المطلع
عاجل

post-image

ئەنجوومەنـی وەزیرانـی هەرێم:ئێمە دژی "تەوتین" نین و هەمیشە پشتگیری دەکەین


18:59 كوردستان
2024-04-24
107781

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی نیسان، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران لە دیوانی وەزارەت ئەنجامدرا سەرەتا لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی 50 ساڵەی شەهیدانی بۆمببارانکردنی قەڵادزێ و قوتابییانی زانکۆی سلێمانی لە ساڵی 1974 و گولـلە بارانکردنی خۆپێشاندانێکی ئەو شارە لە ساڵی 1982دەکەینەوە کە لە سایەی خوێن و قوربانیدانەکانی شەهیدەکانمان ئەو دەسکەوتانەی ئێستا بەدەستهاتوون. دووپاتمان کردەوە کە هەمیشە خەبات و قوربانیدانی شەهیدەکانمان لەیادە.
پاشان کورتەیەک دەربارەی سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر خستەڕوو و ئاماژەمان بەوە کرد کە سەردانێکی گرنگ بوو و کاریگەریشی لە سەر پێشخستن و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دەبێت.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، ڕاپۆرتێکی لە بارەی هەنگاوەکانی وەزارەتەکەی خستەڕوو بۆ مووچەی مانگی نیسان کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، بە فەرمی لیستی وردبینیکراو و پەسەندکراوی مووچەخۆرانی هەرێم بە زانیاری پێویستەوە بۆ مانگی نیسان ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کراوە، کە چاوەڕوان دەکرێت هاوشێوەی مانگی ڕابردوو، لەگەڵ مووچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق بنێردرێت.
دواتر وەزیری دارایی و ئابووری، لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێکدا کە بە هاوبەشی لەگەڵ شاندی دانوستانکار ئامادە کرابوو، چەند میکانیزمێکی خستەڕوو بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم و چۆنیەتی هاوبەشیپێکردنی لەگەڵ بەغدا بە گوێرەی دەستوور و یاسای بودجەی فیدراڵ و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵ، ئەمەش وەک دەستپێشخەری حکومەتی هەرێم بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم بابەتە، بەجۆرێک کە بابەتی داهاتەکان، نەبێتە ڕێگر لەبەرامبەر خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە پێش هەمووشیانەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی بۆ ئەم دەستپێشخەرییە، جەختی کردەوە کە نابێت هیچ بیانوو و پاساوێک بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بهێڵرێتەوە تا بکرێتە بيانوو بۆ خەرج نەکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم، هەر بە ئەم ئاراستەیەش ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانکاری ڕاسپارد، ئەوەی لە یاسا بەرکارە فیدڕاڵیيەکان دەستنیشان کراوە وەک بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتی نانەوتی بەدەستهاتوو لە هەرێم، بخرێتە سەر ئەژمێری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ.
سەبارەت بە بابەتی بەبانکیکردنی مووچەخۆرانی هەرێميش، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە ئەم بابەتە بە گرنگ دەزانێت و حکومەتی هەرێم هیچ کات دژی بە بانکیکردنی( تەوتین)ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەبووە و نابێت، لە مێژە وەک لە کارنامەی کابینەکە هاتووە بە کردارەکیی پرۆسەی بەبانکیکردن( تەوتین) لە ڕێگەی (هەژماری من)ەوە لە هەرێم دەستپێکراوە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری و برەودان بە چالاکی بانکی و شەفافیەت لە چالاکییە داراییەکان وسوودمەندبوونی هاووڵاتیان لە هەموو ئەو ئیمتیازات و ئاسانکارییانەی بانکەکان بۆ هاووڵاتییان دەستەبەری دەکەن بەو جۆرەی لە دونیای پێشکەوتوو پەیڕەو دەکرێت، بۆیە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ زیاتر لەسەر میکانیزمی بەبانکیکردنە نەک خودي پرۆسەکە، ئەم بابەتەش شایەنی چارەسەرە لە ڕێگەی دۆزینەوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بە جۆرێک لە بەرژەوەندی مووچەخۆربێت و بە ئاسانی پرۆسەکە تەواو بکرێت لە ڕێگەی ئەو بانکە باوەڕپێکراوانەی لە ژێر سەرپەرشتی و مۆڵەتی بانکی ناوەندیی، سەرقاڵی پرۆسەی تەوتینن لە چوارچێوەی پڕۆژەی تەوتینی هەرێم بە ناوی (هەژماری من) کە گشت مەرج وپێداویستییەکانی بانکی ناوەندیان جێبەجێ کردووە و حکومەتی هەرێم تەنيا ڕۆڵی ئاسانکاریی دەگێڕێت، ئەگینا پڕۆژەکە بانکە ڕێپێدراوەکان ئەنجامی دەدەن کە هەندێکیان لە پرۆسەی تەوتینی ناوچەکانی دیکەی عێراقیش بەشدارن.
سەبارەت بە بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتیش، حکومەتی هەرێم خوازیاری هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمە وەک لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی لەسەری ڕێکەوتبووین کە لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆ نەوتی هەرێم بفرۆشرێت و داهاتەکەشی بچێتەوە ناو گەنجینەی گشتی فیدڕاڵ لە دوای یەکلاکردنەوەی ئەو بابەتانەی کە بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە، ئەمەش پێویستە لە چوارچێوەی دوا کۆنووسی هاوبەشی هەردوولادا بێت کە لە مانگی یەکی ئەمساڵ ئیمزاکراوە بەڕەچاوکردنی بنەما دەستوورییەکان.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

