المطلع
عاجل

post-image

"موتەڵع" بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئەمڕۆی بڵاودەکاتەوە


23:07 عێراق
2025-04-29
109319

لە میانی دانیشتنی ئاسایی خۆیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی دەرکرد، لەوانە دەسەڵاتدان بە ئەمینداری بەغدا و پارێزگارەکان بۆ تەرخانکردنی پارچە زەوییە سەر بە دامودەزگاکانی شارەوانی بۆ فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت بۆ بەکارهێنانی فەرمی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکایەتی حەڤدەیەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد و تێیدا بارودۆخی گشتی وڵات تاوتوێ کرا و بەدواداچوون بۆ ژمارەیەک دۆسیەی لە چوارچێوەی پلانە ستراتیژییەکانی حکومەتدا کرا، جگە لە تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی لەبەرنامەی کاردا هاتووە و بڕیاری پێویست لەبارەیانەوە درا.

وتیشی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی دەسەڵات بە ئەمیندارییەتی بەغداد و پارێزگارەکان بەپێی تایبەتمەندی بدرێت بۆ تەرخانکردنی ئەو زەوییانەی کە سەر بە دامەزراوەکانی شارەوانین بۆ فەرمانگە خزمەتگوزارییە حکومییەکان، بۆ مەبەستی فەرمی بەپێی بڕگەکانی یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانی (165 ی ساڵی 1964) کە هەموارکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد لەچوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنە ستراتیجییەی کە لەنێوان عێراق و تورکیا لە سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغدادا لە مانگی نیسانی ڕابردوودا واژۆکرا، ئەنجومەنەکە دەسەڵاتی بە بەڕێز وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان دا بۆ دەرکردنی بانگهێشتنامە و واژۆکردنی گرێبەست بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی (ئاودێری جەزیرە و ئاودێری حەویجە و بەنداوی ئەبو تاگییە و بەنداوی ئەبیەز، و بەنداوی خزر).

دووپاتیشیکردەوە لەچوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتدا لە بواری ژینگە، ئەنجومەنەکە دەنگیدا لەسەر پەسەندکردنی "دەستپێشخەری نیشتمانی بۆ کۆنتڕۆڵ و پشکنینی ژینگەیی" وەک رێکارێکی ستراتیجی نیشتمانی، بە لەبەرچاوگرتنی هەموارکردنی دەستپێشخەری بۆ ئەوەی گرێبەستی وەزارەتی ژینگە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەخۆبگرێت بۆ دابینکردنی پاڵپشتی تەکنیکی و لۆجستی بۆ چاودێرانی ژینگە بەپێی یاسا.

لە چوارچێوەی هەوڵە تەندروستییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان، ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەکانی لیژنەی فەرمانی دیوانی (23514 ی ساڵی 2023) پەسەند کرد:

1- پەسەندکردنی لیژنەی نیشتمانی یەک تەندروستی، بەرەی نیشتمانی بەرپرسیارە لەسەر بەڕێوەبردنی سەرجەم ڕووداو و قەیرانە تەندروستی و پەتاکان و دەرکردنی بڕیاری پێویست بۆ پاراستنی کۆمەڵگا و ببێتە ئەو لایەنەی کە تایبەت بێت بە هەڵسەنگاندنی ڕووداوەکان و ئاراستەکردنیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ دڵنیابوون لە وەڵامدانەوەی یەکخەر و گونجاو بۆ نەخۆشییە پەتاییەکان.
2- ڕێگەدان بە هاوردەکردنی گۆشت یان ئاژەڵی زیندوو لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی پێش و پاش هاتنە ناوەوەی عێراق بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی خۆراک.
3 - وەزارەتی دارایی بڕی (3) ملیار دینار لە بودجەی یەدەکی فریاگوزاری بۆ لیژنەی نیشتمانی بۆ یەک تەندروستی تەرخان بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت بەپێی پلانی ئۆپەراسیۆنی خۆی ڕێوشوێنی کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان جێبەجێ بکات، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان لەوانە ڕاگەیاندن و هۆشیاری و ڕێنمایی و چاودێری چالاکی بەپێی پۆلێنی وەزارەتی تەندروستی بەمشێوەیەی خوارەوە : (1.750) ملیار دینار بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و (1) ملیار دینار بۆ وەزارەتی تەندروستی و (250) ملیۆن دینار بۆ وەزارەتی ژینگە .
4- پێدانی خزمەتکردنی بەردەوام بە قەسابخانە حکومییەکان بۆ ماوەی (3-5) ساڵ، پاش تەواوکردنی پێداویستی پێویست و یەکەی چارەسەر و چاودێری ڤێتێرنەری.

