المطلع
عاجل

post-image

باسم عەوادی:حکومەت بەردەوامە لە دابینکردنی سەقامگیری لە وڵاتدا لەڕێگەی بڕیارەکانییەوە سەبارەت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان


14:23 عێراق
2024-05-11
37467

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، کارەکانی حکومەت بە ئاڕاستەیەک بوون کە پاڵپشتی سەرمایەی عێراق لەڕێگەی کەرتی تایبەت بکات لەگەڵ دابینکردنی پاڵپشتی دارایی لە وڵاتانی دەرەوە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی وەبەرهێنان، بەردەوامیشە لە جێبەجێکردنیان. دەشڵێت، " لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ـەوە زیاتر لە ٢٠ ترلیۆن دینار بۆ وەبەرهێنان لە عێراقدا خەرجکراوە".
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، حکومەت بەردەوامە لە دابینکردنی سەقامگیری لە وڵاتدا لەڕێگەی بڕیارەکانییەوە سەبارەت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و بەرەوپێشبردنی کەرتی وەبەرهێنان و کەرتی تایبەت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هەوڵدراوە هەمیشە سەرمایەی عێراق لە گرژی و ململانێکانی ناوچەکە بەدوور بگیرێت، هاوکات بەردەوامی وەبەرهێنان و پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت یارمەتیدەر بووە لە گەڕانەوەی داهات و رەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان.

باسی لەوەش کردووە، مانگی رابردوو حکومەتی عێراق بڕیارێکی نوێی دا و لەگەڵ وەبەرهێنەران لە خاکی عێراقدا رێککەوتن لەسەر ئەوەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەرهەمەکانیان لێ بکڕێت و ئەوەش دەبێتە گرەنتی بۆ وەبەرهێنەران و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان.

ئەوەشی خستووەتە روو، جگە لەوەش ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەرانی کەرتی تایبەت کراوە لە پڕۆسەی هاوردەکردنی هەر شتومەک و کاڵایەک لە هەر وڵاتێکەوە بیانەوێت بەو مەرجەی هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان هەبێت.

وتیشی، حکومەت هەموو رێوشوێنێکی پێویست بۆ پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و دەرەکی دەگرێتە بەر، لە رێگەی پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەکان بە مەبەستی هاتنیان بۆ عێراق و وەبەرهێنان تێیدا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

نائب يكشف: 3 مليارات دولار نقداً ستصل العراق والرواتب مؤمنة لعام 2027

نائب يكشف: 3 مليارات دولار نقداً ستصل العراق والرواتب مؤمنة لعام 2027

2026-11-02 00:08 6391
إطفاء البدالات الرئيسة لشركة كورك وإيقاف تغطية شبكتها في 14 محافظة

إطفاء البدالات الرئيسة لشركة كورك وإيقاف تغطية شبكتها في 14 محافظة

2026-11-01 23:04 11542
آميدي والحكيم يدعوان إلى ترسيخ الأمن وإبعاد العراق عن صراعات المنطقة

آميدي والحكيم يدعوان إلى ترسيخ الأمن وإبعاد العراق عن صراعات المنطقة

2026-11-01 21:45 6445
ما العلاقة بين فيتامين B12 وأمراض القلب والشرايين؟ دراسة تُجيب

ما العلاقة بين فيتامين B12 وأمراض القلب والشرايين؟ دراسة تُجيب

2026-11-01 21:22 5370
الأنواء الجوية تحذر من استمرار التقلبات الجوية وهطول الأمطار

الأنواء الجوية تحذر من استمرار التقلبات الجوية وهطول الأمطار

2026-11-01 20:47 11568
توجيه بإنهاء الشكاوى والدعاوى المقامة ضد الصحفيين بعموم العراق

توجيه بإنهاء الشكاوى والدعاوى المقامة ضد الصحفيين بعموم العراق

2026-11-01 18:48 7113
السجن 30 سنة لمدانة هاربة اختلست مبالغ مالية

السجن 30 سنة لمدانة هاربة اختلست مبالغ مالية

2026-11-01 17:53 10419
نائب الزيدي يكشف عن انخفاض مرتقب لسعر الدولار الموازي ليقترب من الرسمي

نائب الزيدي يكشف عن انخفاض مرتقب لسعر الدولار الموازي ليقترب من الرسمي

2026-11-01 17:50 5750
ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل عند الإغلاق

ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-11-01 17:23 5854
طهران: المفاوضات جارية وتشهد تقدماً

طهران: المفاوضات جارية وتشهد تقدماً

2026-11-01 17:21 5814
العراق يستهلك 45 مليار متر مكعب من مياه الشرب سنوياً

العراق يستهلك 45 مليار متر مكعب من مياه الشرب سنوياً

2026-11-01 14:56 11303
استرداد ما يتخطى 21 مليار دينار بقضية احتيال لصالح الدولة

استرداد ما يتخطى 21 مليار دينار بقضية احتيال لصالح الدولة

2026-11-01 13:25 10129
المؤبد بحق إرهابي خطط لاستهداف زوار الزيارة الأربعينية

المؤبد بحق إرهابي خطط لاستهداف زوار الزيارة الأربعينية

2026-11-01 12:27 6077
التعليم تعلن بدء التقديم إلى قناة القبول المباشر الخاص بالجامعات الحكومية

التعليم تعلن بدء التقديم إلى قناة القبول المباشر الخاص بالجامعات الحكومية

2026-11-01 11:54 8935
أسعار صرف الدولار تواصل الارتفاع مقابل الدينار في أسواق العراق

أسعار صرف الدولار تواصل الارتفاع مقابل الدينار في أسواق العراق

2026-11-01 11:13 6508
التربية تقرر سنة عدم رسوب للمراحل الدراسية الأكاديمية والمهنية ومعاهد الفنون

التربية تقرر سنة عدم رسوب للمراحل الدراسية الأكاديمية والمهنية ومعاهد الفنون

2026-11-01 10:07 9583
للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

2026-11-01 09:02 6196
للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

2026-11-01 10:01 6306