المطلع
عاجل

post-image

پێشه‌وا هه‌ورامانی: دوای پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ مامه‌ڵه‌مان سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌گۆڕین


00:18 كوردستان
2023-12-14
93453

ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 13ـی كانوونی یه‌كه‌می 2013) پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌ رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی سۆران كرد كه‌ بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 14 كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ و سه‌رۆكوه‌زیران وێڕای سه‌ره‌خۆشی، هاوكات هه‌ڵوه‌سته‌ی وردی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ كرد و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ورد سه‌باره‌ت به‌ مۆڵه‌تی باڵه‌خانه‌كان بكه‌ن.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ كرد، یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت بووه‌ به‌ بابه‌تی كاره‌با، كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتێكی وردی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ خسته‌ڕوو.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ و مادده‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، رایگه‌یاند، ئه‌م بابه‌ته‌ هێشتا نه‌چووه‌ته‌ په‌رله‌مان تاوه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام به‌گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ و به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌نگه‌ چی دیكه‌ به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ نه‌كات و له شوێنێكدا رابوه‌ستێت ئه‌گه‌ر بزانێت نیازێكی رژد بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ نییه‌.

پێشه‌وا هه‌ورامانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا جه‌ختی كرده‌وه‌ نابێت هیچ سیسته‌مێكی كاره‌با جێبه‌جێ بكرێت ئه‌گه‌ر بارگرانی بۆ سه‌ر هاووڵاتییان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رۆكوه‌زیران جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نابێت هیچ سیسته‌مێك جێبه‌جێبكرێت فشار بۆسه‌ر هاووڵاتیان زیادبكات.

پێشه‌وا هه‌ورامانى باسی له‌وه‌ش كرد، بڕیار بوو شاندێكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023 سه‌ردانی به‌غدا بكات، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ ئه‌نجام نه‌درا. تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش دوای پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌ جۆرێكی دیكه‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی. وتیشی، ئه‌م فشاره‌ی له‌سه‌ر هاووڵاتییان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ دروست كراوه‌، به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام نابێت، به‌و مانایه‌ی "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتییان به‌رامبه‌ر به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی به‌غدا ئارامیان نه‌ماوه‌" و ئێستا كاتی هاتووه‌ كه‌ ئارامی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌و دۆخه‌ بوه‌ستێت.

پێشه‌وا هه‌ورامانی له‌ به‌شیكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی ئێستا به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، ته‌وافوق و هاوبه‌شی و پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور نییه‌ و له‌گه‌ڵ هیچ ئایینێك و پره‌نیسپێكی دیموكراسی و بنه‌مایه‌كی مرۆیی یه‌ك ناگرێته‌وه‌. دووپاتیشیكرده‌وه‌ له‌ ئێستادا هیچ نیازێكی رژد له‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌دیناكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و مووچانه‌ی كه‌ ماوه‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بینێرێت.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه‌ ئاگری جه‌نگی غه‌ززه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه‌، به‌ڵام هێرشی درۆنی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌لایه‌ك په‌یوه‌سته‌ به‌و شه‌ڕه‌ و به‌شێكیشی په‌یوه‌سته‌ به‌ رق و كینه‌ی پێشتری هه‌ندێك لایه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌وپه‌ڕی تواناوه‌ پارێزگاریان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌. گوتیشی، ئه‌و رق و كێنه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی بڕوای به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، هه‌مان عه‌قڵیه‌ته‌ كه‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیوه‌.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ده‌وامی قوتابخانه‌كان له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات پڕۆسه‌ی خوێندن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌وه‌ستێت و په‌كینه‌كه‌وێت، به‌ڵكوو ئارامی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به‌ سته‌می به‌غدا به‌رامبه‌ر به‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان سنوورداره‌، به‌تایبه‌ت كه‌ بڕین و نه‌ناردنی مووچه‌ و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بووه‌ته‌ هۆكاری وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌ و شایسته‌كان له‌لایه‌ن مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ و یارییه‌كی سیاسییه‌ و به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌خۆران سته‌مكارانه‌یه‌، له‌ كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی هه‌موو داواكارییه‌كانی به‌غدای داوه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ دۆسیه‌ی نه‌وت و مه‌رزه‌كانه‌وه‌ هه‌بووه‌، به‌ڵام روونه‌ لایه‌نی عێراق رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ نه‌كردووه‌. هه‌ورامانی دووباره‌ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ راكێشاوه‌ ئارامگرتنی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌ مامه‌ڵه‌ی به‌غدا سنووردار ده‌بێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌ نووسراوی فه‌رمی داوای له‌ حكومه‌تی فیدڕاڵی كردووه‌ سێ مووچه‌ی دیكه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌ قه‌رز بنێرێت، به‌ڵام ئه‌وان تا ئێستا وه‌ڵامی فه‌رمی و جددیان نه‌بووه‌.

تایبه‌ت به‌ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی پێشه‌وا هه‌ورامانی وتی، مادام هێرشه‌كان رووه‌ و ئه‌وانه‌، ده‌شبێت خۆیان چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ بكه‌ن و خۆیان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن.