له دۆسیەی کارەبادا ئەنجومەنەکە ئەمانەی خوارەوەی پەسەند کرد:

یەکەم: بانگهێشتنامەی تایبەت بە چاککردنەوەی درێژخایەن (LTSA) بۆ یەکەکانی (DIBIS 2×160 MW GTE-160) بۆ ماوەی پێنج ساڵ، بۆ ( وێستگەی کارەبای غازی دبس) بە سەرپەرشتی کۆمپانیای (سیمێنس ئینێرجی) ئەڵمانی، لەگەڵ ماوەی جێبەجێکردن و چاککردنەوەی (5 ساڵ)، بەپێی خشتەی کاتی، و ماوەی گەرەنتی کارکردنی بەردەوامی 5 ساڵ و (365 ڕۆژ) لە کاتی دیاریکراودا لەسەر خەرجی بودجەی کارپێکردنی وەزارەتی کارەبا دوای دوایین چاککردنەوە، و لە ڕەچەڵەکێکی ئەمریکی یان ئەوروپییەوە، گەیشتبێتە شوێنی وێستگەکە لەسەر حیسابی کۆمپانیای ئەڵمانی، و دەسەڵاتدان بە بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی کارەبا/ناوچەی باکوور بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکە لەگەڵ کۆمپانیاکە.

دووەم : ناردنی بانگهێشتنامە بۆ ئامادەکردنی کەرەستەکان / قۆناغی یەکەم بۆ نۆژەنکردنەوەی یەکەکانی ( 1 ، 2 ، 4 ) ی وێستگەی کارەبای گەرمی موسەیەب ، بە سەرپەرشتی کۆمپانیای (سیمێنس ئینێرجی) ئەڵمانی، بەپێی شێوازی پارەدان کە لەلایەن کۆمپانیاوە دابینکراوە ، هەروەها دەسەڵاتدان بە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا / فوراتی ناوەڕاست، دەسەڵاتی ڕەوانەکردن و گرێبەستکردن، بە مەرجێک ڕێوشوێنەکانی گرێبەستەکە بەپێی ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکان ( 2 ی ساڵی 2014 ) و کۆنتڕۆڵەکانی هاوپێچی بێت.
له کەرتی گواستنەوەدا، دەسەڵات بە بەڕێز وەزیری گواستنەوە درا بۆ دانوستان و واژۆکردنی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی هاوکاری نێوان عێراق و تونس لە بواری گواستنەوەی دەریایی، لەسەر بنەمای بڕگەکانی دەستوور و وەزارەتی دەرەوە بەڵگەنامەی ڕێگەپێدانی پێویست ئامادە بکات و پێشکەشی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت بەمەبەستی وەرگرتنی واژۆی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.

ئەنجومەنەکە پڕۆژە یاسای پاراستنی فریاگوزاران و ڕزگارکەری خۆبەخشی پەسەند کرد، کە لەلایەن ئەنجوومەنی دەوڵەتەوە پێداچوونەوەی بۆ کرا و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینیەکانی فەرمانگەی یاسایی ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەبەر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییانەی کە ئەنجومەنی دەوڵەت لەسەر پڕۆژە یاسای ئاماژەپێکراو ئەنجامیدا.

لە چورچێوەی کارەکانی حکومەتدا لەسەر پڕۆژەکانی ژێرخان و تەواوکردنی پرۆژەکانی دواکەوتووەکان، ئەمانەی خوارەوە پەسەند کران:

1. زیادکردنی تێچوو گشتی و بڕی یەدەگی پڕۆژەی (دروستکردنی رێڕەوی دووەمی ڕێگای ڕومێسە-نەجمی بە درێژایی (12.700 کیلۆمەتر) کە لە بودجەی پارێزگای موسەنا دانراوە، لەگەڵ هەموارکردنی ناوی پڕۆژەکە بۆ ئەوەی وردەکارییەکانی بڕگەی نوێی لەخۆبگرێت.


 

2. نوێکردنەوەی پێکهاتەی ( ڕاوێژکاری / ئەندازیاری نیشتەجێ بۆ پڕۆژەی کارە تەواوکەرەکانی دامەزراندنی نەخۆشخانە لەپارێزگای بەسڕە)لەگەڵ بڕی یەدەگ و زیادکردنی تێچووی گشتی پڕۆژەی ( دامەزراندنی نەخۆشخانەیەک لەپارێزگای بەسرە ) .


 

3. زیادکردنی بڕی یەدەگ و تێچووی گشتی گرێبەستی (سەرپەرشتیکردنی ئەندازیاری پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەی بینای ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران).

