المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك كۆمار جەخت لە پێویستی كاركردن و رێكخستنی هەڵوێستەكان بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و ئێران دەكاتەوە


21:53 عێراق
2024-02-14
36584

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، جەختی لە پێویستی كاركردن و رێكخستنی هەڵوێستەكان كردەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و ئێران.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە عەبدوللەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆمار پێشوازی لە غولام حسێن موحسینی ئیژەیی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران و وەفدی یاوەری كرد، لە سەرەتای دیدارەكەدا كە لە كۆشكی بەغداد بەڕێوەچوو، موحسینی ئیژەیی سڵاوی عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێرانی گەیاندە سەرۆك كۆمار، لەبەرامبەردا سەرۆك كۆمار، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانی راسپارد سڵاو و رێزی بە رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و سەرۆك كۆماری ئێران بگەیەنێت و هیوای پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی ئێرانیش خواست. 
هەروەها سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان كردەوە، بەشێوەیەك كە بەشداربێت لەپەرەپێدانی پەیوەندییە كۆمەڵایەتی و ئایینییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو گەلی عێراق و ئێران، هەروەك بەهێزكردنی رێگاكانی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات بەتایبەتی لە بواری دادوەری و یاساییدا دوپاتكردەوە.
سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە پێویستی كاركردن و رێكخستنی هەڵوێستەكانیش كرد بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەردوو وڵات و ناوچەكە، هەروەها هەڵوێستەكانی كۆماری ئیسلامی لە پشتیوانیكردنی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆردا، بەرزنرخاند.
سەبارەت بە پێشهاتەكانی ناوچەكەش، سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە: لەسەر گرنگی كاركردن بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان و گرتنەبەری دیالۆگی بونیادنەر بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان و بەرقەراركردنی ئاشتی و ئاسایش لە جیهاندا. لەم چوارچێوەیەدا ئاماژەی بە پێویستی راگرتنی دەستدرێژییەكانی سەر كەرتی غەزە كرد، هەروەها دوپاتیكردەوە، كە پێویستە كۆمەك و پێداویستییەكان بۆ گەلی فەلەستین دابین بكرێن، كە روبەڕوی قێزەوەنترین جۆرەكانی دەستدرێژی بوەتەوە، سەرەڕای كاركردن بۆ كۆتاییهێنان بە ئازارە مرۆییەكانیان لەڕێگەی دەستەبەركردنی سەرجەم مافە رەواكانیان.
لای خۆیەوە غولام حسێن موحسینی ئیژەیی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری دووپاتكردەوە و ئاماژەی بەوەدا، كە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات رەگ و ریشەی مێژوویی و ئایینی و شارستانییان هەیە. هەروەها باسی لە گرنگی پەرەپێدانی هاریكاری لە بوارە جیاجیاكان بەتایبەتی دادوەری و یاسایی و بەپێی یاداشتی لێكتێگەیشتن، كرد.
راشیگەیاند: پێگەی عێراق و ئێران لەسەرئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ چارەسەركردنی پرسە هەنوكەییەكان كاریگەر و گرنگە، هاوكات هەوڵەكانی سەرۆك كۆماری لە بەهێزكردن و چەسپاندنی پەیوەندییەكانی عێراق لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەرزنرخاند.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

​ترامب يستبعد أي تحرك عسكري فوري ضد طهران الليلة

​ترامب يستبعد أي تحرك عسكري فوري ضد طهران الليلة

2026-10-25 19:37 1214
التعليم تعلن إيقاف التقديم عبر منظومة البعثات الإلكترونية لغاية الخميس

التعليم تعلن إيقاف التقديم عبر منظومة البعثات الإلكترونية لغاية الخميس

2026-10-25 18:56 3116
اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

2026-10-25 18:09 3620
طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

2026-10-25 18:07 2309
الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-10-25 17:41 2566
تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

2026-10-25 17:35 3676
المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 6302
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 7193
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 4449
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 5266
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 5010
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 6457
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 6309
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 4609
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 7063
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 13224
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 6633
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 11563