پێشه‌وا هه‌ورامانی له‌باره‌ی داهاتی ناوخۆوه‌ روونیكرده‌وه‌، داهاتی مانگی یازده‌ی ئه‌م ساڵ 300 ملیار دینار بووه‌، به‌ڵام به‌و مانایه‌ی نا كه‌ تێكڕای پاره‌كه‌ به‌شێوه‌ی كاش له‌ ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووبێت، به‌ڵكوو هه‌ر له‌م بڕه‌پاره‌یه‌ حكومه‌ت به‌ڕیوه‌ده‌برێت، واته‌ ئه‌و پاره‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان كه‌ پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتییان ده‌كرێت به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ته‌ندروستی، كاره‌با، ئاو و شاره‌وانی و ده‌یان خزمه‌تگوزاری دیكه‌وه‌ هه‌یه‌. گوتیشی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 120 ملیار دیناری ده‌گاته‌ ده‌ست، چونكه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ بانكه‌كانه‌. جه‌ختیشیكرده‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ تێكڕا 320 ملیاری پێشكه‌ش به‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ كردووه‌، به‌م ئه‌و 320 ملیارده‌ ده‌بیته‌ سێ به‌ش، به‌شێكی بۆ مووچه‌یه‌ و به‌شێكیشی بۆ ئیداره‌دانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ و به‌شێكیشی كاش نییه‌ و ته‌نیا ژماره‌یه‌.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي يتباحث مع "كي بي آر" الأمريكية للشراكة والاستثمار في البنى التحتية النفطية

الزيدي يتباحث مع "كي بي آر" الأمريكية للشراكة والاستثمار في البنى التحتية النفطية

2026-07-16 22:55 230
بعد تخطيه الأربعين.. حارس مونديالي مخضرم ينهي مسيرته الأسطورية ويعتزل

بعد تخطيه الأربعين.. حارس مونديالي مخضرم ينهي مسيرته الأسطورية ويعتزل

2026-07-16 21:57 1546
وزارة التربية: نتائج السادس الإعدادي ستكون جاهزة الأسبوع المقبل

وزارة التربية: نتائج السادس الإعدادي ستكون جاهزة الأسبوع المقبل

2026-07-16 19:02 2079
مع إغلاق البورصة.. أسعار الدولار تستقر ببغداد وترتفع في أربيل

مع إغلاق البورصة.. أسعار الدولار تستقر ببغداد وترتفع في أربيل

2026-07-16 18:07 2493
تنسيق عراقي سوري لكشف ملابسات إحباط تهريب صواريخ ومسيرات عبر الحدود

تنسيق عراقي سوري لكشف ملابسات إحباط تهريب صواريخ ومسيرات عبر الحدود

2026-07-16 17:15 2632
بين وفيات وجرحى.. إعلان الحصيلة النهائية لضحايا حادثة الدهس بالبصرة

بين وفيات وجرحى.. إعلان الحصيلة النهائية لضحايا حادثة الدهس بالبصرة

2026-07-16 16:04 2985
الموانئ العراقية: الطائرة المسيّرة سقطت خارج نطاقنا والعمليات التشغيلية لم تتأثر

الموانئ العراقية: الطائرة المسيّرة سقطت خارج نطاقنا والعمليات التشغيلية لم تتأثر

2026-07-16 14:40 3286
وزارة النفط تنفي توقف الصادرات من الموانئ الجنوبية وتؤكد استمرار التحميل

وزارة النفط تنفي توقف الصادرات من الموانئ الجنوبية وتؤكد استمرار التحميل

2026-07-16 14:35 2917
الحبس الشديد بحق النائب "محمد الكربولي" لاقترافه جريمة الرشوة

الحبس الشديد بحق النائب "محمد الكربولي" لاقترافه جريمة الرشوة

2026-07-16 13:20 3732
الصحة تعلن الحصيلة الأولية لضحايا حادثة الدهس في البصرة

الصحة تعلن الحصيلة الأولية لضحايا حادثة الدهس في البصرة

2026-07-16 12:28 3373
الدولار يسجل تراجعاً جديداً في أسواق بغداد وإقليم كردستان

الدولار يسجل تراجعاً جديداً في أسواق بغداد وإقليم كردستان

2026-07-16 11:47 3597
مخبأة في الجدران.. ضبط 25 مليار دينار جديدة بقضية وكيل وزارة النفط

مخبأة في الجدران.. ضبط 25 مليار دينار جديدة بقضية وكيل وزارة النفط

2026-07-16 10:46 4440
الأنواء: انخفاض في درجات الحرارة خلال الأسبوع المقبل

الأنواء: انخفاض في درجات الحرارة خلال الأسبوع المقبل

2026-07-16 09:57 3700
أسعار الذهب تتراجع عالمياً وترقب حذر لبيانات التضخم والفائدة الأمريكية

أسعار الذهب تتراجع عالمياً وترقب حذر لبيانات التضخم والفائدة الأمريكية

2026-07-16 09:22 4014
واشنطن تكشف تفاصيل "ضربات بندر عباس" وحصيلة استهداف مواقع استراتيجية بإيران

واشنطن تكشف تفاصيل "ضربات بندر عباس" وحصيلة استهداف مواقع استراتيجية بإيران

2026-07-16 08:18 4469
أسعار النفط تواصل الارتفاع لليوم الرابع وتوقعات بوصول برنت لـ 110 دولارات

أسعار النفط تواصل الارتفاع لليوم الرابع وتوقعات بوصول برنت لـ 110 دولارات

2026-07-16 08:15 3845
ريمونتادا مثيرة تؤهل الأرجنتين إلى نهائي كأس العالم على حساب إنجلترا

ريمونتادا مثيرة تؤهل الأرجنتين إلى نهائي كأس العالم على حساب إنجلترا

2026-07-16 00:04 6233
الدفاع الكويتية تعلن رصد واعتراض هجوم إيراني واسع بالصواريخ والمسيّرات

الدفاع الكويتية تعلن رصد واعتراض هجوم إيراني واسع بالصواريخ والمسيّرات

2026-07-15 23:54 5624