 

لە چوارچێوەی تەواوبوونی پڕۆژەکانی پاڵاوگەی نەوت، ئەنجوومەنەکە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر زیادکردنی تێچووی پێکهاتەی (پێدانی مۆڵەتی P/2171/2 (FCC, P) 2171/2(FCC,CCR,NHT,PENEX)) و زیادکردنی بڕی یەدەک بۆ گرێبەستی ئاماژەپێکراو لەچوارچێوەی تێچووی گشتی پڕۆژەی (پاڵاوگەی کەربەلا).
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

البرلمان يوضح حقيقة طلب رفع الحصانة عن نواب ويحيل أحدهم إلى لجنة السلوك

البرلمان يوضح حقيقة طلب رفع الحصانة عن نواب ويحيل أحدهم إلى لجنة السلوك

2026-10-07 17:32 474
أسعار صرف الدولار تسجل تراجعاً في بغداد وأربيل

أسعار صرف الدولار تسجل تراجعاً في بغداد وأربيل

2026-10-07 17:04 1150
البنك المركزي: تعديل سعر الصرف أداة إصلاحية والوضع النقدي العراقي مستقر

البنك المركزي: تعديل سعر الصرف أداة إصلاحية والوضع النقدي العراقي مستقر

2026-10-07 15:45 2278
التعليم تعلن نتائج تعديل الترشيح وقبول طلبة السنة السابقة

التعليم تعلن نتائج تعديل الترشيح وقبول طلبة السنة السابقة

2026-10-07 15:40 2930
الاستخبارات توقع بأكبر مضاربي العملة وتفكك شبكة حوالات غير قانونية بديالى

الاستخبارات توقع بأكبر مضاربي العملة وتفكك شبكة حوالات غير قانونية بديالى

2026-10-07 13:50 2437
الحبس الشديد بحق 3 موظفين في بلدية كركوك لتلاعبهم بتخصيص الأراضي

الحبس الشديد بحق 3 موظفين في بلدية كركوك لتلاعبهم بتخصيص الأراضي

2026-10-07 13:47 3817
البنك المركزي العراقي يبدأ تطبيق أسعار الصرف الجديدة للدينار أمام الدولار

البنك المركزي العراقي يبدأ تطبيق أسعار الصرف الجديدة للدينار أمام الدولار

2026-10-07 13:13 4201
الدولار يرتفع مجدداً في بغداد وأربيل ويتجاوز حاجز 168 ألف دينار

الدولار يرتفع مجدداً في بغداد وأربيل ويتجاوز حاجز 168 ألف دينار

2026-10-07 12:04 3465
النزاهة تكشف اختلاس ملياري دينار عبر التلاعب بغرامات مرور صلاح الدين

النزاهة تكشف اختلاس ملياري دينار عبر التلاعب بغرامات مرور صلاح الدين

2026-10-07 11:12 4294
المالية توقف العمل بقرار مجلس الوزراء الخاص بالاستيفاء المسبق للرسوم الجمركية

المالية توقف العمل بقرار مجلس الوزراء الخاص بالاستيفاء المسبق للرسوم الجمركية

2026-10-07 10:49 5124
الأنواء: أمطار رعدية وارتفاع في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وارتفاع في درجات الحرارة

2026-10-07 09:48 3787
إسبانيا تعتلي قمة الأمم الأوروبية.. والأخضر السعودي يعانق المجد الخليجي بلقب الـ27

إسبانيا تعتلي قمة الأمم الأوروبية.. والأخضر السعودي يعانق المجد الخليجي بلقب الـ27

2026-10-06 23:41 5364
الأنواء: موجة غبار ستستمر لساعات وتحسن تدريجي في مدى الرؤية

الأنواء: موجة غبار ستستمر لساعات وتحسن تدريجي في مدى الرؤية

2026-10-06 22:29 11648
اعتقال قتلة الرائد الشهيد أحمد علي و3 منتسبين بمكافحة إجرام الديوانية

اعتقال قتلة الرائد الشهيد أحمد علي و3 منتسبين بمكافحة إجرام الديوانية

2026-10-06 21:21 5567
الإيقاع بمدير في إحدى مديريات التنفيذ بالبصرة متلبساً بالرشوة

الإيقاع بمدير في إحدى مديريات التنفيذ بالبصرة متلبساً بالرشوة

2026-10-06 21:18 11492
الدولار يتجاوز 160 ألف دينار في أسواق بغداد وأربيل

الدولار يتجاوز 160 ألف دينار في أسواق بغداد وأربيل

2026-10-06 17:50 4836
وفد حكومي من كردستان في بغداد لبحث المستحقات المالية بموازنة 2027

وفد حكومي من كردستان في بغداد لبحث المستحقات المالية بموازنة 2027

2026-10-06 16:20 6969
التربية تحدد ضوابط تنقلات الطلبة للعام الدراسي 2026–2027 + وثائق

التربية تحدد ضوابط تنقلات الطلبة للعام الدراسي 2026–2027 + وثائق

2026-10-06 15:35 13555