المطلع
عاجل

post-image

بەرگری شارستانی هەولێر بۆ خۆپارێزی لە لافاو ژمارەیەک رێنمایی بڵاودەکاتەوە


18:09 كوردستان
2023-11-19
102947



 

ئەمڕۆ یەکشەممە ، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، ژمارەیەک رێنمایی بۆ ئاگادارکردنەوەیهاووڵاتییان لەکاتی دروستبوونی لافاو و خۆپارێزی بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەکردووە، باشترینهاوکاری هاووڵاتییان، زوو پەیوەندی کردنە بە ژوورەکانی کۆنترۆڵی بەرگری شارستانییەوە بەژمارەکانی (115 و 125) بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا، تیمەکانیان لە هەر بارودۆخێکدا بەهانایانەوە بچن.


 

رێنمایی و ئاگادارییەکان بۆ هاووڵاتییان:


 

1- چاودێری دەوروبەرەکەتان بکەن کە چی ڕوودەدات.


 

2- چاودێری ڕادیۆی کەشوهەوای  تەلەفزیۆن و ڕادیۆ ناوخۆییەکان بكەن یان سۆشیال میدیا بۆ پرسیتایبەت بەهەواڵ.


 

3- ئەگەر هۆشداری لافاوێکی خێرا بۆ ناوچەکەت درا، دەستبەجێ سەرکەون بۆ شوێنی سەلامەت بەرز.


 

4- لافاوی خێرا گەشە دەکات چاوەڕێ مەکە تا ئاو بەرز دەبێتەوە.


 

5- لە ناوچە نزمەکان دەربچن کە تووشی لافاو دەبن.


 

6- ئەگەر شۆفێری دەکەیت بە ڕێگا لافاواوییەکاندا ئۆتۆمبێل لێ مەخوڕە.


 

7- کۆکردنەوەی پێداویستییە گرنگەکان پێش کارەسات.


 

8- ئاوی خواردنەوە پڕ بکەرەوە.


 

9- ئەو خواردنانەی کە پێویستیان بەگەرمکردنەوە و چێشت لێنان نییە دابینیان بکەن.


 

10- پارەی نەختی.


 

11- دەرمان و پێداویستی فریاگوزاری سەرەتایی.


 

12- جل و بەرگ پۆشاکی پێویست.


 

13- چرای دەستی.


 

14- بەڵگەنامە گرنگەکان


 

15- ئامادە بە بۆ چۆڵکردن.


 

16- ئەو شوێنانە دیاری بکە کە دەبێ بچیت.


 

17- ڕێگاکانی گەشتە بەدیلەکان دیاری بکە کە تووشی لافاو نابن.


 

18- پلان دابنێ چی لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکانت بکەیت.


 

19- تانکی غازی و بنزینی ئۆتۆمبێلەکەت پڕ بکەرەوە.


 

20- لەگەڵ خێزانەکەت باسی پلانەکانی لافاو بکە.


 

21- بڕیار بدە لە کوێ کۆدەبنەوە ئەگەر جیابوونەوە.


 

22- کەسێکی پەیوەندیدار دیاری بکە کە ئەگەر ئەندامانی خێزانەکەت جیابوونەوە، دەتوانرێت پەیوەندیپێوە بکرێت.


 

23- دڵنیابە لە هەموو ئەندامێکی خێزانەکەت زانیاری و پەیوەندییەکانی هەیە.


 

24- موڵک و ماڵی خۆت بپارێزە.


 

25- گواستنەوەی کەلوپەلی بەنرخ و مۆبیلیات بۆ ئاستێکی بەرزتر.


 

26- ماددە مەترسیدارەکان (وەک بۆیاخ، ڕۆن، قڕکەر و پێداویستی پاککردنەوە)دوور بخەرەوە.یان بیانگوازەرەوە بۆ شوێنی بەرزتر.


 

27- ئامێرە کارەباییەکان داببڕە.


 

28- ئەگەر تەڕ بوویت یان لەناو ئاودا وەستاویت دەست لە هیچ کەرەسەیەکی بارگاوی و کارەبای  مەدە.


 

29- کەلوپەلی دەرەوە بهێنە ناو ماڵەوە یان بە باشی بیان بەستە،ئەمەش مۆبیلیات و سەبەتەی زبڵ و شتەجوڵاوەکانی تر دەگرێتەوە.


