المطلع
عاجل

post-image

سه‌رۆكی یەکێتیی: هه‌وڵه‌كانمان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و راستكردنه‌وه‌ی رێڕ‌ه‌وی حوكمڕ‌انییه‌ له‌كه‌ركوك


16:27 كوردستان
2023-12-13
75571

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە كەركوك لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستا، زانای ئاینی و كەسایەتییە كۆمەڵایەتییەكانی سنووری پارێزگاكە كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رەفعەت عەبدوڵڵا، ئاسۆ مامەند، شاڵاو عەلی عەسكەری، هاوڕێ شێخ دارۆ و شێخ ئەحمەد حەمەكەریم، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و رێبوار تەها، سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ئامادەبوو،بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و پێگەی مامۆستایانی ئاینی و كەسایەتییە كۆمەڵایەتییەكانی كەركوكی كرد لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە، گەشەپێدانی بیری میانڕەوی و قووڵكردنەوەی پێكەوەژیان و رایگەیاند: "یەكێتی بە رێزەوە لە هەوڵەكانتان دەڕوانێت و پشتگیریی هەر هەنگاوێكیش دەكات كە ئامانجی پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان بێت لەنێوان سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانی كەركوكدا".

لەدرێژەی وتەكانیدا سەرۆكی یەکێتیی ئاماژەی بە بەرنامە سیاسی و خزمەتگوزارییەكانی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە كرد و رایگەیاند: "هەوڵەكانمان بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵات و راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانییە لە ناوچەكە، خزمەتكردنی كەركوك و داكۆكیكردن لە مافە رەواكانی خەڵكە خۆڕاگرەكەی ئەركی ئێمەیە، ئێمە لەسەر رێرەوی سیاسەتە دروستەكەی مام جەلال هەنگاودەنێین كە خۆی لە پاراستنی مافی سەرجەم نەتەوە و پێكهاتە رەسەنەكانی كەركوك دەبینێتەوە و بەهەموو شێوەیەك پەڕاوێزخستن و جیاكاری رەتدەكاتەوە".

بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە كەركوكییەكانیش كرد وەك چۆن لە رابردوودا مێژوویەكی پڕ لە سەروەری و شانازیتان نووسیووەتەوە، ئێستاش بە هەمان رۆحییەتەوە بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە هەڵبژێرن، دەنگ بە لیستی ١٤٢ بدەن و شانازییەكی تر لە مێژوودا تۆماربكەن و بەرگری لە كوردستانیبوونی كەركوك بكەن.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیەكی كراوە بەڕێوەچوو و لەبەرامبەر سەرنج و پێشنیارەكاندا سەرۆكی یەکێتیی وتی: "كەركوك لە دڵماندایە و ماڵی هەموو كەركوكییەك، ماڵی من و یەكێتیشە، ئێمە هەرگیز كەركوكمان جێنەهێشتووە و هەمیشەش هەر وادەكەین، ئێستاش بە سەركەوتنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، مێژوویەكی دیكە بۆ یەكێتییەكەمان دەنووسینەوە و لە قەڵا دێرین و سەربەرزەكەی خۆتانەوە مژدەی سەركەوتن رادەگەیەنین".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 3331
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 3976
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 2702
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 3131
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 3372
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 4906
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 4917
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 3621
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6537
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 11877
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 5916
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 10430
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 8964
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 10207
تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

2026-10-24 18:56 9861
تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-10-24 18:12 6903
توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

2026-10-24 15:55 10131
المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

2026-10-24 13:41 7217