المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك كۆمار: لێكەوتەكانی دۆخی غەززە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە هەیە


17:45 عێراق
2024-01-17
32768

سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە كاردانەوەی دۆخی غەززە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە هەیە.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا  رایگەیاند: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید پێشوازیكرد لە محەمەد رامی مارتینی وەزیری گەشتوگوزاری سوریا و وەفدی یاوەری، كە ئەحمەد فەكاك بەدرانی وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عیراق ئامادەیبوو.
ئاشكراشیكرد: لە سەرەتای دیدارەكەدا، كە ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆشكی بەغداد بەڕێوەچوو، محەمەد رامی مارتینی سڵاوی بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری سوریای گەیاندە سەرۆك كۆمار، هاوكات سەرۆك كۆمار لەرێگەی وەزیرەوە سڵاو و پێزانینی خۆی نارد بۆ سەرۆك بەشار ئەسەد و هیواشی خواست گەلی سوریای برا لە ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانیدا بژی.
سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەو پەیوەندییە بەهێزە كرد كە هەردوو وڵات و گەلی برا بەیەكەوە گرێدەدات، و  جەختیشیكردەوە، لە گرنگی كاركردن بۆ بەهێزكردن و پەرەپێدانیان بەشێوەیەك، كە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بەدیبهێنێت.
هەروەها سەرۆك كۆمار رایگەیاند: عیراق و سوریا مێژو و شارستانیەتی هاوبەشیان هەیە و بەشداریانكردوە لە بەرەوپێشبردنی هاریكاری و ئاڵوگۆڕی پسپۆڕی بەتایبەتی لەبواری گەشتیاری و شوێنەوار و رۆشنبیری، كە میللەتان پێكەوە دەبەستێتەوە. هەروەك تەئكیدی لە گرنگی هاندانی دەرفەتی وەبەرهێنان و بوژاندنەوەی كەرتی تایبەتی لە پرۆژە هاوبەشەكانی بوارە جیاجیاكاندا كردەوە.
هەر لە دیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە: كە كلتور و چارەنوسمان هاوبەشن و روبەڕوی ئاستەنگی هاوبەش بوینەوە بەتایبەتی لەبەرەنگاربونەوەی تیرۆر و توندوتیژیدا، عیراق توانی ئەو قۆناغە تێپەڕێنێت و سەقامگیری ئەمنی لە شار و پارێزگاكاندا بچەسپێنێت، جەختیشیكردەوە: سەقامگیریی عیراق، سەقامیگری ناوچەكەیە.
هەروەك سەرۆك كۆمار باسی لە بارودۆخی فەلەستین و غەزە كرد و جەختی كردەوە لەسەر پێویستی راگرتنی هێرش و بۆردومانەكان بۆسەر خەڵكی سڤیل و ئاماژەی بەوەشكرد: كە لێكەوتەكانی بارودۆخی غەزە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە هەیە.
لەلای خۆیەوە وەزیری گەشتوگوزاری سوریا، جەختیكردەوە: لە قوڵی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی بەهێزكردنیان لە بوارەكانی گەشتیاری و رۆشنبیری و ئاڵوگۆڕی ئەزموندا. ئاماژەی بەوەشدا، كە عیراق هاوبەشێكی سەرەكییە بۆ سوریا لە بواری گەشتیاریدا و هیوادارن هەماهەنگییەكی زیاتر لە نێوان هەردوو وڵاتدا بەدەستبهێنن.
هەروەها پێزانینی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ هەڵوێستەكانی عیراق لە میوانداریكردنی سورییەكان و واڵاكردنی دەرگاكان و مامەڵەی میهرەبانانەی گەلی عیراق لەگەڵیاندا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

2026-10-25 18:09 890
طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

2026-10-25 18:07 459
الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-10-25 17:41 1043
تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

2026-10-25 17:35 1926
المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 5164
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 6066
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 3618
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 4279
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 4261
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 5676
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 5880
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 4062
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6721
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 12545
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 6391
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 11068
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 9811
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 10805