المطلع
عاجل

post-image

سەدر بۆ لایەنگرانی:دوربن لەدونیا وپارەکەی وفیتنە وبەخششەکانی


16:53 عێراق
2023-12-25
50566

موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌په‌یامێكدا ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی بۆ به‌شداربوانی "البنیان المرصوص" بڵاوده‌كاته‌وه‌ و نیگه‌رانی خۆی له‌ دابه‌شبون و بڵاوه‌پێكردنی ره‌وته‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێت به‌ تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی بمرێت یان بكوژرێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت، به‌ره‌و پێكهاته‌یه‌كی باش و دامه‌زراو هه‌نگاو بنێن واته‌ سه‌ربكه‌ون له‌ به‌هێزكردنی خێزان و چه‌سپاندنی ڕیزه‌كان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی برایه‌تی.

موقته‌دا سه‌در له‌په‌یامێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆشه‌ویستان و به‌شداربوانی "البنیان المرصوص"ی كردوه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، چه‌ند ڕێنمایییه‌كتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م، هیوادارم به‌ قبوڵكردنی باشه‌وه‌ لێم وه‌ریبگرن، بۆئه‌وه‌ی ڕوه‌كی باش بچێنن.
له‌ڕێنماییه‌كانیدا، موقته‌دا سه‌در باسی له‌وه‌كردوه‌، به‌ره‌و پێكهاته‌یه‌كی باش و دامه‌زراو هه‌نگاو بنێن واته‌ سه‌ربكه‌ون له‌ به‌هێزكردنی خێزان و چه‌سپاندنی ڕیزه‌كان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی برایه‌تی، ده‌بنه‌ نمونه‌یه‌ك كه‌ له‌ بواری هاوپشتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا په‌یڕه‌وی بكه‌ن، سه‌قامگیریش له‌م ژیانه‌دا، له‌دوای مردنه‌وه‌ به‌ده‌ست دێت، دوربن له‌ دونیا و پاره‌كه‌ی و فیتنه‌ و به‌خششه‌كانی.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای خودای گه‌وره‌ و زیادكردنی كرده‌وه‌كانی تاعه‌ت و عیباده‌ت، كه‌واته‌ هه‌ركه‌سێك ئاره‌زوی بكات، ڕۆژانه‌ با خودای له‌ بێت و به‌ڵێن به‌خۆی بدات كه‌ نه‌هێڵێت ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ دونیایه‌ شكست بهێنێت".

موقته‌دا سه‌در ده‌شڵێت، "بینایه‌كی ڕاسته‌قینه‌ هه‌یه‌، له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی لۆژیكی و شه‌رعی، بۆ كۆمه‌ڵگه‌ و خێزان، پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئیمانداران و خۆشه‌ویستان، به‌تایبه‌تی له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ربڵاوی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی به‌هۆی گوناه و پشتگوێخستنی ژیانی دوای مردن، بڵاوبونه‌وه‌ی كات به‌سه‌ربردن و یاریكردن و زۆرانبازی به‌سه‌ر ئه‌م جیهانه‌دا، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی خۆشمان ده‌وێن، به‌ نیگه‌رانیه‌كی زۆره‌وه‌، ترسم له‌ دوبه‌ره‌كی و په‌رشوبڵاوی ئێوه‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بمرم یان بكوژرێم، ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ له‌ژێر گوێڕایه‌ڵی خودا و خۆشه‌ویستی نیشتمان و خۆشه‌ویستیمان بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌دری ده‌تانهێڵێته‌وه‌، ئێوه‌ش له‌ له‌ناو خێزانه‌ گه‌وره‌كه‌تاندا ( بزوتنه‌وه‌ی سه‌در) ده‌مێننه‌وه‌.
هه‌ر له‌ رێنماییه‌كانیدا رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در باسی له‌وه‌كردوه‌، "به‌ دونیا و پاره‌كه‌ی و كورسییه‌كانی فریو مه‌خۆن، ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ ده‌ستكه‌وتێكی کاتیە، نه‌ دونیاییه‌، نه‌ سیاسی، نه‌ سه‌ربازی، نه‌ ئاژاوه‌گێڕانه‌، بۆیه‌ وشه‌یه‌ك مه‌ڵێن و كرده‌وه‌یه‌ك مه‌كه‌ن مه‌گه‌ر دوای پێداچونه‌وه‌ هه‌ڵتان نه‌سه‌نگاندبێت".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الحرس الثوري الإيراني يعلن تدمير رادار أمريكي في البحرين

