المطلع
عاجل

post-image

قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد


22:39 كوردستان
2023-11-30
20747

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە، ٣٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی فەڕەنسا کرد و هیوای خواست لە ماوەی ئەرکەکەیدا، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و فەڕەنسا لە هەموو بوارەکاندا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و لەم چوارچێوەیەشدا ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکاری و پشتیوانییەکی بۆ دەربڕی.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پەیوەندیی مێژوویی هەردوو گەلی کورد و فەڕەنسا کرد. جێگری سەرۆک وەزیران پشتگیری و هاوکارییەکانی حکومەتی فەڕەنسای بۆ گەلی کورد لە چەندین وێستگەی گرنگی مێژووییدا بەرز نرخاند. لە بەرامبەردا یان برێم بە ئاماژەدان بەو پەیوەندییە مێژووییە رایگەیاند، شانازی دەکات کە وەک کونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە کوردستان دەستبەکاربووە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتیش لەڕووی ئازادی رادەربڕین و مافی مرۆڤەوە کرا. هاوڕابوون کە لە ماوەی داهاتوودا پێکەوە کاری هاوبەش بکەن بۆ باشترکردنی دۆخی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین لە هەرێم.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا. هەردوولا هیوایان خواست هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەشێکی ئارام و سەقامگیردا بەڕێوەبچێت، بە تایبەتیش ئاماژە بە دۆخی کەرکوک کرا. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە کە لەماوەی ساڵانی رابردوودا لە کەرکوک جیاوازیی لەنێوان پێکهاتەکاندا کراوە و پێویستە لە دوای هەڵبژاردنەکاندا لە ئیدارەدانی شارەکەدا بگەڕێینەوە بۆ پرەنسیپەکانی سەرۆک مام جەلال تا روحی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە کەرکوک قوڵتر بکرێتەوە و هیچ پێکهاتەیەک هەست بە ستەم و پەراوێزخراوی نەکات.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانیش قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: هەموو هەوڵێک دەدەین هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

رئيس الوزراء يكلف رشاد خلف مديراً لمكتبه وكالة + وثيقة

رئيس الوزراء يكلف رشاد خلف مديراً لمكتبه وكالة + وثيقة

2026-10-25 21:36 1116
بالوثيقة.. منع تكليف الطلبة بواجبات خارج الدوام والعطل عبر التواصل الاجتماعي

بالوثيقة.. منع تكليف الطلبة بواجبات خارج الدوام والعطل عبر التواصل الاجتماعي

2026-10-25 20:25 3594
​ترامب يستبعد أي تحرك عسكري فوري ضد طهران الليلة

​ترامب يستبعد أي تحرك عسكري فوري ضد طهران الليلة

2026-10-25 19:37 2296
التعليم تعلن إيقاف التقديم عبر منظومة البعثات الإلكترونية لغاية الخميس

التعليم تعلن إيقاف التقديم عبر منظومة البعثات الإلكترونية لغاية الخميس

2026-10-25 18:56 5186
اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

2026-10-25 18:09 4395
طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

2026-10-25 18:07 2782
الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-10-25 17:41 2974
تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

2026-10-25 17:35 4096
المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 6781
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 7532
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 4858
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 5863
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 5376
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 6768
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 6897
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 4922
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 7223
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 13654