المطلع
عاجل

post-image

مەسعود بارزانی:لەبەر بێبەشکردنی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان پارتی هەڵوێستی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی گرتوەتەبەر


22:57 كوردستان
2024-04-17
17290

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لەبەر بێبەشکردنی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان پارتی هەڵوێستی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی گرتوەتەبەر، داوا دەکەن ئەو سەرنج و کێشانەی رێگرن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی تەندروستی چارەسەر بکرێن و دەشڵێت، "دواخستنی هەڵبژاردن بۆ ماوەی چەند مانگێک باشترە لەوەی هەڵبژاردنێک بەرێوەبچێت کە مافی دەنگدەران و پێکهاتەکان پێشێلبکات."
مەسعود بارزانی  سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق کۆبۆوە و گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان کرا.
لە کۆبونەوەکە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لەدوای ڕاپەڕینەوە پارتی دەستپێشخەری دیموكراسی و بەڕێوەچونی هەڵبژاردن و گواستنەوەی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بۆ شەرعیەتی یاسایی و دەستوری بوە و هەردەم ئامادەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن بوە لە هەرێمی كوردستان.
مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو تێبینیانەی پارتی لەسەر هەڵبژاردن هەیەتی بەهۆی بێبەشكردنی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردن و زۆربونی گیروگرفتی تەكنیكی و دەستكاریی نادەستوریی یاسای هەڵبژاردن و هەوڵدان بۆ دیزاینی پێشوەختەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بوە.
وتیشی، "پارتی لەپێناو پاراستنی بەها دیموكراتیەكان و بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەو هەڵوێستەی وەرگرتوە."
مەسعود بارزانی ئەوەشی خستەڕو، پارتی هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردن بوە و ئێستاش پارتی داوا دەكات بە زوترین كات ئەو سەرنج و بابەتە تەكنیكیانەی كە ڕێگرن لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێكی تەندروست چارەسەر بكرێن و هەروەها سیغەیەكی گونجاویش بۆ بەشداریی پێكهاتەكان و پێشێلنەبونی مافەكانیان بدۆزرێتەوە.
باسی لەوەشکرد، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتوەكان دەكەن كە گرەنتیی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێكی شەفاف و بێگەرد بكەن بۆ ئەوەی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەرخەری دەنگی خەڵك و ئیرادەی ڕاستەقینەی گەلی كوردستان بێت.
سەرۆکی پارتی دیموکارتی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، ناكرێت لەو وادەیەی بۆ هەڵبژاردن دیاری كراوە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت،  بەڵام هەندێك بەرەوپێشچون هەیە لەوەی كە لایەنەكان پێكەوە كار لەسەر نەهێشتنی گیروگرفتەكان بكەن، بە دڵنیایشەوە چارەسەركردنی ئەو گرفتانە پێویستی بە دەرفەتی زیاتر هەیە.
وتیشی، "دواخستنی هەڵبژاردن بۆ چەند مانگێك زۆر گرنگترە لەوەی هەڵبژاردنێك بەڕێوە بچێت كە تێیدا مافی دەنگدەران و پێكهاتەكان پێشێل كرابێت."

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

النفط تنفي أنباء تلويح العراق بالانسحاب من أوبك وتؤكد العمل لرفع الإنتاج

النفط تنفي أنباء تلويح العراق بالانسحاب من أوبك وتؤكد العمل لرفع الإنتاج

2026-06-25 13:22 1504
العراق وسوريا يوقعان تفاهماً لتعزيز التعاون بإدارة الموارد المائية المشتركة

العراق وسوريا يوقعان تفاهماً لتعزيز التعاون بإدارة الموارد المائية المشتركة

2026-06-25 13:02 1673
محافظة كربلاء تبحث الاستعدادات الخاصة بخطة النقل للزيارة و التفويج العكسي

محافظة كربلاء تبحث الاستعدادات الخاصة بخطة النقل للزيارة و التفويج العكسي

2026-06-25 11:11 2697
الذهب يواصل خسائره بعد كسر حاجز أربعة آلاف دولار للأونصة

الذهب يواصل خسائره بعد كسر حاجز أربعة آلاف دولار للأونصة

2026-06-25 09:58 3333
قطر تودع كأس العالم بخسارتها أمام البوسنة بثلاثة أهداف لهدف

قطر تودع كأس العالم بخسارتها أمام البوسنة بثلاثة أهداف لهدف

2026-06-24 23:59 5721
حقي الخالدي قائداً لعمليات الحشد الشعبي في الأنبار

حقي الخالدي قائداً لعمليات الحشد الشعبي في الأنبار

2026-06-24 21:06 7993
العراق يؤكد للإمارات رفضه الحرب والتصعيد العسكري والحل عبر الدبلوماسية

العراق يؤكد للإمارات رفضه الحرب والتصعيد العسكري والحل عبر الدبلوماسية

2026-06-24 22:47 8045
القيادة المركزية الأمريكية تعلن مقتل قيادي كبير بداعش في سوريا

القيادة المركزية الأمريكية تعلن مقتل قيادي كبير بداعش في سوريا

2026-06-24 20:13 6191
هيئة الجمارك تعلن اعتماد التحقق الإلكتروني للشهادات والفواتير اعتباراً من هذا التاريخ

هيئة الجمارك تعلن اعتماد التحقق الإلكتروني للشهادات والفواتير اعتباراً من هذا التاريخ

2026-06-24 20:02 6092
توجيه بإيقاف الضخ وتقليص الإنتاج في حقل غرب القرنة بمحافظة البصرة

توجيه بإيقاف الضخ وتقليص الإنتاج في حقل غرب القرنة بمحافظة البصرة

2026-06-24 18:11 6532
الدولار ينهي تداولات الأربعاء على ارتفاع في بغداد وتراجع في أربيل

الدولار ينهي تداولات الأربعاء على ارتفاع في بغداد وتراجع في أربيل

2026-06-24 17:00 7454
الداخلية تكشف بالأرقام حجم الشائعات المتداولة خلال الأسبوع الأول من محرم

الداخلية تكشف بالأرقام حجم الشائعات المتداولة خلال الأسبوع الأول من محرم

2026-06-24 16:01 6983
ترامب يكشف تفاصيل جديدة بشأن التفاهمات مع إيران

ترامب يكشف تفاصيل جديدة بشأن التفاهمات مع إيران

2026-06-24 15:55 6321
بالأرقام... تصاعد الدين الداخلي للعراق وتراجع مستمر في الديون الخارجية

بالأرقام... تصاعد الدين الداخلي للعراق وتراجع مستمر في الديون الخارجية

2026-06-24 14:30 6992
مونديال 2026: العرب في قلب المنافسة.. وضربات الإصابات تسبق مواجهات الحسم

مونديال 2026: العرب في قلب المنافسة.. وضربات الإصابات تسبق مواجهات الحسم

2026-06-24 13:39 7664
توجيه بتطبيق قانون مكافحة الإرهاب بحق مصنعي ومستخدمي الطائرات المسيرة "المخالفة"

توجيه بتطبيق قانون مكافحة الإرهاب بحق مصنعي ومستخدمي الطائرات المسيرة "المخالفة"

2026-06-24 12:18 6975
الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد نفي رسمي لتعديل سعر الصرف

الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد نفي رسمي لتعديل سعر الصرف

2026-06-24 11:23 5067
كمين محكم يوقع بشبكة فساد داخل منفذ جمرك جيمن في كركوك

كمين محكم يوقع بشبكة فساد داخل منفذ جمرك جيمن في كركوك

2026-06-24 10:31 6351