 

30- دەرچەی هەوا گۆڕکێ بۆ ژێرزەمینەکان دابخە بۆ ڕێگریکردن لە لافاو.


 

31- مەگەر ناچار بیت ئەگەر نا شۆفێری مەکە.


 

32- ئەگەر پێویست بوو شۆفێری بکەیت ، بە وریاییەوە گەشت بکە.


 

33- دڵنیابە ئۆتۆمبێلەکەت سووتەمەنی پێویستی هەیە.


 

34- ڕێگا پێشنیار کراوەکان بەپێی ڕێنمایی هاتووچۆیی  پەیڕەو بکە.


 

35- دوور بکەوەرەوە ناوچە کارەساتبارەکان . ڕەنگە بوونی تۆ ڕێگری بکات لەڕزگارکردن یانئۆپەراسیۆنە فریاگوزاریەکانی تر و بتخاتە مەترسی زیاترەوە.


 

36- چاودێری ڕێگاکانی شۆردراو و زەوی و دارە کەوتووەکان یان هێڵەکانی کارەبا بکەن.


 

37- لە شەودا وریابن کاتێک ناسینەوەی مەترسییەکانی لافاو قورسترە.


 

38- ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە وەستا، وازی لێبهێنە ژیانی خۆت گرنگتر بەرچاوبگرە.


 

39- ئەگەر ئاو لە دەوری ئۆتۆمبێلەکەت بەرز بووە ، دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکە بەجێبهێڵە ، بە خێراییسەرکەوتن بۆ سەر زەوییە بەرزەکان بڕۆن.


 

40- هەرگیز بە ڕێگا لافاواوییەکاندا لێ مەخوڕن ،بوەستە،بگەڕێوە،تادووچاری خنکان نەبیتەوە.


 

41- لەوانەیە جێگاو ڕێگاکە شۆردرابێتەوە. تەنها لە چەند ئینجێک ئاودا دەتوانیت کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەتلەدەست بدەیت.


 

42- لەوانەیە ئۆتۆمبێلەکەت سەرئاوبکەوێت بۆیە ئۆتۆمبێلەکان دەتوانن بەهۆی کەمتر لە ٢ پێ ئاوەوەسەرئاو بکەون.


 

43- بە ئۆتۆمبێل بە دەوری بەربەستێکاندا مەڕۆن، سوڕانەوە و بە ڕێگایەکی تردا سەلامەترە.


 

44- دوور بکەوەرەوە لەو شوێنانەی کە پێشتر لافاویان لێ هاتووە و هەوڵ مەدەن ئەو شوێنانە پێیاندا تێپەرن.


 

45- دوور بکەوە لە هێڵەکانی کارەبا و وایەری کارەبا و کێبڵە بارگاویەکان.


 

46- دەستبەجێ شوێنەکەچۆڵ بکە، ئەگەر پێت وایە مەترسیت لەسەرە یان ئامۆژگاریت کرایت بۆ ئەوەیئەو کارە بکەیت.


 

47- خێرا مامەڵە بکە وخۆت ڕزگار بکە نەک کەلوپەلەکانت.


 

48- پێش ئەوەی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوەوە هەراسان بیت،خۆت زووتر بچۆ بۆ شوێنێکی سەلامەت.


 

49- پێویستە خێزانەکان تەنها یەک ئۆتۆمبێل بەکاربهێنن بۆ ئەوەی لەیەکتر جیا نەبنەوە و قەرەباڵغی کەمبکەنەوە.


 

50- پێش ڕۆیشتن خزمەتگوزاری ئاو و غاز و کارەبا بکوژێنەرەوە بۆ دڵنیایی زیاتری ماڵەکانتان.


 

51- ماڵەکەت پارێزراو بکە هەموو دەرگا و پەنجەرەکان قوفڵ بکە.


 

52- ئەگەر ئاراستەی شوێنێکی دیاریکراو کرای بڕۆ بۆ ئەوێ.


 

53- هەرگیز هەوڵ مەدە بەناو ئاوی ڕژاودا بڕۆن یان مەلە بکەن لەبەر ئەوە مەترسی زۆری تیادایە.


 

54- ئەگەر ئاوی ڕژاو لە سەرووی پاژنەی پێیەکانتەوەیە بوەستە و بە ڕێگایەکی تردا بڕۆن.


 

55- ئەگەر بە خێرایی بجوڵێت، ئاو بە قووڵی ٦ ئینج دەتوانێت لە پێکانت بتخاتە خوارەوە.


