی ئێرانی بۆ دەربڕی


23:31 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2024-12-01
120228

وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری سووریا له دیمەشق کۆبووەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانی بۆ دیمەشق لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.
لەمیانەی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەشار ئەسەد، عەیدباس عێراقچی جەختی لە درێژەدان بە هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێشکەشکردنی پشتیوانیی هەموو لایەنە بۆ حکومەت و سوپای سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کردەوە، ئەوەش بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران.

وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 1ـی کانوونی دووەمی 2024، وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی بە سەردانێکی بەپەلە گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا و بڕیارە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ڕژێمی سووریا کۆببێتەوە، لەسەر پرسی ئاڵۆزی ناوخۆییەکانی سووریا لە پارێزگاکانی حەلەب و حەماە.

وێنە گەورەکە ئەوەیە: ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سووریا هێرشی کردەسەر شارەکانی حەلەب و ئیدلب لەباکووری سووریا و دەستیان بەسەر تەواوی شاری حەلەب دا گرا، پاش ئەوەی دەستیان بەسەر تەواوی گوندەکانی ڕۆژئاوای شاری حەلەبدا لە باکووری سووریا گرت و هەروەها دەستیان بەسەر شاری سەراقب دا گرت کە لە ڕووی ستراتیژییەوە گرنگە لەدوای شەڕێکی سەخت لەگەڵ هێزەکانی ڕژێمی سووریا و هاوپەیمانەکانیان، دواجار دوێنێ شەممە زۆرینەی شاری حەلەبی کۆنترۆڵکرد.
ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕایگەیاند، "لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا حەلەب لە ڕووی سەربازی و ئەمنی پارێزراو دەبێت و دواتر پارێزگاکە بەتەواوی لەدەست ڕژێمی سووریا و بەشار ئەسەد ئازاد دەکرێت".
لەلایەکی ترەوە، وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، فەرهاد شامی دوێنێ ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە لێدوانێکیدا لەگەڵ کەناڵی ڕووناهی گوتوویەتی: بەچڕی چاودێری دۆخی حەلەب دەکەین، ئەم هێرشانە و توندوتیژیەی حەلەب لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت.
فەرهاد شامی لەبارەی هەڵوێستی هەسەدە لەو توندوتیژیانە وتی: ئەرکی ئێمە پاراستنی گەل و خاکەکەمانە و لەکاتی پێویستدا هەڵوێستمان دەبێت و وەڵام دەدەینەوە.
لەسەر ئەم ڕووداوانە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: پاراستنی سەقامگیری لە ئیدلب و ناوچە سنوورەکانمان، وەک ئەولەویەتێک بۆ تورکیا دەمێنێتەوە.
دواجار دوێنێ شەممە 30ـی تشرینی دووەمی 2024، روانگەی سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاشکرایکرد، کە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا (ئەحرار ئەلشام - جولانی) کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت زیاتر لەنیوەى حەلەبى گرتووە و سوپای سووریا لە تەواوی شارەکە کشاوەتەوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

"إكس" تُحدث ثورة في نشر الوسائط وتلغي القيود القديمة

"إكس" تُحدث ثورة في نشر الوسائط وتلغي القيود القديمة

2026-11-15 00:08 4436
النعمان: محاسبة المتورطين بتهريب النفط سيكون رادعاً لكل من يعبث بالمال العام

النعمان: محاسبة المتورطين بتهريب النفط سيكون رادعاً لكل من يعبث بالمال العام

2026-11-14 23:37 3847
الزيدي يحيل متورطي تهريب نفط جرف النصر للقضاء ويعفي قيادات أمنية وإدارية

الزيدي يحيل متورطي تهريب نفط جرف النصر للقضاء ويعفي قيادات أمنية وإدارية

2026-11-14 22:00 5780
تغريم "ميتا" بأكثر من 800 مليون دولار لوصولها لصور المستخدمين سراً

تغريم "ميتا" بأكثر من 800 مليون دولار لوصولها لصور المستخدمين سراً

2026-11-14 21:36 4968
نتنياهو يحذّر من النووي الإيراني ويجدد دعوته لتشكيل حكومة وحدة وطنية

نتنياهو يحذّر من النووي الإيراني ويجدد دعوته لتشكيل حكومة وحدة وطنية

2026-11-14 21:23 4903
قتيلان وجريحان بانفجار عبوة ناسفة في جرمانا بريف دمشق

قتيلان وجريحان بانفجار عبوة ناسفة في جرمانا بريف دمشق

2026-11-14 21:12 4878
تهديد لدماغك.. دراسة تكشف مخاطر مرعبة للوجبات السريعة والأطعمة المصنعة

تهديد لدماغك.. دراسة تكشف مخاطر مرعبة للوجبات السريعة والأطعمة المصنعة

2026-11-14 21:11 5215
أمريكا تعلن عودة حركة الطيران لطبيعتها وتنفي وجود هجوم سيبراني

أمريكا تعلن عودة حركة الطيران لطبيعتها وتنفي وجود هجوم سيبراني

2026-11-14 21:00 5538
ائتلاف الإعمار والتنمية: حصر السلاح بيد الدولة استحقاق وطني

ائتلاف الإعمار والتنمية: حصر السلاح بيد الدولة استحقاق وطني

2026-11-14 20:42 5045
إيران تهزم فلسطين بثنائية نظيفة في افتتاح البطولة الرباعية بالبصرة

إيران تهزم فلسطين بثنائية نظيفة في افتتاح البطولة الرباعية بالبصرة

2026-11-14 20:29 4492
منتخبنا الأولمبي يتعادل مع نظيره اللبناني ودياً

منتخبنا الأولمبي يتعادل مع نظيره اللبناني ودياً

2026-11-14 20:27 4407
توجيهات حكومية بشمول أطفال السكري بالرعاية الاجتماعية ومبادرة السكن

توجيهات حكومية بشمول أطفال السكري بالرعاية الاجتماعية ومبادرة السكن

2026-11-14 17:55 9445
إحباط تهريب هواتف ومخدرات إلى سجن الحلة والإيقاع بالمتورطين

إحباط تهريب هواتف ومخدرات إلى سجن الحلة والإيقاع بالمتورطين

2026-11-14 17:29 6386
ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل عند إغلاق البورصات

ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل عند إغلاق البورصات

2026-11-14 17:15 6447
بعملية محكمة... إحباط محاولة إدخال هواتف ومواد ممنوعة إلى سجن الحلة

بعملية محكمة... إحباط محاولة إدخال هواتف ومواد ممنوعة إلى سجن الحلة

2026-11-14 17:06 5291
الداخلية تؤكد على ترسيخ الاستقرار وصون أمن المواطنين في بابل

الداخلية تؤكد على ترسيخ الاستقرار وصون أمن المواطنين في بابل

2026-11-14 15:19 7067
العراق ينقل المشجعين الإيرانيين من الحدود إلى جذع النخلة مجاناً لمرافقة منتخبهم

العراق ينقل المشجعين الإيرانيين من الحدود إلى جذع النخلة مجاناً لمرافقة منتخبهم

2026-11-14 14:59 7661
بعد إلغاء عشرة آلاف رحلة... الفوضى الجوية تمتد لعطلة نهاية الأسبوع بأمريكا

بعد إلغاء عشرة آلاف رحلة... الفوضى الجوية تمتد لعطلة نهاية الأسبوع بأمريكا

2026-11-14 14:43 6566