المطلع
عاجل

post-image

حکومەتی عێراق ئیدانەی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر شوێنە سەربازییەکانی دەکات


12:28 عێراق
2023-12-26
27046

حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشەکانی ئەمەریکا دەکات بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی عێراق لەپارێزگای بابل و دەشڵێت: حکومەت لە رێگەی هێزە ئەمنییەکانیەوە بە توندی مامەڵە لەگەڵ هێرشەکانی سەر بارەگای نێردە دیپلۆماسیی بیانییەکان دەکات.

لە راگەیەندراوی حکومەتی عێراق ئاماژە بەوەکراوە، لە رێگەی هێزە ئەمنییەکانییەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو دامەزراوە دەستوورییەکان و دەسەڵاتە یاساییەکانی دەکات، دەشڵێت: هەموومان بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی هەندێک گرووپ دەکەین، بۆ سەر بارەگاکانی نێردە دیپلۆماسییە بیانییەکان، یان ئەو شوێنانەی کە راوێژکاری سەربازیی وڵاتانی دۆستەکانیان تێدایە. هەروەها ئەم هێرشانە پێشتر وەک کردەوەی دوژمنکارانە دەستنیشانکراون کە کاریگەرییان لەسەر سەروەری وڵاتی عێراق هەیە، و ئەمەش جێگەی قبوڵکردن نییە لە ژێر هەر بارودۆخێکدا بێت یان لەژێر هەر ناوێک یان پاساوێک.

هەروەها حکومەتی عێراق ئیدانەی ئەو هێرشانەی ئەمەریکا دەکات کە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 26ـی کانوونی یەکەمی 2023، بە بیانووی بەرپەرچدانەوە، هێرش کرایە سەر بنکە سەربازییەکانی عێراق، کە بووە هۆی شەهیدبوونی کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان و برینداربوونی 18 کەسی دیکە کە کەسی مەدەنیشیان تێدایە، دەشڵێت: ئەمە کردەوەیەکی روونە و بەشداری بەرژەوەندییە هاوبەشە درێژخایەنەکان لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناکات، هەروەها دژی ئەوە کاردەکات کە ئەمەریکا خواستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراقدا هەیە.

هەر لەراگەیەندراوەکەدا ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە، ئەم هەنگاوە زیان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەگەیەنێت، هەروەها رێگاکانی گەیشتن بە لێکتێگەیشتن ئاڵۆزتر دەکات،لە رێگەی گفتوگۆی هاوبەش بۆ کۆتاییهێنان بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کەپێش هەموو شتێک پێشێلکارییەکی قبوڵنەکراوی سەروەری عێراق بەرجەستە دەکات.

لەکۆتاییی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەکان سەرکەوتوو بوون لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق، هەروەها سەرکەوتنیان بەسەر چەتەکانی تیرۆرستی داعشدا بەدەستهێنا،  کە چیتر مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دروست ناکات، هەربۆیە پاراستنی بەرهەمی ئەم سەرکەوتنە لە ناوەڕۆکی کارە لە پێشینەکانی ئەمنی و ستراتیژییەکانماندایە و رێگە نادات هیچ لایەنێک زیان بەو شتانە بگەیەنێت، کە لە رێگەی هەزاران قوربانیدان بەدەست هاتووە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الإمارات تكرم ضيافة عُمان وتتأهل إلى نهائي خليجي 27

الإمارات تكرم ضيافة عُمان وتتأهل إلى نهائي خليجي 27

2026-10-04 00:02 2237
"المطلع" تنشر خطاب رئيس الوزراء إلى الشعب العراقي بمناسبة العيد الوطني

"المطلع" تنشر خطاب رئيس الوزراء إلى الشعب العراقي بمناسبة العيد الوطني

2026-10-03 22:06 5420
مطار النجف: غداً استئناف الرحلات الجوية مع إيران وبواقع 3 رحلات مسائية

مطار النجف: غداً استئناف الرحلات الجوية مع إيران وبواقع 3 رحلات مسائية

2026-10-03 21:04 5630
واشنطن تهنئ العراق بيومه الوطني وتؤكد عمق الشراكة الاقتصادية والدبلوماسية بينهما

واشنطن تهنئ العراق بيومه الوطني وتؤكد عمق الشراكة الاقتصادية والدبلوماسية بينهما

2026-10-03 20:02 3338
أردوغان: العراق وسوريا يتجهان نحو الاستقرار والسلام سيحل محل الإرهاب بالمنطقة

أردوغان: العراق وسوريا يتجهان نحو الاستقرار والسلام سيحل محل الإرهاب بالمنطقة

2026-10-03 18:55 3695
صدور 17 أمر قبض واستقدام بحق ذوي الدرجات الخاصة خلال أيلول الماضي

صدور 17 أمر قبض واستقدام بحق ذوي الدرجات الخاصة خلال أيلول الماضي

2026-10-03 18:39 5929
أمريكا تعلن مرور أكثر من مليار برميل من النفط عبر مضيق هرمز

أمريكا تعلن مرور أكثر من مليار برميل من النفط عبر مضيق هرمز

2026-10-03 17:58 2748
أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

2026-10-03 17:03 3297
​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

2026-10-03 16:02 6911
خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

2026-10-03 15:20 3920
القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

2026-10-03 15:14 3797
اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

2026-10-03 14:45 3203
تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

2026-10-03 12:41 3889
مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

2026-10-03 12:00 8838
الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

2026-10-03 11:32 3982
التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

2026-10-03 10:29 9572
الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

2026-10-03 10:28 8377
الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

2026-10-03 00:01 13163