 

56- ئاگاداربە خەڵک بە ئاوی لافاودا دەڕۆن  و دەخنکێن


 

57- هەرگیز ڕێگە مەدە منداڵان یاری بە دەوری ئاوی بەرز، ئاوەڕۆی مەنهۆڵەکان و ڕووبارەکاندا بکەن ولێیان نزیک نەبنەوە.


 

58- ئەگەر کەسێک کەوتە ناو ئاوی لافاوەوە یان گیری خوارد پەیوەندی بگرن بە بەرگری شارستانیەوە.


 

59- بۆ گیرخواردوەن و ڕزگارکردنیان کەرەسەی گونجاو بەکاربێنن ئەگەر دەتوانیت شتێک فڕێ بدەیتبۆقوربانییەکە کە یارمەتی بدات لە دەست پێ گەیشتن و سەلامەتی ، وەک تایەی یەدەگ،  یان پەتێکیبەهێز.یان٥ راهێڵەیەکی داری پتەو.


 

60- بەخێرایی پەیوەندی بکەن بە (115-125) وە پەیوەندی بکەن بۆ یارمەتی و هاوکاریتان و زانیاریشوێنی دروست بدەن.

61- چاوەڕێ بکەن تا سەلامەت دەبن بۆ گەڕانەوە بۆ شوێنەکانتان.
 

62- مەگەڕێنەوە بۆ ناوچە لافاواویەکان تاوەکو میری و بەرگری شارستانی ئاماژە بەوە دەکەن کە سەلاتەئەوشوێنانە.

 

63- ئەگەر بینایەک لافاوی بەرکەوتبوو  پێش چوونە ژوورەوە پشکنین بکەن بۆ سەلامەتی خۆتان و مال ومنالەکانتان.


 

64- ئەگەر بینایەک هێشتا بەرکەوتەی لافاوی بوو یان بە ئاوی لافاو دەورە دراوبوو هەرگیز مەچۆ ناوبیناکەوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الإمارات تكرم ضيافة عُمان وتتأهل إلى نهائي خليجي 27

الإمارات تكرم ضيافة عُمان وتتأهل إلى نهائي خليجي 27

2026-10-04 00:02 1196
"المطلع" تنشر خطاب رئيس الوزراء إلى الشعب العراقي بمناسبة العيد الوطني

"المطلع" تنشر خطاب رئيس الوزراء إلى الشعب العراقي بمناسبة العيد الوطني

2026-10-03 22:06 3472
مطار النجف: غداً استئناف الرحلات الجوية مع إيران وبواقع 3 رحلات مسائية

مطار النجف: غداً استئناف الرحلات الجوية مع إيران وبواقع 3 رحلات مسائية

2026-10-03 21:04 3764
واشنطن تهنئ العراق بيومه الوطني وتؤكد عمق الشراكة الاقتصادية والدبلوماسية بينهما

واشنطن تهنئ العراق بيومه الوطني وتؤكد عمق الشراكة الاقتصادية والدبلوماسية بينهما

2026-10-03 20:02 2499
أردوغان: العراق وسوريا يتجهان نحو الاستقرار والسلام سيحل محل الإرهاب بالمنطقة

أردوغان: العراق وسوريا يتجهان نحو الاستقرار والسلام سيحل محل الإرهاب بالمنطقة

2026-10-03 18:55 2840
صدور 17 أمر قبض واستقدام بحق ذوي الدرجات الخاصة خلال أيلول الماضي

صدور 17 أمر قبض واستقدام بحق ذوي الدرجات الخاصة خلال أيلول الماضي

2026-10-03 18:39 4562
أمريكا تعلن مرور أكثر من مليار برميل من النفط عبر مضيق هرمز

أمريكا تعلن مرور أكثر من مليار برميل من النفط عبر مضيق هرمز

2026-10-03 17:58 2504
أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

2026-10-03 17:03 2893
​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

2026-10-03 16:02 5929
خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

2026-10-03 15:20 3408
القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

2026-10-03 15:14 3448
اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

2026-10-03 14:45 2928
تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

2026-10-03 12:41 3487
مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

2026-10-03 12:00 8196
الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

2026-10-03 11:32 3814
التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

2026-10-03 10:29 8689
الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

2026-10-03 10:28 7566
الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

2026-10-03 00:01 12254