المطلع
عاجل

post-image

ئەنقەرە وبەغدا پێکهێنانی لیژنەی هاوبەشی هەمیشەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر وبوارەکانی دیکە رادەگەیەنن


01:53 عێراق
2024-03-15
31787

عێراق و تورکیا لە راگەیەندراوێکى هاوبەشدا جەخت لەوە دەکەنەوە، لە کۆبوونەوەکاندا راوێژ لەبارەی هەڵوێستی هاوبەشی هەردوو وڵات بۆ پێشهاتە هەرێمییەکان کراوە.
لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا، هەریەک لە وەزارەتەکانی دەرەوەی عێراق و تورکیا جەخت لە دروستکردنی لیژنەیەکی هەمیشەیی هاوبەش دەکەنەوە کە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی بەرپەرچدانەوەی "تیرۆریزم" دەبێت.
لە راگەیێندراوەکەدا کە ئەمشەوی پێنجشەممە بڵاوکرایەوە، هاتووە، لیژنەکە هەروەها کار دەکات لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، کشتوکاڵ، وزە، ئاو، تەندروستی و گواستنەوە لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
لە راگەیەندراوەكه "باس لە ئامادەکارییەکانی سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە دوای مانگی رەمەزان بۆ عێراق کراوە تاوەکو سەردانەکە سەرکەوتوو بێت".

جەخت لەوەکراوەتەوە، پارتی کرێکارانی کوردستان هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی عێراق و تورکیا و بوونى لەناو خاکى عێراقدا پێشێلکردنى دەستوورى وڵاتە.

بەیاننامەی هاوبەشی تورکیا-عێراق لەدوای کۆبوونەوەکانی بەغدا ئاماژەی بەوە کردووە "تورکیا بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لەو بڕیارە دەکات کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەریکرد لەبارەی ئەوەی پەکەکە رێکخراوێکی قەدەغەکراوە لە عێراقدا".

لە کۆبوونەوەکاندا جەخت لە یەکگرتوویی سیاسیی، سەروەریی و یەکێتیی خاکی عێراق کراوەتەوە، جەخت لەوە کرایەوە کە پارتی کرێکارانی کوردستان هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی عێراق و تورکیا.

بەگوێرەی راگەیەندراوە هاوبەشەکە، بوونی پەکەکە لە خاکی عێراق پێشێلکردنی دەستووری عێراقە.

لە کۆبوونەوەکاندا راوێژ لەبارەی ئەو رێکارانە کراوە کە پێویستە دژی پەکەکە و درێژکراوەکانی بگیرێتەبەر کە خاکی عێراق بۆ بەئامانجگرتنی تورکیا بەکاردەهێنن و هەردوولا لەبارەی بەردەوامیی گفتوگۆ و کۆبوونەوەکان رێککەوتن، وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە.

رۆژی پێنجشەممە، 14ـى ئازارى 2024، شاندی باڵای تورکیا بۆ بەشداریی لە لوتکەی ئەمنیی هەردوو وڵات گەیشتنە بەغداد، شاندەکەی تورکیا پێکهاتوون لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت).

شاندی عێراقیش پێکهاتوون لە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە، سابت محەممەد سەعید، وەزیری بەرگریی، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانی و فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، هاوکات رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کرد .

چەند رۆژێک پێش ئێستاش لە سنووری هەرێمی کوردستان، فەرماندەی دووی سوپای تورکیا و هێزەکانی پاسەوانی سنوور و هێزەکانی پێشمەرگە کۆبوونەوە، لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە زیاترکردنی هەماهەنگییەکان بۆ زیاترکردنی ئاسایشی هاوڵاتیان و سنوورەکان کراوە و کۆبوونەوەکانیش لەگەڵ هێزە سەربازییەکانى عێراق لەسەر سنوور بەردەوام دەبن.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الإيقاع بموظفين تلاعبا بصك مالي لتحقيق كسب غير مشروع بميسان

