بافڵ تاڵەبانی پەیامێک ئاراستەی خەڵکی کوردستان دەکات
ڕۆژی چوارشەممە، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بافڵ تاڵەبانی هێرشی کردە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان کە هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
بافڵ تاڵەبانی لە نامەیەکدا کە ئاراستەی جەماوەران کراوە ڕایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە و وەک هەموو هەڵبژاردنەکانی تر نیە و دەنگەکانتان لە دەست ناچێت و نافەوتێت، دوو حیزب هەن کە کاریگەرییان لەسەر ژیانتان هەیە یەکێکیان چەند ساڵێکە تاقی دەکرێتەوە سەرۆک وەزیرانی لەو حیزبەی و وەزارەتە بنەڕەتییەکانی هەرێم لەو حیزبەیە، لەخۆتان بپرسن سەیری منداڵەکانتان بکەن ئایا ئێوە لەم حیزبە ڕازین؟!، ئایا توانیویەتی وەک پێویست بەرگری لە مافەکانی ئێوە بکات؟!، ئایا توانیویەتی وەک پێویست خاکی کوردستان بپارێزێت؟!، ئەم حیزبە ئەو خاکەی کە ئێمە قوربانی گەورەمان لەسەری داوە بۆ پاراستنی خۆی و لەپێناو بەرژەوەندی دوژمنانی کورد و کوردستان دەفرۆشێت.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەشڵێت: دەبێت هەست بە سەلامەتی بکەن نەک وەک ئەمڕۆ کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی زۆر وڵات بەسەر سەرماندا دەفڕێت و ئەو هەموو هاووڵاتی و گەنجانە لەم وڵاتەدا دەکوژرێن و کەس ناڕەزایی دەرنابڕێت، پارتی دەسەڵاتدار لە کوردستان هەموو تەرکیزی لەسەر بەرژەوەندی و گیرفانی خۆیەتی بەڵام ڕاشکاوانە هاوڵاتیان پێویستیان بە مووچە هەیە، بەغدا دەیەوێت مووچە بنێرێت بەڵام ئەوان ڕێگری دەکەن چونکە دەیانەوێت پارە بێتە بانکەکانیان و ئەوانیش دابەشی دەکەن و ئەمەش سووکایەتییەکی گەورەیە بە ژیانی هاوڵاتیان.
تاڵەبانی پرسیاری کرد، ئایا دەزانیت کوردستان چۆن لای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خۆشەویست بوو؟، دادگاکانمان جیاواز بوون، حکومەتەکەمان جیاواز بوو، هاووڵاتی ئازادانە ڕای خۆی دەردەبڕی، ئێستا کێ دەتوانێت ڕای جیاوازی هەبێت؟، ئێمە نووسەر و چالاکوانمان هەیە کە بەهۆی وتارێکی بچووک یان لێدوانێکەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکراون و دەکرێنە تیرۆریست و دادگایی دەکرێن.
بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: "ئەگەر دەتانەوێت گۆڕانکاری بکەن ڕۆژی 20/10 دەنگ بدەن بەو حیزبەی کە بتوانێت ڕەوتی کوردستان ڕاست بکاتەوە و ئاستی ژیانتان باشتر بکات، من ناڵێم یەکێتیی هەڵەی نەکردووە کێشەی زۆری هەبوو وەک ئەوەی هەموو ماڵێک کە باوک ماڵ بەجێ دەهێڵێت تووشی کێشە دەبێت بەڵام ئێستا یەکێتی ئێستا بەهێزە و ئەمڕۆ یەکێتی یەک دەنگە و یەکەم شت دەیکەین ئەوەیە کە کوردستان بە یەک چاو ببینین و جیاوازی لە نێوان هیچ هەرێمێکدا ناکەین و پێکەوە دەبین و خزمەتگوزاری پێشکەش بە هەمووان دەکەین و کۆتایی بە جیاوازی نێوان نێوان ئیدارەکان دەهێنین.
تاڵەبانی لە درێژەی قسەکانیدا بۆ جەماوەری یەکێتی گوتی: دەنگ بدەن بەو کەسانەی کە قسەکانیان جێبەجێ دەکەن ڕێگە بەمن و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بدەن، ساڵانێک لەمەوبەر هەرکاتێک گوتمان دەمانگوت یاسای هەڵبژاردن دەگۆڕین و ئەوەمان کرد وتمان کەرکووک دەکەینە سەوز و ئەوەمان کرد و بەڵێنمان بە پارێزگار داوە بە یەکێتیی و کورد و کردمان،
سەرۆکی یەکێتیی ئەوەشی گووت، پەیامێکم هەیە بۆ کادرانی یەکێتیی و کەسوکاری شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە قارەمانەکان، ئەمە یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە کە ئێوە داواتان کرد یەکێتییەکی نیشتمانی یەکگرتووی بەهێز کە تەنیا لەبەردەم دوژمنانی کوردستان بوەستێت دەنگەکەی لەبەغدا دەبیسترێت و پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا گەڕاوەتەوە بۆ سەردەمی خۆی وەک سەردەمی سەرۆک مام جەلال یەکێتییەکە پشتیوانیتان دەکات، دەنگ بدەن بە یەکێتیی نیشتمانی ئەو حزبەی هەر بەڵێنێک جێبەجێ دەکات، یەکێتیی نیشتمانی موڵکی ئێوەیە و هەمیشە هەر هی ئێوەیە و یەکێتیی نیشتمانیی تاکە لایەنە کە تەنیا دەتوانێت ڕێڕەوی هەڵەی حوکمڕانی ڕاست بکاتەوە.
كلمات مفتاحية
- هەرێمی کوردستان
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- بافڵ تاڵەبانی
- یەکێتیی
- هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
- هەڵبژاردن
