المطلع
عاجل

post-image

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پێشوازی لە كونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەولێر دەکات


22:32 كوردستان
2024-01-10
29133

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٤/١/١٠ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە یاكۆ بیرێندس كونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەولێر كرد، كە كۆڵۆنێڵ بارت كۆینبێرخ، فەرماندەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی راوێژكارانی هێزەكانی هۆڵەندا لە عیراق و هەرێمی كوردستان یاوەریان بوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی هەرێم لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پەرەسەندن و پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی عیراق و هەرێم، بارودۆخی ئارامی و سەقامگیری ناوچەكە، هەماهەنگی و برەودانی زیاتر بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان وڵاتی هۆڵەندا و هەرێمی كوردستان، هەڵسەنگاندنی دۆخی سەربازیی و پڕۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوەی پێشمەرگە و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێ كران.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا جەختی لە بەردەوامبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و هۆڵەندا كردەوە، هەروەها گفتووگۆكانی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عیراق و هەرێمی بە پێویست زانی لەپێناو دۆخی هەستیاری ناوچەكە و چارەسەركردنی كێشەكان لە چوارچێوەی دەستوور و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی دەوڵەت، دواتر سەبارەت بە پڕۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوەی پێشمەرگەش لە چوارچێوەی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەدا، تیشكی خستە سەر هەنگاوەكانی ئەو پڕۆسەیە و خێراكردنی ئەو میكانیزمانەی كە گرنگە بۆ خزمەتكردنی پڕۆسەی یەكخستنەوەكە.

لای خۆیانەوە وەفدی میوان، دووپاتیان كردەوە كە بەردەوام دەبن لە هاریكاری و برەودان بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، هەروەها یارمەتیدەر دەبن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی سەقامگیری لە عیراق و هەرێم، پاشان رۆڵی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگەیان لە بەرەنگاربوونەوە و تێكشاندنی داعش بەرز نرخاند و  هیوایان خواست گفتووگۆكانی نێوان بەغدا و هەولێر ببێتە هۆكارێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و جێگیربوونی سەقامگیریی دۆخی ئەمنی و سیاسی و ئابووری.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

"المطلع" تنشر قرارات جلسة مجلس الوزراء

"المطلع" تنشر قرارات جلسة مجلس الوزراء

2026-07-21 23:39 1078
معاريف: لا مؤشرات على نية طهران توسيع القتال نحو الساحة الإسرائيلية

معاريف: لا مؤشرات على نية طهران توسيع القتال نحو الساحة الإسرائيلية

2026-07-21 22:43 1403
بعد تعليق مؤقت.. مطار أربيل الدولي يعلن استئناف رحلاته

بعد تعليق مؤقت.. مطار أربيل الدولي يعلن استئناف رحلاته

2026-07-21 21:57 2532
الكشف عن أبرز التعديلات على قانون تقاعد وزارة الداخلية والفئات المشمولة

الكشف عن أبرز التعديلات على قانون تقاعد وزارة الداخلية والفئات المشمولة

2026-07-21 21:00 2487
ريال مدريد يخطط لصفقة مدوية من قلب برشلونة

ريال مدريد يخطط لصفقة مدوية من قلب برشلونة

2026-07-21 20:19 3068
إسلام آباد تدعو لضبط النفس وتتمسك بالوساطة بين واشنطن وطهران

إسلام آباد تدعو لضبط النفس وتتمسك بالوساطة بين واشنطن وطهران

2026-07-21 19:13 2760
ترامب يكشف عن حوار خلف الكواليس مع إيران ويؤكد: لا اهتمام بلقائهم

ترامب يكشف عن حوار خلف الكواليس مع إيران ويؤكد: لا اهتمام بلقائهم

2026-07-21 19:10 2949
قائمة مسائية بأسعار صرف الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار صرف الدولار في العراق

2026-07-21 18:16 3238
مصدر: إحالة مصطفى سند إلى محكمة الجنح بخصوص مشاجرة البرلمان

مصدر: إحالة مصطفى سند إلى محكمة الجنح بخصوص مشاجرة البرلمان

2026-07-21 17:22 2909
الكويت.. خروج وحدات طاقة عن الخدمة جراء هجمات استهدفت مرافق حيوية

الكويت.. خروج وحدات طاقة عن الخدمة جراء هجمات استهدفت مرافق حيوية

2026-07-21 16:34 3317
فايننشال تايمز: تحركات أمريكية لإعادة طرح سيناريو تغيير النظام في إيران

فايننشال تايمز: تحركات أمريكية لإعادة طرح سيناريو تغيير النظام في إيران

2026-07-21 16:00 3285
ضبط ورشة لتصنيع المسيّرات واعتقال 3 متورطين في بغداد

ضبط ورشة لتصنيع المسيّرات واعتقال 3 متورطين في بغداد

2026-07-21 15:00 3650
النجف وبابل تقرران تعطيل الدوام غداً الأربعاء

النجف وبابل تقرران تعطيل الدوام غداً الأربعاء

2026-07-21 14:34 3366
واشنطن ترفع مستوى التحذير لرعاياها حول العالم

واشنطن ترفع مستوى التحذير لرعاياها حول العالم

2026-07-21 14:02 3198
الحبس الشديد بحق مدير أملاك بلدية الناصرية وزوجته

الحبس الشديد بحق مدير أملاك بلدية الناصرية وزوجته

2026-07-21 13:15 3832
الناطق باسم القائد العام يكشف مرتكزات حصر السلاح بيد الدولة

الناطق باسم القائد العام يكشف مرتكزات حصر السلاح بيد الدولة

2026-07-21 12:52 4148
أسعار الدولار تسجل انخفاضاً جديداً في بغداد وأربيل

أسعار الدولار تسجل انخفاضاً جديداً في بغداد وأربيل

2026-07-21 12:48 3505
الإطار التنسيقي يحسم موقفه: دعم كامل لزيارة الزيدي ولا غطاء سياسياً للفاسدين

الإطار التنسيقي يحسم موقفه: دعم كامل لزيارة الزيدي ولا غطاء سياسياً للفاسدين

2026-07-21 00:01 6195