الحرس الثوري الإيراني يعلن تدمير رادار أمريكي في البحرين

2026-11-13 10:02 1463
التعليم العالي توجه دعوة للطلبة المتقدمين للقبول في الجامعات والكليات الأهلية

التعليم العالي توجه دعوة للطلبة المتقدمين للقبول في الجامعات والكليات الأهلية

2026-11-13 11:13 2335
عطل في مايكروسوفت يوقف خدمات هامة في 74 دولة بينها العراق

عطل في مايكروسوفت يوقف خدمات هامة في 74 دولة بينها العراق

2026-11-13 09:22 2456
ترامب: خيار القوة العسكرية ضد إيران مطروح مجدداً وقد أستخدمه

ترامب: خيار القوة العسكرية ضد إيران مطروح مجدداً وقد أستخدمه

2026-11-12 23:53 7539
دوري الأمم الأوروبية.. بلجيكا تهزم تركيا بهدفين لهدف خارج أرضها

دوري الأمم الأوروبية.. بلجيكا تهزم تركيا بهدفين لهدف خارج أرضها

2026-11-12 23:30 5833
العراق.. تأثر البلاد بحالة جوية ممطرة قبل نهاية الشهر الحالي

العراق.. تأثر البلاد بحالة جوية ممطرة قبل نهاية الشهر الحالي

2026-11-12 22:29 7881
الدفاع الجوي يعلن التعاقد على منظومات متطورة وتسلمها خلال الفترة المقبلة

الدفاع الجوي يعلن التعاقد على منظومات متطورة وتسلمها خلال الفترة المقبلة

2026-11-12 21:06 6323
الأمن الوطني: تحديد المسؤولية عن هجوم كورمور يستند حصراً إلى الأدلة

الأمن الوطني: تحديد المسؤولية عن هجوم كورمور يستند حصراً إلى الأدلة

2026-11-12 21:02 5990
المجلس الوزاري للخدمات يقر استراتيجية مكافحة التسول ويناقش جملة ملفات

المجلس الوزاري للخدمات يقر استراتيجية مكافحة التسول ويناقش جملة ملفات

2026-11-12 20:02 8894
رئيس الوزراء يبحث مع قيادات سياسية وأمنية تعزيز الاستقرار وسيادة الدولة

رئيس الوزراء يبحث مع قيادات سياسية وأمنية تعزيز الاستقرار وسيادة الدولة

2026-11-12 19:31 6024
الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة السادسة للسلف الإلكترونية للمتقاعدين

الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة السادسة للسلف الإلكترونية للمتقاعدين

2026-11-12 19:23 6895
ضربة استخباراتية توقع بمعمل سري للأدوية ومواد التجميل المغشوشة ببغداد

ضربة استخباراتية توقع بمعمل سري للأدوية ومواد التجميل المغشوشة ببغداد

2026-11-12 18:25 5638
أسعار النفط تتجاوز 94 دولاراً عقب تصريح ترمب بشأن إيران

أسعار النفط تتجاوز 94 دولاراً عقب تصريح ترمب بشأن إيران

2026-11-12 18:00 6191
أنصار الله تندد بالحملات ضد كتائب حزب الله وتدعو لتوحيد الفصائل العراقية

أنصار الله تندد بالحملات ضد كتائب حزب الله وتدعو لتوحيد الفصائل العراقية

2026-11-12 17:49 5582
بارزاني يكشف تفاصيل مباحثات بغداد حول الحقوق المالية والتعيينات والبرلمان

بارزاني يكشف تفاصيل مباحثات بغداد حول الحقوق المالية والتعيينات والبرلمان

2026-11-12 17:42 7251
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل مع إغلاق الأسبوع

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل مع إغلاق الأسبوع

2026-11-12 17:34 6724
واشنطن.. 4 مصابين على الأقل بحادث إطلاق نار لم يُحسم بعد

واشنطن.. 4 مصابين على الأقل بحادث إطلاق نار لم يُحسم بعد

2026-11-12 17:12 5977
ترامب: لا نحتاج لأي اتفاق مع إيران ونفرض سيطرتنا على هرمز

ترامب: لا نحتاج لأي اتفاق مع إيران ونفرض سيطرتنا على هرمز

2026-11-12 17:10 5088