المطلع
عاجل

post-image

سه‌رۆكی یەکێتیی: هه‌وڵه‌كانمان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و راستكردنه‌وه‌ی رێڕ‌ه‌وی حوكمڕ‌انییه‌ له‌كه‌ركوك


16:27 كوردستان
2023-12-13
64800

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە كەركوك لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستا، زانای ئاینی و كەسایەتییە كۆمەڵایەتییەكانی سنووری پارێزگاكە كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رەفعەت عەبدوڵڵا، ئاسۆ مامەند، شاڵاو عەلی عەسكەری، هاوڕێ شێخ دارۆ و شێخ ئەحمەد حەمەكەریم، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و رێبوار تەها، سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ئامادەبوو،بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و پێگەی مامۆستایانی ئاینی و كەسایەتییە كۆمەڵایەتییەكانی كەركوكی كرد لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە، گەشەپێدانی بیری میانڕەوی و قووڵكردنەوەی پێكەوەژیان و رایگەیاند: "یەكێتی بە رێزەوە لە هەوڵەكانتان دەڕوانێت و پشتگیریی هەر هەنگاوێكیش دەكات كە ئامانجی پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان بێت لەنێوان سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانی كەركوكدا".

لەدرێژەی وتەكانیدا سەرۆكی یەکێتیی ئاماژەی بە بەرنامە سیاسی و خزمەتگوزارییەكانی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە كرد و رایگەیاند: "هەوڵەكانمان بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵات و راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانییە لە ناوچەكە، خزمەتكردنی كەركوك و داكۆكیكردن لە مافە رەواكانی خەڵكە خۆڕاگرەكەی ئەركی ئێمەیە، ئێمە لەسەر رێرەوی سیاسەتە دروستەكەی مام جەلال هەنگاودەنێین كە خۆی لە پاراستنی مافی سەرجەم نەتەوە و پێكهاتە رەسەنەكانی كەركوك دەبینێتەوە و بەهەموو شێوەیەك پەڕاوێزخستن و جیاكاری رەتدەكاتەوە".

بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە كەركوكییەكانیش كرد وەك چۆن لە رابردوودا مێژوویەكی پڕ لە سەروەری و شانازیتان نووسیووەتەوە، ئێستاش بە هەمان رۆحییەتەوە بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە هەڵبژێرن، دەنگ بە لیستی ١٤٢ بدەن و شانازییەكی تر لە مێژوودا تۆماربكەن و بەرگری لە كوردستانیبوونی كەركوك بكەن.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیەكی كراوە بەڕێوەچوو و لەبەرامبەر سەرنج و پێشنیارەكاندا سەرۆكی یەکێتیی وتی: "كەركوك لە دڵماندایە و ماڵی هەموو كەركوكییەك، ماڵی من و یەكێتیشە، ئێمە هەرگیز كەركوكمان جێنەهێشتووە و هەمیشەش هەر وادەكەین، ئێستاش بە سەركەوتنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، مێژوویەكی دیكە بۆ یەكێتییەكەمان دەنووسینەوە و لە قەڵا دێرین و سەربەرزەكەی خۆتانەوە مژدەی سەركەوتن رادەگەیەنین".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

عراقجي: قواتنا المسلحة الجبارة لن تدع أي هجوم أو تهديد دون رد

عراقجي: قواتنا المسلحة الجبارة لن تدع أي هجوم أو تهديد دون رد

2026-06-10 02:05 555
ايران تنفي مسؤوليتها من الهجوم الذي تعرضت له المروحية الأمريكية

ايران تنفي مسؤوليتها من الهجوم الذي تعرضت له المروحية الأمريكية

2026-06-09 23:05 660
ضربات أمريكية جديدة تستهدف مواقع عسكرية جنوب إيران

ضربات أمريكية جديدة تستهدف مواقع عسكرية جنوب إيران

2026-06-10 01:02 723
الحكيم والسوداني يجددان تأييدهم لحصر السلاح بيد الدولة

الحكيم والسوداني يجددان تأييدهم لحصر السلاح بيد الدولة

2026-06-10 00:29 1148
الإعلام والاتصالات تعلن ضوابط جديدة للظهور الإعلامي + وثائق

الإعلام والاتصالات تعلن ضوابط جديدة للظهور الإعلامي + وثائق

2026-06-09 21:35 3016
رسمياً... إنستغرام يطلق الميزة الأكثر طلباً للتحكم في مظهر الحسابات

رسمياً... إنستغرام يطلق الميزة الأكثر طلباً للتحكم في مظهر الحسابات

2026-06-09 21:05 2330
الكرملين: لا مكالمة مرتقبة بين بوتين وترامب... وجهود الوساطة بشأن أوكرانيا "متوقفة"

الكرملين: لا مكالمة مرتقبة بين بوتين وترامب... وجهود الوساطة بشأن أوكرانيا "متوقفة"

2026-06-09 20:54 3096
الحكومة العراقية تصدر جملة من القرارات الخدمية والاقتصادية والقانونية

الحكومة العراقية تصدر جملة من القرارات الخدمية والاقتصادية والقانونية

2026-06-09 20:50 3474
‏ترامب: سيتعين على الولايات المتحدة الرد على إسقاط إيران إحدى مروحياتنا

‏ترامب: سيتعين على الولايات المتحدة الرد على إسقاط إيران إحدى مروحياتنا

2026-06-09 20:11 3311
أمريكا تلغي حصة إيران من تذاكر مباريات حضور المونديال

أمريكا تلغي حصة إيران من تذاكر مباريات حضور المونديال

2026-06-09 20:05 2735
حادث حريق هايبر ماركت الكوت يعود للواجهة وملاحقات قضائية للمياحي

حادث حريق هايبر ماركت الكوت يعود للواجهة وملاحقات قضائية للمياحي

2026-06-09 18:16 3309
مصرع وإصابة ستة أشخاص بحادث انقلاب عجلة في الديوانية

مصرع وإصابة ستة أشخاص بحادث انقلاب عجلة في الديوانية

2026-06-09 16:52 3924
مورينيو يطالب إدارة ريال مدريد بثلاثة صفقات عاجلة

مورينيو يطالب إدارة ريال مدريد بثلاثة صفقات عاجلة

2026-06-09 16:49 3257
إيران تحدد موعد تشييع المرشد الأعلى علي الخامنئي

إيران تحدد موعد تشييع المرشد الأعلى علي الخامنئي

2026-06-09 16:35 2777
الحبس الشديد لأربع سنوات لمدير عام لوزارة التربية لاقترافه جريمة الرشوة

الحبس الشديد لأربع سنوات لمدير عام لوزارة التربية لاقترافه جريمة الرشوة

2026-06-09 16:32 2430
من الضاحية إلى تل أبيب... إيران تفرض الردع وتعمق شرخ ترامب ونتنياهو

من الضاحية إلى تل أبيب... إيران تفرض الردع وتعمق شرخ ترامب ونتنياهو

2026-06-09 14:10 4279
المرور تحدد توقيت حسم المعاملات وتقرّ بأزمة التضخم العددي للسيارات

المرور تحدد توقيت حسم المعاملات وتقرّ بأزمة التضخم العددي للسيارات

2026-06-09 13:13 3884
إيران: النص النهائي للاتفاق مع واشنطن بمراحله الأخيرة والتهدئة تشمل لبنان

إيران: النص النهائي للاتفاق مع واشنطن بمراحله الأخيرة والتهدئة تشمل لبنان

2026-06-09 12:30 3905