المطلع
عاجل

post-image

سەرۆکی یەکێتی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاکان پەیامێکی بڵاوکردەوە


22:55 كوردستان
2023-12-29
108567

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ‏‎سەرۆکی یەکێتی رایگه‌یاند، ‏‎دەبێت قۆناغی نوێی كاركردنیان له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، هەنگاونان بێت بە ئاڕاستەی قوڵكردنەوەی ئاشتی و ئاوەدانیی زیاتر لە ناوچەكە، ده‌شڵێت، "پێکەوە لەگەڵ برا عەرەبەکانمان بە شیعەو سونە، برا تورکمان و هەمو نەتەوە و پێکهاتە رەسەنەکانی تر کارده‌کەین بۆ بنیادنانی داهاتویەکی گەشتر کە خەڵكە خۆشەویستەكەمان چاوەڕێی خزمەتی زیاتر و ژیانێكی شایستەترمان لێدەكەن".

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ په‌یامێكدا له‌باره‌ی راگه‌یاندنی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، رایگه‌یاند، "کوردستانیانی خۆشەویست لە کەرکوك، خانەقین، مەندەلی، مەخمور، دەشتی نەینەوا، شەنگال و دوزخورماتو، پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنتان لێدەكەم و شانازی بەو رۆحییەتە نەتەوەیی و نیشتمانییەتانەوە دەكەم كە لە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان نیشانتاندا و شانازییەكی ترتان لەمێژودا نوسییەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ‏‎"دوپاتكردنەوەی كوردستانیبونی ناوچە دابڕێنراوەكان و هەڵبژاردنی یەكێتیی  وەك نوێنەری راستەقینەی خۆتان، وانەیەكی مێژوییە و لەبیری ناكەین، ئەرك و بەرپرسیارێتیی ئێمەیە بەرامبەر دڵسۆزیتان وەفاداربین و بارتەقای خۆڕاگریتان، خزمەتتان بكەین، ئەوەی سەرۆك مام جەلال بۆ كەركوكی كرد لە خزمەتكردن و قوڵكردنەوەی تەبایی و پێكەوەژیان، درێژەی پێدەدەین و بەشوێنپێی ئەودا هەنگاو دەنێنین".

بافڵ جەلال تاڵەبانی ده‌ڵێت، "‏‎سوپاسی تایبەتی دەنگدەرانمان دەكەین لە هاونیشتمانیان و سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانیتر كە هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانەیان هەڵبژارد، دڵنیاتان دەكەم لەجێی ئومێدی ئێوە و دڵسۆزیتاندا دەبین، هەروەها هەوڵ و شەونخونی كادرانمان بەرزدەنرخێنین لە رۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردن و دەنگدان و پێزانینیان ئاڕاستە دەكەم".

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "‏‎دەبێت قۆناغی نوێی كاركردنمان، هەنگاونان بێت بە ئاڕاستەی قوڵكردنەوەی ئاشتی و ئاوەدانیی زیاتر لە ناوچەكە، دەست بە چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلالەوە بگرین و رێز لە هەمو بیروبۆچونە جیاوازەکان بگرین، پێکەوە لەگەڵ برا عەرەبەکانمان بە شیعەو سونە، برا تورکمان و هەمو نەتەوە و پێکهاتە رەسەنەکانی تر کاربکەین بۆ بنیادنانی داهاتویەکی گەشتر کە خەڵكە خۆشەویستەكەمان چاوەڕێی خزمەتی زیاتر و ژیانێكی شایستەترمان لێدەكەن و ئێمەش بەڵێن دەدەین کە درێغی نەکەین و لەخزمەتیاندابین".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 1837
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 3156
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 2451
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 2912
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 3247
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 4511
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 4694
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 3337
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6424
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 11593
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 5863
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 10133
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 8852
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 10040
تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

2026-10-24 18:56 9590
تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-10-24 18:12 6813
توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

2026-10-24 15:55 9868
المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

2026-10-24 13:41 7217