الإيقاع بموظفين تلاعبا بصك مالي لتحقيق كسب غير مشروع بميسان

2026-11-02 16:52 131
الرئيس الإيراني يعلن حصول حكومته على صلاحيات التفاوض ويؤكد: لن نستسلم للحرب

الرئيس الإيراني يعلن حصول حكومته على صلاحيات التفاوض ويؤكد: لن نستسلم للحرب

2026-11-02 16:49 500
الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الثاني

الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الثاني

2026-11-02 16:46 531
قائمة مسائية بأسعار صرف الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار صرف الدولار في العراق

2026-11-02 16:44 472
الداخلية تتحرك لملاحقة الشائعات وحماية الأخبار المضللة

الداخلية تتحرك لملاحقة الشائعات وحماية الأخبار المضللة

2026-11-02 14:48 4286
حملة أمنية شديدة للحد من ظاهرة التفحيط في بغداد

حملة أمنية شديدة للحد من ظاهرة التفحيط في بغداد

2026-11-02 14:34 4752
صرف رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الثاني الجاري

صرف رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الثاني الجاري

2026-11-02 13:58 4145
عقوبة سبعة سنوات سجن لمزوري عقار عائد لوزارة المالية... إليكم التفاصيل

عقوبة سبعة سنوات سجن لمزوري عقار عائد لوزارة المالية... إليكم التفاصيل

2026-11-02 13:42 3714
طهران تعلق على إغلاق الحدود العراقية: الروابط مع الجيران دائمة

طهران تعلق على إغلاق الحدود العراقية: الروابط مع الجيران دائمة

2026-11-02 12:36 3663
ارتفاع مستمر لأسعار صرف الدولار مقابل الدينار في بغداد وأربيل

ارتفاع مستمر لأسعار صرف الدولار مقابل الدينار في بغداد وأربيل

2026-11-02 11:20 4581
طهران: تبادل الرسائل مستمر مع واشنطن وعلى أمريكا اتخاذ قرارها

طهران: تبادل الرسائل مستمر مع واشنطن وعلى أمريكا اتخاذ قرارها

2026-11-02 10:56 4638
مقتل رجل خمسيني بعشرة رصاصات بدكة عشائرية في ذي قار

مقتل رجل خمسيني بعشرة رصاصات بدكة عشائرية في ذي قار

2026-11-02 10:25 4767
التربية تضبط آليات احتساب الشهادات العليا وتحدد شروط الاستحقاق الوظيفي

التربية تضبط آليات احتساب الشهادات العليا وتحدد شروط الاستحقاق الوظيفي

2026-11-02 10:12 7572
السلطات الفرنسية تفتح تحقيقاً بمحاولة قتل محتجين لقوات أمنية

السلطات الفرنسية تفتح تحقيقاً بمحاولة قتل محتجين لقوات أمنية

2026-11-02 10:06 4090
مفاوضات إيران تهبط بأسعار النفط العالمية في مستهل تعاملات الأسبوع

مفاوضات إيران تهبط بأسعار النفط العالمية في مستهل تعاملات الأسبوع

2026-11-02 09:56 4110
كوريا الجنوبية تضاعف استثمارات الذكاء الاصطناعي والرقائق إلى 16 مليار دولار

كوريا الجنوبية تضاعف استثمارات الذكاء الاصطناعي والرقائق إلى 16 مليار دولار

2026-11-02 09:46 4305
ارتفاع أسعار الذهب عالمياً تزامناً مع انخفاض أسعار النفط

ارتفاع أسعار الذهب عالمياً تزامناً مع انخفاض أسعار النفط

2026-11-02 09:34 4602
مواجهات نارية اليوم في الجولة الـ 16 من دوري نجوم العراق

مواجهات نارية اليوم في الجولة الـ 16 من دوري نجوم العراق

2026-11-02 09:19 4714