"المطلع" تنشر قرارات جلسة مجلس الوزراء

"المطلع" تنشر قرارات جلسة مجلس الوزراء

2026-07-21 23:39 722
معاريف: لا مؤشرات على نية طهران توسيع القتال نحو الساحة الإسرائيلية

معاريف: لا مؤشرات على نية طهران توسيع القتال نحو الساحة الإسرائيلية

2026-07-21 22:43 1000
بعد تعليق مؤقت.. مطار أربيل الدولي يعلن استئناف رحلاته

بعد تعليق مؤقت.. مطار أربيل الدولي يعلن استئناف رحلاته

2026-07-21 21:57 2288
الكشف عن أبرز التعديلات على قانون تقاعد وزارة الداخلية والفئات المشمولة

الكشف عن أبرز التعديلات على قانون تقاعد وزارة الداخلية والفئات المشمولة

2026-07-21 21:00 2322
ريال مدريد يخطط لصفقة مدوية من قلب برشلونة

ريال مدريد يخطط لصفقة مدوية من قلب برشلونة

2026-07-21 20:19 3052
إسلام آباد تدعو لضبط النفس وتتمسك بالوساطة بين واشنطن وطهران

إسلام آباد تدعو لضبط النفس وتتمسك بالوساطة بين واشنطن وطهران

2026-07-21 19:13 2741
ترامب يكشف عن حوار خلف الكواليس مع إيران ويؤكد: لا اهتمام بلقائهم

ترامب يكشف عن حوار خلف الكواليس مع إيران ويؤكد: لا اهتمام بلقائهم

2026-07-21 19:10 2878
قائمة مسائية بأسعار صرف الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار صرف الدولار في العراق

2026-07-21 18:16 3052
مصدر: إحالة مصطفى سند إلى محكمة الجنح بخصوص مشاجرة البرلمان

مصدر: إحالة مصطفى سند إلى محكمة الجنح بخصوص مشاجرة البرلمان

2026-07-21 17:22 2820
الكويت.. خروج وحدات طاقة عن الخدمة جراء هجمات استهدفت مرافق حيوية

الكويت.. خروج وحدات طاقة عن الخدمة جراء هجمات استهدفت مرافق حيوية

2026-07-21 16:34 3247
فايننشال تايمز: تحركات أمريكية لإعادة طرح سيناريو تغيير النظام في إيران

فايننشال تايمز: تحركات أمريكية لإعادة طرح سيناريو تغيير النظام في إيران

2026-07-21 16:00 3217
ضبط ورشة لتصنيع المسيّرات واعتقال 3 متورطين في بغداد

ضبط ورشة لتصنيع المسيّرات واعتقال 3 متورطين في بغداد

2026-07-21 15:00 3600
النجف وبابل تقرران تعطيل الدوام غداً الأربعاء

النجف وبابل تقرران تعطيل الدوام غداً الأربعاء

2026-07-21 14:34 3330
واشنطن ترفع مستوى التحذير لرعاياها حول العالم

واشنطن ترفع مستوى التحذير لرعاياها حول العالم

2026-07-21 14:02 3175
الحبس الشديد بحق مدير أملاك بلدية الناصرية وزوجته

الحبس الشديد بحق مدير أملاك بلدية الناصرية وزوجته

2026-07-21 13:15 3757
الناطق باسم القائد العام يكشف مرتكزات حصر السلاح بيد الدولة

الناطق باسم القائد العام يكشف مرتكزات حصر السلاح بيد الدولة

2026-07-21 12:52 4091
أسعار الدولار تسجل انخفاضاً جديداً في بغداد وأربيل

أسعار الدولار تسجل انخفاضاً جديداً في بغداد وأربيل

2026-07-21 12:48 3423
الإطار التنسيقي يحسم موقفه: دعم كامل لزيارة الزيدي ولا غطاء سياسياً للفاسدين

الإطار التنسيقي يحسم موقفه: دعم كامل لزيارة الزيدي ولا غطاء سياسياً للفاسدين

2026-07-21 00:01 5987