المطلع
عاجل

post-image

مەسعود بارزانی:لەبەر بێبەشکردنی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان پارتی هەڵوێستی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی گرتوەتەبەر


22:57 كوردستان
2024-04-17
19806

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لەبەر بێبەشکردنی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان پارتی هەڵوێستی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی گرتوەتەبەر، داوا دەکەن ئەو سەرنج و کێشانەی رێگرن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی تەندروستی چارەسەر بکرێن و دەشڵێت، "دواخستنی هەڵبژاردن بۆ ماوەی چەند مانگێک باشترە لەوەی هەڵبژاردنێک بەرێوەبچێت کە مافی دەنگدەران و پێکهاتەکان پێشێلبکات."
مەسعود بارزانی  سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق کۆبۆوە و گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان کرا.
لە کۆبونەوەکە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لەدوای ڕاپەڕینەوە پارتی دەستپێشخەری دیموكراسی و بەڕێوەچونی هەڵبژاردن و گواستنەوەی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بۆ شەرعیەتی یاسایی و دەستوری بوە و هەردەم ئامادەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن بوە لە هەرێمی كوردستان.
مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو تێبینیانەی پارتی لەسەر هەڵبژاردن هەیەتی بەهۆی بێبەشكردنی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردن و زۆربونی گیروگرفتی تەكنیكی و دەستكاریی نادەستوریی یاسای هەڵبژاردن و هەوڵدان بۆ دیزاینی پێشوەختەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بوە.
وتیشی، "پارتی لەپێناو پاراستنی بەها دیموكراتیەكان و بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەو هەڵوێستەی وەرگرتوە."
مەسعود بارزانی ئەوەشی خستەڕو، پارتی هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردن بوە و ئێستاش پارتی داوا دەكات بە زوترین كات ئەو سەرنج و بابەتە تەكنیكیانەی كە ڕێگرن لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێكی تەندروست چارەسەر بكرێن و هەروەها سیغەیەكی گونجاویش بۆ بەشداریی پێكهاتەكان و پێشێلنەبونی مافەكانیان بدۆزرێتەوە.
باسی لەوەشکرد، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتوەكان دەكەن كە گرەنتیی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێكی شەفاف و بێگەرد بكەن بۆ ئەوەی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەرخەری دەنگی خەڵك و ئیرادەی ڕاستەقینەی گەلی كوردستان بێت.
سەرۆکی پارتی دیموکارتی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، ناكرێت لەو وادەیەی بۆ هەڵبژاردن دیاری كراوە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت،  بەڵام هەندێك بەرەوپێشچون هەیە لەوەی كە لایەنەكان پێكەوە كار لەسەر نەهێشتنی گیروگرفتەكان بكەن، بە دڵنیایشەوە چارەسەركردنی ئەو گرفتانە پێویستی بە دەرفەتی زیاتر هەیە.
وتیشی، "دواخستنی هەڵبژاردن بۆ چەند مانگێك زۆر گرنگترە لەوەی هەڵبژاردنێك بەڕێوە بچێت كە تێیدا مافی دەنگدەران و پێكهاتەكان پێشێل كرابێت."

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تطورات قضية تزوير أراضي الناصرية: ضبط ملفات وأجهزة إلكترونية وأوامر إلقاء قبض

تطورات قضية تزوير أراضي الناصرية: ضبط ملفات وأجهزة إلكترونية وأوامر إلقاء قبض

2026-08-09 00:13 15810
كندا.. إعلان حالة الطوارئ وإخلاء آلاف السكان بسبب حريق غابات ضخم

كندا.. إعلان حالة الطوارئ وإخلاء آلاف السكان بسبب حريق غابات ضخم

2026-08-08 23:00 4297
مصدر: إلقاء القبض على أحمد الجبوري أبو مازن بتهم فساد في بغداد

مصدر: إلقاء القبض على أحمد الجبوري أبو مازن بتهم فساد في بغداد

2026-08-08 22:05 21048
العامري يؤكد على رفع الجاهزية والتنسيق بين الحشد والقوات الأمنية

العامري يؤكد على رفع الجاهزية والتنسيق بين الحشد والقوات الأمنية

2026-08-08 22:02 7880
التربية توضح: لا تغيير بموعد اختبارات المتقدمين إلى مدارس المتفوقين والمتميزين

التربية توضح: لا تغيير بموعد اختبارات المتقدمين إلى مدارس المتفوقين والمتميزين

2026-08-08 19:26 8652
النزاهة توضح حقيقة مداهمة منزل شقيق رئيس وزراء سابق بالكاظمية

النزاهة توضح حقيقة مداهمة منزل شقيق رئيس وزراء سابق بالكاظمية

2026-08-08 17:31 7292
الدولار يعاود الارتفاع في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

الدولار يعاود الارتفاع في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

2026-08-08 17:28 4317
العراق يعلن تعطيل الدوام الرسمي الأربعاء المقبل

العراق يعلن تعطيل الدوام الرسمي الأربعاء المقبل

2026-08-08 17:21 6389
أنباء عن وفاة والد ليونيل ميسي في الأرجنتين

أنباء عن وفاة والد ليونيل ميسي في الأرجنتين

2026-08-08 15:14 4965
تداعيات الحرب على إيران تكبّد الاقتصاد الأمريكي خسارة 23 ألف وظيفة

تداعيات الحرب على إيران تكبّد الاقتصاد الأمريكي خسارة 23 ألف وظيفة

2026-08-08 14:40 4129
معادلة هرمز.. شروط إيرانية لفتح المضيق وعرض أمريكي لرفع الحصار

معادلة هرمز.. شروط إيرانية لفتح المضيق وعرض أمريكي لرفع الحصار

2026-08-08 14:32 4197
وزير النفط يستعرض خطط العراق لتحقيق الريادة وتنويع التصدير وإنهاء هدر الغاز

وزير النفط يستعرض خطط العراق لتحقيق الريادة وتنويع التصدير وإنهاء هدر الغاز

2026-08-08 13:15 4152
الداخلية تحذر من شائعات مفبركة بالذكاء الاصطناعي وتلاحق صناع المحتوى المضلل

الداخلية تحذر من شائعات مفبركة بالذكاء الاصطناعي وتلاحق صناع المحتوى المضلل

2026-08-08 12:13 4409
انخفاض طفيف بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض طفيف بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-08-08 11:09 5692
طقس العراق.. ثلاث محافظات تسجل 50 درجة مئوية غداً

طقس العراق.. ثلاث محافظات تسجل 50 درجة مئوية غداً

2026-08-08 10:15 18595
جدول أعمال البرلمان ليوم الأحد المقبل

جدول أعمال البرلمان ليوم الأحد المقبل

2026-08-07 23:19 39626
المقاومة الإسلامية بالعراق ترجئ الرد وتحذر: السيادة لا تُسترد بالبيانات الخجولة

المقاومة الإسلامية بالعراق ترجئ الرد وتحذر: السيادة لا تُسترد بالبيانات الخجولة

2026-08-07 22:00 7456
عقوبات أمريكية على منصات عملات مشفرة وشبكة شركات مرتبطة بإيران

عقوبات أمريكية على منصات عملات مشفرة وشبكة شركات مرتبطة بإيران

2026-08-07 21:10 7421