المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك کۆمار جەخت لە پێویستی رەچاوکردن و بەدواداچون بۆ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان لە پسپۆڕییەکانی ئەندازیاریدا دەکاتەوە


16:29 عێراق
2024-04-02
28064

سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە زولفەقار حۆشی ئەلمەکسوسی نەقیبی سەندیکای ئەندازیارانی عێراق و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەندیکا.
سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە 2-4-2024 بەڕێوەچو، سەرۆك کۆمار دوپاتیکردەوە، سەقامگیریی ئاسایش لە شارەکان و پارێزگاکان کاریگەری ئەرێنی هەبووە لەسەر هەنگاونان بەرەوپێشەوە لە پرۆسەی بونیادنان و ئاوەدانکردنەوە و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژی و گەورە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری. ئاماژەی بەوەشکرد، پلاندانانی دیراسەکراو و هەوڵەکانی بونیادنان و جێبەجێکردن، دوو پایەن بۆ بنیاتنان و پێشکەوتنی وڵاتان و گەلان.
سەرۆك کۆمار جەختی لەسەر پێویستی رەچاوکردن و بەدواداچون بۆ تایبەتمەندیی تەکنیکی لەسەرجەم پسپۆڕییەکانی ئەندازیاری و جێبەجێکردنی تایبەتمەندیی ئەندازیاری و لێپێچینەوە لە کەمتەرخەمەکان، کردەوە. ئاماژەی بە بایەخی رەچاوکردنی مەرجەکانی سەلامەتی و بەکارهێنانی کەرەستەی بیناسازی کوالیتی بەرزیش کرد لەپێناو زامنکردنی سەلامەتیی نیشتەجێبوان و دانیشتوان، سەرەڕای گرنگی بوونی تیمی تایبەت بۆ بەردەوام دڵنیابونەوە لە بونی مەرجەکانی سەلامەتی.

هەروەها  سەرۆك کۆمار رۆڵی ئەندازیارانی عێراق و هەوڵەکانیانی بەرزنرخاند لە بەجێگەیاندنی رۆڵ و ئەرکەکانیان لە خزمەتکردنی کەرتی ئەندازیاری لە عێراق و ئەو دەستکەوت و کار و بەخشینانەی لەلایەن سەندیکای ئەندازیارانەوە ئەنجامدراون، کە بەشداربون لە گەشەپێدانی پرۆسەی پەرەپێدانی هەمەلایەنە لە وڵاتدا، هەروەك ئاماژەی بۆ گرنگی گرتنەبەری پێشکەوتنی پیشەیی دروست کرد بۆ دەرچووانی کۆلێژەکانی ئەندازیاری لە کاتی دامەزراندنیان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
سەرۆک کۆمار هانی سەرۆك و ئەندامانی سەندیکای دا، کە گرنگی بە پرۆگرامەکانی راهێنان و ئەنجامدانی سیمینار و کردنەوەی پێشانگا بدەن، جگە لە کردنەوەی بوارەکانی هاریکاری بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەگەڵ وڵاتانی دیکە لەپێناو پەرەپێدانی کاری ئەندازیاری و هەنگاونان لەگەڵ کاروانی گەشەپێدان و پێشکەوتن، کە عێراق لە ئاستە جیاجیاکاندا بەخۆیەوەدەبینێت، بەشێوەیەک کە بەشداربێت لە پێشکەوتنی کەرتی ئەندازیاری و پەرەپێدانی تواناکانی ئەندازیارانی عێراق،  لەمبارەیەشەوە ئامادەیی سەرۆکایەتی کۆماری بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری و پاڵپشتی بۆ سەندیکای ئەندازیاران راگەیاند لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو بەربەستانەی روبەڕوی کارەکانی دەبێتەوە.
لەلایەن خۆیانەوە نەقیب و ئەندامانی سەندیکای ئەندازیارانی عێراق باسیان لە بەڕێوەچونی کارەکانی سەندیکا و پلانەکانی بۆ بونیادنان و گەشەکردنی وڵات کرد و جەختیانکردەوە، کە هەموو توانایەکیان تەرخاندەکەن بۆ هاریکاری تەواو لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەت لەڕێگەی بەشداریکردن لە پلان و پڕۆژەکانی گەشەپێدان و پێشکەشکردنی راوێژی ئەندازیاری و خولی راهێنان بۆ ئەندازیاران لەپێناو بەدیهێنانی گەشەسەندنی ئابوری و کۆمەڵایەتی لە وڵاتدا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

بثنائية مبابي .. ريال مدريد ينتصر في كلاسيكو الأرض بهدفين مقابل هدف

بثنائية مبابي .. ريال مدريد ينتصر في كلاسيكو الأرض بهدفين مقابل هدف

2026-10-26 01:02 1551
جدول أعمال جلسة البرلمان ليوم الثلاثاء

جدول أعمال جلسة البرلمان ليوم الثلاثاء

2026-10-26 00:58 2009
العراق.. تأثر البلاد بحالة جوية خريفية ممطرة تستمر لعدة أيام

العراق.. تأثر البلاد بحالة جوية خريفية ممطرة تستمر لعدة أيام

2026-10-25 22:58 3978
رئيس الوزراء يكلف رشاد خلف مديراً لمكتبه وكالة + وثيقة

رئيس الوزراء يكلف رشاد خلف مديراً لمكتبه وكالة + وثيقة

2026-10-25 21:36 5311
بالوثيقة.. منع تكليف الطلبة بواجبات خارج الدوام والعطل عبر التواصل الاجتماعي

بالوثيقة.. منع تكليف الطلبة بواجبات خارج الدوام والعطل عبر التواصل الاجتماعي

2026-10-25 20:25 4966
​ترامب يستبعد أي تحرك عسكري فوري ضد طهران الليلة

​ترامب يستبعد أي تحرك عسكري فوري ضد طهران الليلة

2026-10-25 19:37 3922
التعليم تعلن إيقاف التقديم عبر منظومة البعثات الإلكترونية لغاية الخميس

التعليم تعلن إيقاف التقديم عبر منظومة البعثات الإلكترونية لغاية الخميس

2026-10-25 18:56 5964
اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

2026-10-25 18:09 5480
طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

2026-10-25 18:07 4223
الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-10-25 17:41 4228
تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

2026-10-25 17:35 5171
المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 7388
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 8062
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 5438
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 6690
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 6033
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 7132
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 7353