المطلع
عاجل

post-image

هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌كۆبونه‌وه‌یدا پشتیوانی له‌ دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران كرد


23:30 عێراق
2026-02-08
31880

هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌ویدا پشتیوانی له‌ دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران كرد، به‌ئامانجی راگرتنی شه‌ڕ و زیاتركردنی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌ و پشتیوانی خۆشی بۆ چاكسازیه‌كانی حكومه‌ت له‌ڕوی كۆنتڕۆڵكردنی ده‌روازه‌ سنوریه‌كان دوپاتكرده‌وه‌. 
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، میوانداری كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی كرد، به‌ ئاماده‌بونی عه‌بدولله‌تیف جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆك كۆمار ، هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌ركرده‌كانی حزب و پارته‌ سیاسیه‌كانی ناو هاوپه‌یمانییه‌كه‌. له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك پرسی ستراتیژی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێكران.

هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پێشوازی و پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ دانوستانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ده‌ربڕی كه‌ له‌لایه‌ن سوڵتانییه‌تی عومانه‌وه‌ میوانداریده‌كرێت، داوای په‌سه‌ندكردنی گفتوگۆی جددی و دانوستانی له‌ پێشینه‌ی كرد بۆ ناوچه‌كه‌ و جیهان له‌ وێرانكارییه‌كانی شه‌ڕ، كه‌ خزمه‌ت به‌ هیچ كه‌سێك ناكات و ته‌نها ئه‌و قه‌یرانه‌ مرۆیی و ئابورییانه‌ی كه‌ ناوچه‌كه‌ و جیهانیان گرتوه‌ گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ كاتێكدا ده‌ستخۆشی له‌ هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی كرد بۆ پێشگرتن له‌ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ، هه‌ڕه‌شه‌كانی دژی ئێرانیشی كه‌ پێشێلكردنی هه‌مو نۆرم و ڕێككه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌، ڕه‌تكرده‌وه‌.

ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی كۆنتڕۆڵكردنی هه‌مو لێدوان و گوتاری میدیایی و كرده‌وه‌كان كرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراقدا ناگونجێن، هه‌روه‌ها ئاماده‌بوان ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌یان شه‌رمه‌زار كرد كه‌ نوێژخوێنانی له‌ ئیسلام ئابادی پاكستان كرده‌ ئامانج، هاوسۆزی ته‌واوی عێراق له‌گه‌ڵ گه‌لی پاكستان له‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندڕه‌وی دوپاتكرایه‌وه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ هاوئاهه‌نگه‌كان كرایه‌وه‌ بۆ بنبڕكردنی ره‌گ و ریشه‌ی تیرۆر.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ بارودۆخی دارایی ئێستای تاوتوێ كرا و جه‌خت له‌ گرنگی پشتیوانیكردن له‌ ڕێوشوێنه‌ جه‌وهه‌ری و چاره‌نوسسازه‌كانی حكومه‌ت كرایه‌وه‌ به‌ ئامانجی به‌هێزكردنی چاره‌سه‌ری ستراتیژی بنیاتنه‌ر، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پشتیوانیكردن له‌ چاكسازییه‌ ئابورییه‌كان كرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌ت په‌سه‌ندی كردون، له‌وانه‌ش بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان و ڕاگرتنی هه‌موجۆره‌كانی قاچاخچێتی، هه‌روه‌ها پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و خۆدزینه‌وه‌ له‌ گومرگی.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گرنگی پلانه‌كانی چاكسازی دوپاتكرایه‌وه‌ كه‌ ئامانجیان پاراستنی به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كان و په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازییه‌ نیشتمانییه‌كان و هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاته‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی پشتبه‌ستنی ته‌واو به‌ نه‌وت.

