المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك کۆمار پێشوازی لە نێردەی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) دەکات


18:04 عێراق
2024-05-19
89283

سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید  پێشوازیکرد لە فەریق خۆسێ ئەنتۆنیۆ ئەگوێرۆ فەرماندەی پێشوی نێردەی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە عێراق و فەریق کاس شیرورز فەرماندەی نوێی نێردەکە لە عێراق، کە رۆناڵد سونیمانس باڵیۆزی ناتۆ لە عێراق ئامادەیبو. 
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:-لەدیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 19-5-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، سەرۆك کۆمار جەختی لەوە کردەوە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئێستا ئامادەیی و توانایان هەیە بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییە جۆراوجۆرەکان. ئاماژەی بەوەشکرد دەزگا ئەمنییەکان بەیەکە جۆراوجۆرەکانیانەوە لەئەرکەکانیاندا بەشێوەیەکی کارا بەردەوامن لە راوەدونانی پاشماوەکانی تیرۆر و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و دڵنیابوون لە پاراستنی هاونیشتمانیان.
هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە بایەخی هاوبەشیی ستراتیژیی لەگەڵ (ناتۆ) و هاریکاری دووقۆڵی کرد لەڕێگەی پێشکەشکردنی راوێژ و بەشداریکردن لەبونیادنان و پەرەپێدانی توانا سەربازی و جەنگیەکانی هێزه ئەمنییەکانی عێراق.
هاوکات سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەگەشەکردنی پەیوەندییەکانی عێراق کرد لەئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی و جەختیشی لە پەرۆشی بەردەوامبوون و بەهێزکردنی ئەو پەیوەندیانە کردەوە بەشێوەیەك کە ئاسایش و ئاشتی پتەوتربکات. هەروەها ئاماژەی بەوەدا، کە لە ماوەی رابردودا چەندین وەفدی وڵاتان سەردانی عێراقیان کردوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ گەڕانەوەی بۆ پێگە نێودەوڵەتیەکەی و رۆڵبینینی سەرەکی لەنزیککردنەوەی بۆچونی وڵاتانی برا و دۆست.
سەرۆك کۆمار ستایشی رۆڵی (ناتۆ)ی کرد لەپشتیوانیکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەڕێگەی راهێنان و ئامادەکردنەوە، هەروەك رۆڵی فەریق خۆسێ ئەنتۆنیۆ ئەگوێرۆ فەرماندەی پێشوی نێردەی (ناتۆ)ی بەرزنرخاند و پێشوازی لە فەریق کاس شیرورز فەرماندەی نوێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا.
لەلای خۆیەوە، فەریق ئەگوێرۆ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەکارکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق و ستایشی پەرەپێدانی دەزگا ئەمنییەکان و گەشەکردنی تواناکانیانی کرد، هەروەها چالاکییە هاوبەشەکانی ناتۆی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لەبواری راهێنان و ئامادەکردن و بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان و ئاسایشی ئەلیکترۆنی خستەڕو.
هەروەها پەرۆشیی ناتۆی دوپاتکردەوە بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لە هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و بەدیهێنانی ئاشتی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکە و جیهاندا، لەکاتێکدا فەرماندەی نوێ شانازی خۆی بە کارکردن لە عێراق و پەرۆشی بۆ بەردەوامبوون لەڕێبازی ناتۆ  بۆ پشتیوانیکردنی عێراق، دەربڕی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 3833
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 4543
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 2930
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 3353
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 3558
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 4997
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 4984
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 3736
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6556
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 11949
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 5975
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 10567
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 9135
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 10349
تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

2026-10-24 18:56 9898
تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-10-24 18:12 7025
توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

2026-10-24 15:55 10839
المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

2026-10-24 13:41 7219