المطلع
عاجل

post-image

شاندێکی فەرمی تورکیا سەردانی شوێنی بەندەری فاو دەکات


21:39 عێراق
2024-02-13
113004

ئەمڕۆ سێشەممە، وەفدێکی فەرمی تورکیا بەیاوەری عەلی ڕه‌زا کۆنای باڵیۆزی تورکیا، سەردانی بەندەری فاوی لە پارێزگای بەسرا کرد و سەرسامی خۆیان بۆ هەنگاوەکانی کار و ڕێژەی تەواوکردنیان دەربڕی.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقدا هاتووە" شاندێکی تورکیا دوو ڕۆژ لەمەوبەر گەیشتنە پارێزگای بەسرا بۆ تاوتوێکردنی بابەتە تەکنیکییەکانی پەیوەست بە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و سەردانیان کرد، ئەمڕۆ، سێشەممە، 2020 لەگەڵ باڵیۆزی ئەنقەرە لە عێراق، عەلی ڕه‌زا کۆنای، سه‌ردانی بەندەری گەورەی فاو، بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی بەندەرەکانی عێراق فەرحان ئەلفەرتووسی و بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسن، یونس خالد جەواد كرد، بۆ ئاگاداربوون لە واقیعی کارکردن لە پڕۆژەکانی به‌نده‌ره‌كه‌.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" ئەلفەرتووسی ڕوونکردنەوەیەکی وردی سەبارەت بە بەندەر و پێنج پڕۆژەی بەندەر و دیدگای وەزارەت سەبارەت بە کارپێکردن و میکانیزمی بەڕێوەبردن پێشکەشکرد، هاوکات بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسنی عێراق، یونس خالد جەواد، دووپاتیکردەوە کە ئەم سەردانەیە ئەنجامی تێگەیشتنە تەکنیکییەکانی پێشوو بووه‌، سەبارەت بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و بۆ دیاریکردنی ڕێژەی تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە.
لە بەرامبەردا باڵیۆزی تورکیا ستایشی هەنگاوەکانی کارکردن و ڕێژەی تەواوکردنی بەدیهاتوو لە پێنج بەندەرەکە و هەوڵەکانی وەزیری گواستنەوە، ڕەزاق موهەیباس ئەلسەعداوی، و دیدارە بەردەوامەکانی لەگەڵ لایەنی تورکیا و کارلێکی گەورەی لەگەڵ ستراتیجی وەزارەتەکەدا بەرز نرخاند، و پەرۆشی حکومەتی عێراق، بەسه‌رۆكایه‌تی محەمەد شیاع سودانی، بۆ تەواوکردنی ئەم پڕۆژانە بەهۆی گرنگییەکانیانەوە ده‌ربڕی.
باڵیۆزی تورکیا پشتڕاستیکردەوە کەسەرنجی پێشکەوتنی بەرچاوی لە ڕێژەی تەواوکردنی بەندەری گەورەی فاودا داوە.
هه‌روه‌ها شاندەکەی تورکیا ستایشی قۆناغەکانی تەواوکردنیشی لە بەندەری فاو کرد وجەختیشی لەوە کردەوە کە پڕۆژەیەکی جیهانییە و نەخشەی رێره‌وی گواستنەوەی بەندەرەکان لە ناوچەکە و جیهان دەگۆڕێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

بين المستويين الأحمر والبرتقالي.. كندا تحدّث تحذيرات السفر لعدة دول

بين المستويين الأحمر والبرتقالي.. كندا تحدّث تحذيرات السفر لعدة دول

2026-10-01 23:57 2427
العراق يتفاوض على تسليم سلاح الفصائل ويستعد لفتح منافذ نفطية جديدة

العراق يتفاوض على تسليم سلاح الفصائل ويستعد لفتح منافذ نفطية جديدة

2026-10-01 21:33 3904
فصيل عراقي يعلن التزامه بوقف العمليات العسكرية واستكمال السيادة الوطنية

فصيل عراقي يعلن التزامه بوقف العمليات العسكرية واستكمال السيادة الوطنية

2026-10-01 20:28 3056
كتائب سيد الشهداء: نبارك إنهاء الوجود الأجنبي ونؤكد الالتزام بالاتفاق المبرم

كتائب سيد الشهداء: نبارك إنهاء الوجود الأجنبي ونؤكد الالتزام بالاتفاق المبرم

2026-10-01 19:30 2726
واشنطن تُعلن طي صفحة التواجد العسكري وتُجدد دعمها للعراق برئاسة الزيدي

واشنطن تُعلن طي صفحة التواجد العسكري وتُجدد دعمها للعراق برئاسة الزيدي

2026-10-01 19:26 3325
الحكومة تعلن وصول شحنة جديدة من الدولار النقدي إلى العراق

الحكومة تعلن وصول شحنة جديدة من الدولار النقدي إلى العراق

2026-10-01 18:11 3680
ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

2026-10-01 17:00 3964
الكشف عن تفاصيل محادثات سرية بين دمشق وحزب الله بوساطة تركية

الكشف عن تفاصيل محادثات سرية بين دمشق وحزب الله بوساطة تركية

2026-10-01 15:12 3596
النزاهة تسترد موظفة هاربة من لبنان اختلست أربعة مليارات دينار

النزاهة تسترد موظفة هاربة من لبنان اختلست أربعة مليارات دينار

2026-10-01 13:58 6500
الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

2026-10-01 13:07 3788
الإعلام الأمني: تسجيل ستة ملايين قطعة سلاح واستعداد الفصائل لتنظيمها

الإعلام الأمني: تسجيل ستة ملايين قطعة سلاح واستعداد الفصائل لتنظيمها

2026-10-01 12:25 3974
استكمال إجراءات صرف رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

استكمال إجراءات صرف رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

2026-10-01 11:16 6188
قائمة صباحية بأسعار صرف الدولار في العراق

قائمة صباحية بأسعار صرف الدولار في العراق

2026-10-01 11:14 4045
الزيدي يعلن انسحاب التحالف وتدشين خطة نزع السلاح ودعم الدفاع الجوي

الزيدي يعلن انسحاب التحالف وتدشين خطة نزع السلاح ودعم الدفاع الجوي

2026-10-01 10:49 4802
الأنواء الجوية: أمطار متوسطة الشدة غداً

الأنواء الجوية: أمطار متوسطة الشدة غداً

2026-10-01 09:45 4499
وزير الخارجية: إعداد مسودة خطة حصر السلاح واستكمالها بحزيران المقبل

وزير الخارجية: إعداد مسودة خطة حصر السلاح واستكمالها بحزيران المقبل

2026-10-01 00:11 5523
الزيدي يعلن يوم السيادة وانتقال العراق لعهد السلاح الواحد بيد الدولة

الزيدي يعلن يوم السيادة وانتقال العراق لعهد السلاح الواحد بيد الدولة

2026-09-30 23:17 5933
باراك: العراق يقف اليوم على قدميه واكتملت عملية إعادة قواتنا للوطن

باراك: العراق يقف اليوم على قدميه واكتملت عملية إعادة قواتنا للوطن

2026-09-30 23:02 5438