هه‌روه‌ها له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ درێژی باس له‌ پرسی چه‌كدارانی داعش كرا كه‌ له‌ سوریاوه‌ بۆ عێراق گواستراونه‌ته‌وه‌، هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پاڵپشتی ئه‌و ڕێكاره‌ یاسایی و دادوه‌رییانه‌ی كرد كه‌ عێراق سه‌باره‌ت به‌م زیندانیانه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ری گرتویانه‌به‌ر و داوای له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ پاڵپشتیكردنی عێراق له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆبگرێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

المحكمة الإتحادية العليا ترفض إيقاف أعمال برلمان كردستان

المحكمة الإتحادية العليا ترفض إيقاف أعمال برلمان كردستان

2026-11-15 12:34 497
بارزاني: سنتصدى لكل محاولة تهدف إلى تقسيم إقليم كردستان

بارزاني: سنتصدى لكل محاولة تهدف إلى تقسيم إقليم كردستان

2026-11-15 12:28 1089
عمليات بغداد تغلق فتحات غير نظامية على الطريق السريع بغداد - صلاح الدين

عمليات بغداد تغلق فتحات غير نظامية على الطريق السريع بغداد - صلاح الدين

2026-11-15 12:26 1583
الدولار يتخطى 170 ألف دينار لكل ورقة في أسواق بغداد وأربيل

الدولار يتخطى 170 ألف دينار لكل ورقة في أسواق بغداد وأربيل

2026-11-15 11:50 3620
التعليم تعلن نتائج تعديل الترشيح وقبول طلبة السنة السابقة (المقاعد الشاغرة)

التعليم تعلن نتائج تعديل الترشيح وقبول طلبة السنة السابقة (المقاعد الشاغرة)

2026-11-15 11:45 2690
القضاء الأردني يحكم بالإعدام بحق منفذي العمل الإرهابي في مدينة الكرك

القضاء الأردني يحكم بالإعدام بحق منفذي العمل الإرهابي في مدينة الكرك

2026-11-15 11:32 2752
ضبط أميني مخزن بشركة حبوب ميسان تسببا بفقدان (485) طناً من الشلب

ضبط أميني مخزن بشركة حبوب ميسان تسببا بفقدان (485) طناً من الشلب

2026-11-15 11:22 2489
طقس العراق... أمطار خفيفة شمالاً وانخفاض طفيف بدرجات الحرارة

طقس العراق... أمطار خفيفة شمالاً وانخفاض طفيف بدرجات الحرارة

2026-11-15 10:35 3905
أكثر من نصف مليون طالب يبدؤون الدراسة الجامعية في العراق اليوم

أكثر من نصف مليون طالب يبدؤون الدراسة الجامعية في العراق اليوم

2026-11-15 09:55 4352
رئيس الأركان الإسرائيلي يرى ضرورة جولة عسكرية مع إيران باشتراك أميركا

رئيس الأركان الإسرائيلي يرى ضرورة جولة عسكرية مع إيران باشتراك أميركا

2026-11-15 09:36 3216
صحيفة: واشنطن تناقش تمديد الحصار على إيران أو العودة للضربات العسكرية

صحيفة: واشنطن تناقش تمديد الحصار على إيران أو العودة للضربات العسكرية

2026-11-15 09:17 3774
الحرس الثوري الإيراني يعلن استهداف رادار أميركي في البحرين

الحرس الثوري الإيراني يعلن استهداف رادار أميركي في البحرين

2026-11-15 08:59 4102
"إكس" تُحدث ثورة في نشر الوسائط وتلغي القيود القديمة

"إكس" تُحدث ثورة في نشر الوسائط وتلغي القيود القديمة

2026-11-15 00:08 6845
النعمان: محاسبة المتورطين بتهريب النفط سيكون رادعاً لكل من يعبث بالمال العام

النعمان: محاسبة المتورطين بتهريب النفط سيكون رادعاً لكل من يعبث بالمال العام

2026-11-14 23:37 6450
الزيدي يحيل متورطي تهريب نفط جرف النصر للقضاء ويعفي قيادات أمنية وإدارية

الزيدي يحيل متورطي تهريب نفط جرف النصر للقضاء ويعفي قيادات أمنية وإدارية

2026-11-14 22:00 12064
تغريم "ميتا" بأكثر من 800 مليون دولار لوصولها لصور المستخدمين سراً

تغريم "ميتا" بأكثر من 800 مليون دولار لوصولها لصور المستخدمين سراً

2026-11-14 21:36 6703
نتنياهو يحذّر من النووي الإيراني ويجدد دعوته لتشكيل حكومة وحدة وطنية

نتنياهو يحذّر من النووي الإيراني ويجدد دعوته لتشكيل حكومة وحدة وطنية

2026-11-14 21:23 6660
قتيلان وجريحان بانفجار عبوة ناسفة في جرمانا بريف دمشق

قتيلان وجريحان بانفجار عبوة ناسفة في جرمانا بريف دمشق

2026-11-14 21:12 8808