المطلع
عاجل

post-image

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی وەرگیراوانی ناوچە کوردستانییەکان لە خوێندنی باڵا بەخۆڕایی دەخوێنن


20:14 كوردستان
2023-10-15
24528

له‌سه‌ر راسپارده‌ى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشكه‌شكارانى خوێندنى باڵا ‌له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، به‌خۆڕایى له‌ زانكۆ حکومییەكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌خوێنن.

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ هەمواری پێنجەمی رێنمایى ژماره ‌11ـى ساڵى 2023 تایبەت بە خوێندنى باڵا (دیپلۆمى باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا) له‌ زانكۆ حكومییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بڵاوکردەوە، کە پێشكه‌شكارانى ره‌سه‌نى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان دەتوانن بەخۆڕایی درێژە بەخوێندن بدەن بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024).

لە رێنماییەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پێشکەشکارانە وه‌رده‌گیرێن ئه‌گه‌ر بیسەلمێنن و بەڵگەنامەی (كارتى ده‌نگدان، پسووله‌ى خۆراك، كارتى نیشتمانى یان ناسنامه‌ى بارى كه‌سى و كارتى زانیارى) پێشكه‌ش به‌ زانكۆكان بكات و بیسه‌لمێنێت ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان.

هاوکات رێنماییەکە جەختی لەسەر ئەوەکردووەتەوە، له حاڵه‌تێکدا‌ ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكار 10 نمره‌ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ى له‌كۆى 30 نمره‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى توانستى زانستى بۆ خوێندنى باڵا (دیپلۆمى باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا) له‌ زانكۆ حكومییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ستهێنابێت، ئه‌وا‌ به‌ وه‌رگیراو هه‌ژمار ده‌كرێت و له‌ ده‌ره‌وه‌ى پلان، كورسى بۆ ته‌رخان ده‌كرێت له‌ هه‌مان پسپۆرى ورد و به‌شى زانستى و كۆلیژ لەو زانكۆیه‌ى كه‌ پێشكه‌شكار تاقیكردنه‌وه‌ى توانستى زانستى تێدا ئه‌نجام داوه‌.

هەر به‌پێى رێنماییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باس لەوەشکراوە، له‌ حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر به‌شه‌كه‌ تواناى وه‌رگرتنى له‌ رووى ستاف و سه‌رپه‌رشتیار به‌پێى رێنماییه‌كان هه‌بوو  یاخود له‌ رێگه‌ى هاوبه‌شى زانستى نێوان زانكۆكان به‌ مه‌به‌ستى سوودوه‌رگرتن له‌ ستافى وانەگوتنه‌وه‌ و سه‌رپه‌رشتیكردن له‌ زانكۆكانى دیكه‌، ئه‌وا‌ پێشکەشکاران راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌رگیراوانى دیكه‌ ده‌ست به‌ خوێندنى ئه‌كادیمی ده‌كه‌ن، بەپێچەوانەوە خوێندنه‌كه‌یان دوا ده‌خرێت بۆ خوله‌كانى داهاتووى خوێندن، به‌ڵام مافى وه‌رگرتنیان پارێزراو ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكایه‌تى زانكۆكان فه‌رمانى وه‌رگرتن له‌ خوێندن و فه‌رمانى دواخستن له‌ خوێندنیان بۆ ده‌رده‌كات.

هاوکات لەسەر راسپارده‌ى سەرۆکوەزیران مه‌سرور بارزانى، رێنماییه‌کەى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، خوێندنی پێشكه‌شكارانى ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ زانكۆ حكومییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌شێوازى خۆڕایى و له‌سه‌ر ئه‌ستۆى زانكۆكان ده‌بێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

بالوثيقة.. منع تكليف الطلبة بواجبات خارج الدوام والعطل عبر التواصل الاجتماعي

بالوثيقة.. منع تكليف الطلبة بواجبات خارج الدوام والعطل عبر التواصل الاجتماعي

2026-10-25 20:25 880
​ترامب يستبعد أي تحرك عسكري فوري ضد طهران الليلة

​ترامب يستبعد أي تحرك عسكري فوري ضد طهران الليلة

2026-10-25 19:37 1436
التعليم تعلن إيقاف التقديم عبر منظومة البعثات الإلكترونية لغاية الخميس

التعليم تعلن إيقاف التقديم عبر منظومة البعثات الإلكترونية لغاية الخميس

2026-10-25 18:56 3604
اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

2026-10-25 18:09 3932
طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

2026-10-25 18:07 2537
الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-10-25 17:41 2605
تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

2026-10-25 17:35 3714
المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 6416
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 7409
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 4531
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 5518
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 5165
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 6682
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 6637
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 4786
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 7075
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 13341
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 6688