المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك وەزیران ئامادەیی حكومەت ڕادەگەیەنێت بۆ پاڵپشتیكردنی هەر بۆنە و چالاكییەكی ژنانی عەرەبی یان نێودەوڵەتی كە لە عێراق بەڕێوەبچێت


02:06 عێراق
2024-03-08
31178

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئامادەیی حكومەت ڕادەگەیەنێت بۆ پاڵپشتیكردنی هەر بۆنە و چالاكییەكی ژنانی عەرەبی یان نێودەوڵەتی كە لە عێراق بەڕێوەبچێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا بڵاویکردەوە " سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، كرد لە كۆمەڵێك ژنی عێراقی كە لە بوارە جیاجیاكاندا كاردەكەن لە كۆبوونەوەیەكی وتوێژدا كە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە بەڕێوەچوو و دەكاتە سبەی 8ی ئازار، هەروەها سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی لە ژنانی عێراقی كرد بە بۆنەی ساڵیادی ژنانەوە و پێشوازی لە ئامادەبووانی ئەم كۆبوونەوەیە كرد و جەختی لە پەرۆشی ئەنجومەنی باڵای ژنان كردەوە بۆ بەردەوامبوونی وتوێژ لەگەڵ نوخبەی ژناندا لە چوارچێوەی ئاراستەی حكومەت بۆ گرنگیدان بە دۆخی ژنانی عێراق".
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا كە "پێكهاتەی حكومەت سێ وەزیری ژن لەخۆ دەگرێت، جگە لە بوونی ژنانی سەركردەی جێبەجێكار كە پلەیەكی بەرزی دڵسۆزی و دەستپاكییان هەیە، هەروەها ئاماژەی بەو كەسایەتییە ژنانە كرد كە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا سەركەوتنی درەوشاوەیان بەدەستهێناوە و ڕوونیشیكردەوە كە ژنان لە زۆربەی تەوەرەكانی بەرنامەی حكومەتدا ئامادە بوون و ئاماژەی بە ئەنجومەنی باڵای كاروباری ژنان كرد كە لە ئێستادا كاردەكات بۆ زیادكردنی ژنانی پسپۆر لە بوارە جیاوازەكان بەپێی پێوەرە پەسەندكراوەكان بۆ ئەوەی ببێتە وێستگەیەك بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ ژنان و جێبەجێكردنی ئەو بەرنامە و دەستپێشخەرییانەی كە پێگەی ژنان بەرەوپێش دەبەن".
سەرۆك وەزیران جەختی لە "گرنگیدانی حكومەت كردەوە بۆ چارەسەركردنی هەژاری و بێكاری و برەودان بە هەلی كار و خوێندن بۆ ژنان، هەروەها چارەسەركردنی دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و ئاماژەی بە ستراتیژی نیشتمانی بۆ ژنان كرد 2023-2030 كە كار بۆ بەهێزكردنی ژنان دەكات لە زۆر تەوەردا".
هەر بە گوێرەی راگەیندراوەكە و لە وەڵامەكەیدا سەبارەت بەو یاسایانەی كە پشتیوانی لە ژنان دەكەن، " سودانی ئاماژەی بە دەقە دەستوورییەكانی تایبەت بە مافی ژنان و بڕیارە یاساییەكانی پێش ساڵی 2003 كرد كە تا ئێستاش لە كاردان، هەروەها پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان پێویستیان بە یاسا هەیە بۆ ڕێكخستنەوەیان، ئەمەش پاكێجێكە لە ئەو یاسایانەی كە لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری باسی لێوەكرا و ئەنجومەنی باڵای كاروباری ژنان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی وۆركشۆپێكی تایبەت سەبارەت بە ئەو یاسانەی كە پەیوەستن بە مافەكانی ژنان و پێشخستنی پێگەی ژنان".

هەروەها لە كۆتایی وتارەكەیدا "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی حكومەتی ڕاگەیاند بۆ پشتیوانیكردنی هەر بۆنەیەك یان چالاكییەكی ژنانی عەرەبی یان نێودەوڵەتی كە لە عێراق بەڕێوەبچێت، بە شێوەیەك یارمەتیدەر بێت لە ئاگاداركردنەوەی جیهان لە واقیعە گەشەكردووەكەمان دوور لە زانیاری هەڵە كە زیان بە ناوبانگی عێراق دەگەیەنێت

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 3134
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 4748
تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

2026-10-24 18:56 4545
تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-10-24 18:12 3134
توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

2026-10-24 15:55 6497
المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

2026-10-24 13:41 5214
صراع ناري يخطف الأضواء بختام منافسات دوري النجوم اليوم

صراع ناري يخطف الأضواء بختام منافسات دوري النجوم اليوم

2026-10-24 12:39 5119
أسعار الدولار تتراجع في بداية تداولات الأسبوع ببغداد وأربيل

أسعار الدولار تتراجع في بداية تداولات الأسبوع ببغداد وأربيل

2026-10-24 11:20 5555
الأنواء الجوية: أمطار رعدية وتصاعد للغبار

الأنواء الجوية: أمطار رعدية وتصاعد للغبار

2026-10-24 09:51 10513
مكتب الزيدي ينفي إطلاق أية استمارة خاصة بمشروع المليون قطعة أرض سكنية

مكتب الزيدي ينفي إطلاق أية استمارة خاصة بمشروع المليون قطعة أرض سكنية

2026-10-24 00:05 11638
الصدر: استهداف دور العبادة المسيحية في الأردن عمل إرهابي

الصدر: استهداف دور العبادة المسيحية في الأردن عمل إرهابي

2026-10-23 22:07 11140
رئيس الوزراء يكشف كواليس القرارات المصيرية وملفات السيادة والفساد في العراق

رئيس الوزراء يكشف كواليس القرارات المصيرية وملفات السيادة والفساد في العراق

2026-10-23 22:01 10951
اليونان.. قانون جديد يمنع الفتيان من استخدام منصات التواصل الاجتماعي رسمياً

اليونان.. قانون جديد يمنع الفتيان من استخدام منصات التواصل الاجتماعي رسمياً

2026-10-23 19:39 8710
إجراءات أمنية واسعة النطاق في فرنسا لمنع تكرار الفوضى والمواجهات

إجراءات أمنية واسعة النطاق في فرنسا لمنع تكرار الفوضى والمواجهات

2026-10-23 18:45 6386
تشكيلة منتخب الناشئين لمواجهة الكويت في كأس الخليج

تشكيلة منتخب الناشئين لمواجهة الكويت في كأس الخليج

2026-10-23 17:14 10275
سعر النفط الخام يقفز إلی 115 دولاراً للبرميل الواحد

سعر النفط الخام يقفز إلی 115 دولاراً للبرميل الواحد

2026-10-23 17:12 7950
القبانجي يطالب بفتح منفذ الشيب ويدين اختراق الطيران الإسرائيلي للأجواء العراقية

القبانجي يطالب بفتح منفذ الشيب ويدين اختراق الطيران الإسرائيلي للأجواء العراقية

2026-10-23 15:14 8926
احتجاجات فرنسا العنيفة تحاصر ماكرون وتجبر المتاحف على إغلاق أبوابها

احتجاجات فرنسا العنيفة تحاصر ماكرون وتجبر المتاحف على إغلاق أبوابها

2026-10-23 14:51 7831