المطلع
عاجل

post-image

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مۆسکۆ لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا کۆبووەوە.


20:55 عێراق
2024-03-28
63278

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە مۆسكۆ لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان ئامادەبوو، دوایین گۆڕانكارییە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەكانی ناوچەكە تاوتوێكران و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان، عێراق و روسیا كرایەوە لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكاندا.
سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەكەی هەفتەی رابردووی مۆسكۆ كە خەڵكی مەدەنیی كردە قوربانی،بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسە و هاوخەمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی گەیاندە گەل و وڵاتی روسیا و جەختی لە پتەوكردنی هەوڵە جیهانییەكان كردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی، هەماهەنگیی نێوان وڵاتان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەكان و لەناوبردنی پاشماوەكانی تیرۆر كە تاوەكو ئێستاش هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەكات.
لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆکی یەکێتیی هەڵوەستەی لەسەر دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان كرد و ستراتیژیی یەكێتی خستەڕوو، هەروەها جەختی لە گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسییەكان كردەوە بە ئاڕاستەی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و وتی، “پێویستە سەروەریی خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان پارێزراوبێت و وڵاتەكەمان نەبێتە جێگەیەك بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكان”.
لەبەرامبەردا سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا پابەندبوونی رووسیای بە ئاشتیی درێژخایەن لە ناوچەكە دووپاتكردەوە لە رێگەی سیاسەتی دەستوەرنەدان لە كاروبار و سەروەرییەكانی عێراق، هاوكات هەردوولا پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و ئاشتییان لە عێراق و ناوچەكە دووپاتكردەوە.
پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كورد و روسیا تەوەرێكیتری كۆبوونەوەكە بوو و هەردوولا بەپەرۆشییەوە جەختییان لە پەرەپێدان و فراوانتركردنی كردەوە، هەروەها هەوڵەكانی سەرۆك مام جەلال لە دانانی نەخشەڕێگای پەیوەندییەكە، بەرزنرخێنرا و هەردوولا هاوڕابوون، پابەندبوون بەو نەخشەڕێیەوە دەبێتە مایەی فراوانكردنی هاریكاری و هەماهەنگییەكان و لەبەرژەوەندیی هەردوولا دەبێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

​ترامب يستبعد أي تحرك عسكري فوري ضد طهران الليلة

​ترامب يستبعد أي تحرك عسكري فوري ضد طهران الليلة

2026-10-25 19:37 1214
التعليم تعلن إيقاف التقديم عبر منظومة البعثات الإلكترونية لغاية الخميس

التعليم تعلن إيقاف التقديم عبر منظومة البعثات الإلكترونية لغاية الخميس

2026-10-25 18:56 3055
اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

2026-10-25 18:09 3538
طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

2026-10-25 18:07 2309
الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-10-25 17:41 2566
تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

2026-10-25 17:35 3611
المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 6267
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 7149
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 4449
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 5266
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 5010
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 6428
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 6291
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 4609
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 7063
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 13195
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 6633
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 11525