المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار: پێویستە دەرئەنجامی لوتکەکانی پێشوی کەشوهەوا جێبەجێ بکرێن


18:04 عێراق
2023-12-02
14623

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید لە شاری ئێکسپۆی دوبەی، چاوی بە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کەوت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار لەدیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ شەممە 2-12-2023 لە پەراوێزی کارەکانی کۆنفرانسی لوتکەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کەشوهەوا (COP28) لە ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو، بەڕێوەچو، هەریەک لە بەڕێزان دکتۆر فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، تەیف سامی وەزیری دارایی، نزار ئامێدی وەزیری ژینگە، موزەفەر جبوری باڵیۆزی عیراق لە ئیمارات و ژمارەیەک لە راوێژکاران ئامادەیبون و دوایین پێشهاتەکانی سەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنی و ژینگەیییەکان تاووتوێکران، لەوبارەیەوە سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە پێویستی جێبەجێکردنی دەرئەنجامی لوتکەکانی پێشوی کەشوهەوا و کاراکردنی رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان کرد بۆئەوەی ببنە واقیعێکی بەرچاو.
هەروەها سەرۆک کۆمار قەیرانی ئاوی لە عیراقدا رونکردەوە، سەرەڕای خستنەڕوی دیاردەی بە بیابانبون و وشکەساڵی و خۆڵبارین، کە رەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیان دروستکردوە.
هەروەها ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لە پشتیوانیکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان و گرتنەبەری رێوشوێنی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی ئاو و چالاککردنی هاریکاری لەبواری ئاوە سنوربڕەکان، کە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لەنێوان وڵاتانی کەناراوەکاندا دابەشبکرێت.
هەر لەمیانەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، ئاماژەی بە بارودۆخی کەرتی غەزە و ئاستەنگەکانی بەردەم خەڵکی فەڵەستین کرد لە ئەنجامی ئەو دوژمنکارییە بەردەوامەی روبەڕویان بۆتەوە، لەم چوارچێوەیەشدا بەپێویستی دەزانێت هەڵوێستێکی توندی نێودەوڵەتی بگیرێتەبەر بۆ راگرتنی ئەو دوژمنکارییە و رێگەدان بە گەیشتنی یارمەتییەکان بۆ گەلی فەڵەستین.
هەروەها هەردوولا ژمارەیەک بابەتی پەیوەندیدار بە ئاڵنگارییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و چۆنیەتی روبەڕوبونەوەیان تاووتوێکرد، بەشێوەیەک کە پاراستنی ژینگە و ژیانی مرۆڤ لە جیهاندا مسۆگەربکات.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

"المطلع" تنشر قرارات جلسة مجلس الوزراء

"المطلع" تنشر قرارات جلسة مجلس الوزراء

2026-07-21 23:39 1061
معاريف: لا مؤشرات على نية طهران توسيع القتال نحو الساحة الإسرائيلية

معاريف: لا مؤشرات على نية طهران توسيع القتال نحو الساحة الإسرائيلية

2026-07-21 22:43 1364
بعد تعليق مؤقت.. مطار أربيل الدولي يعلن استئناف رحلاته

بعد تعليق مؤقت.. مطار أربيل الدولي يعلن استئناف رحلاته

2026-07-21 21:57 2499
الكشف عن أبرز التعديلات على قانون تقاعد وزارة الداخلية والفئات المشمولة

الكشف عن أبرز التعديلات على قانون تقاعد وزارة الداخلية والفئات المشمولة

2026-07-21 21:00 2487
ريال مدريد يخطط لصفقة مدوية من قلب برشلونة

ريال مدريد يخطط لصفقة مدوية من قلب برشلونة

2026-07-21 20:19 3068
إسلام آباد تدعو لضبط النفس وتتمسك بالوساطة بين واشنطن وطهران

إسلام آباد تدعو لضبط النفس وتتمسك بالوساطة بين واشنطن وطهران

2026-07-21 19:13 2760
ترامب يكشف عن حوار خلف الكواليس مع إيران ويؤكد: لا اهتمام بلقائهم

ترامب يكشف عن حوار خلف الكواليس مع إيران ويؤكد: لا اهتمام بلقائهم

2026-07-21 19:10 2948
قائمة مسائية بأسعار صرف الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار صرف الدولار في العراق

2026-07-21 18:16 3238
مصدر: إحالة مصطفى سند إلى محكمة الجنح بخصوص مشاجرة البرلمان

مصدر: إحالة مصطفى سند إلى محكمة الجنح بخصوص مشاجرة البرلمان

2026-07-21 17:22 2909
الكويت.. خروج وحدات طاقة عن الخدمة جراء هجمات استهدفت مرافق حيوية

الكويت.. خروج وحدات طاقة عن الخدمة جراء هجمات استهدفت مرافق حيوية

2026-07-21 16:34 3317
فايننشال تايمز: تحركات أمريكية لإعادة طرح سيناريو تغيير النظام في إيران

فايننشال تايمز: تحركات أمريكية لإعادة طرح سيناريو تغيير النظام في إيران

2026-07-21 16:00 3285
ضبط ورشة لتصنيع المسيّرات واعتقال 3 متورطين في بغداد

ضبط ورشة لتصنيع المسيّرات واعتقال 3 متورطين في بغداد

2026-07-21 15:00 3650
النجف وبابل تقرران تعطيل الدوام غداً الأربعاء

النجف وبابل تقرران تعطيل الدوام غداً الأربعاء

2026-07-21 14:34 3366
واشنطن ترفع مستوى التحذير لرعاياها حول العالم

واشنطن ترفع مستوى التحذير لرعاياها حول العالم

2026-07-21 14:02 3198
الحبس الشديد بحق مدير أملاك بلدية الناصرية وزوجته

الحبس الشديد بحق مدير أملاك بلدية الناصرية وزوجته

2026-07-21 13:15 3832
الناطق باسم القائد العام يكشف مرتكزات حصر السلاح بيد الدولة

الناطق باسم القائد العام يكشف مرتكزات حصر السلاح بيد الدولة

2026-07-21 12:52 4148
أسعار الدولار تسجل انخفاضاً جديداً في بغداد وأربيل

أسعار الدولار تسجل انخفاضاً جديداً في بغداد وأربيل

2026-07-21 12:48 3505
الإطار التنسيقي يحسم موقفه: دعم كامل لزيارة الزيدي ولا غطاء سياسياً للفاسدين

الإطار التنسيقي يحسم موقفه: دعم كامل لزيارة الزيدي ولا غطاء سياسياً للفاسدين

2026-07-21 00:01 6195