المطلع
عاجل

post-image

هه‌سه‌ده‌ هۆشداری ده‌داته‌ دیمه‌شق له‌‌ به‌رده‌وامی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌حه‌له‌ب


21:12 كوردستان
2026-01-07
8463

هه‌سه‌ده‌ هۆشداری ده‌داته‌ دیمه‌شق كه‌‌ به‌رده‌وامی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ گه‌ڕه‌كانی شێخ مه‌قسودو ئه‌شره‌فیه‌ی حه‌ڵه‌ب، لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیداری ده‌بێت و ته‌نیا له‌و دو گه‌ڕه‌كه‌ یان شاری حه‌ڵه‌ب سنوردار نابێت، به‌ڵكو هه‌مو سوریا ده‌كاته‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕێكی كراوه.

فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-هه‌سه‌ده‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ماوه‌ی زیاتر له‌ شه‌ش مانگه‌ هه‌ردو گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه‌ له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌ حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ دراون و ئه‌و دو گه‌ڕه‌كه‌ له‌ هیچ دۆخێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی نین و ناشبنه‌ شوێنی ده‌ستپێكی هیچ هێرشێك بۆ سه‌ر حه‌ڵه‌ب.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو،ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ تینو به‌خوێنه‌كانی نێو گروپه‌ چه‌كداره‌كانی دیمه‌شقه‌وه‌ ده‌كرێت بۆ بونی نیاز یان جوڵه‌ی سه‌ربازی له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ له‌م دو گه‌ڕه‌كه‌وه‌، بانگه‌شه‌ی درۆ و ساخته‌ن و وه‌كه‌ پاساوی گه‌مارۆ و بۆردومان و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌كارده‌هێنرێت.

فه‌رمانده‌یی گشتی هه‌سه‌ده‌ وتوشیه‌تی، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌سه‌ده‌ هیچ بونێكی سه‌ربازی له‌ شاری خه‌ڵه‌ب نییه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌به‌رچاوی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و به‌پێی رێككه‌وتنێكی رون كشاوه‌ته‌وه‌ و دۆسیه‌ی ئه‌منی راده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ كردوه‌. سه‌رله‌نوێ خستنه‌ڕوی ئه‌م پاساوه‌ پوچانه‌ ته‌نیا بۆ په‌رده‌پۆشكردنێكی سیاسی و سه‌ربازیین بۆ ئه‌و هێرشه‌ دڕندانه‌یه‌ی ئێستا بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كان.

ئه‌وه‌شی وتوه‌، داوا له‌ وڵاتانی گه‌ره‌نتیكار و هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نه‌ به‌رپرسانه‌ی نێو حكومه‌تی سوریا ده‌كه‌ین كه‌ بانگه‌شه‌ بۆ په‌رۆشیان بۆ یه‌كێتیی نیشتمانی ده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ڵبگرن و كاربكه‌ن بۆ راگرتنی به‌په‌له‌ی ئه‌و گه‌مارۆ و بۆردومان و هێرشی سه‌ربازییه‌ی كه‌ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بێتاوانی له‌ گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه‌ به‌بێ هیچ پاساوێك كردۆته‌ ئامانج.

هه‌سه‌ده‌ وتوشیه‌تی، هۆشداری ده‌ده‌ین له‌وه‌ی كه‌ به‌رده‌وامی ئه‌م ده‌ستدرێژییانه‌ بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیداری ده‌بێت و ته‌نیا له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه‌ یان شاری حه‌ڵه‌ب سنوردار نابێت، به‌ڵكو هه‌مو سوریا ده‌كاته‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕێكی كراوه‌و به‌رپرسیارێتی ته‌واوه‌تی ئه‌وه‌ش له‌ ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ سورن له‌سه‌ر بژارده‌ی هێز له‌ دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی.

جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌، فه‌رمانده‌یی گشتی هه‌سه‌ده‌ له‌نزیكه‌وه‌و به‌وپه‌ڕی هه‌ستیارییه‌وه‌ چاودێری روداوه‌كانی حه‌ڵه‌ب ده‌كات به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ په‌رۆشن بۆ سه‌لامه‌تی و ئاسایشی خه‌ڵكه‌كه‌مان له‌ شێخ مه‌قسودو ئه‌شره‌فیه‌و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ گه‌مارۆ و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز و كردنه‌ ئامانجی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و به‌كارهێنانیان وه‌كو كارتی گوشار یاخود وه‌كو قه‌ڵغانی مرۆیی، تاوانی ره‌تكراوه‌و ئیدانه‌كراون به‌ هه‌مو پێوه‌ره‌ یاسایی و مرۆییه‌كان.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

القيادة المركزية الأمريكية: بدأنا شن مزيد من الضربات ضد إيران

القيادة المركزية الأمريكية: بدأنا شن مزيد من الضربات ضد إيران

2026-07-13 00:25 2638
"المطلع" تنشر مخرجات اجتماع ائتلاف إدارة الدولة

"المطلع" تنشر مخرجات اجتماع ائتلاف إدارة الدولة

2026-07-13 00:12 3412
رفضاً لزيارة الزيدي لواشنطن.. بيان لـ"المقاومة العراقية" يتضمن جملة تحذيرات

رفضاً لزيارة الزيدي لواشنطن.. بيان لـ"المقاومة العراقية" يتضمن جملة تحذيرات

2026-07-13 00:10 5647
هيئة الحج تعلن فتح التقديم لقرعة الحج الإلكترونية يوم غد الاثنين

هيئة الحج تعلن فتح التقديم لقرعة الحج الإلكترونية يوم غد الاثنين

2026-07-12 22:41 2874
الحبس لمتهمين بقضية طلب مبالغ مالية باسم النائب السابق باسم خشان

الحبس لمتهمين بقضية طلب مبالغ مالية باسم النائب السابق باسم خشان

2026-07-12 21:50 3066
القضاء العراقي يصدر أمري قبض بحق النائب السابق باسم خشان

القضاء العراقي يصدر أمري قبض بحق النائب السابق باسم خشان

2026-07-12 20:52 3151
الزيدي: نتحرك بإرادة لحصر السلاح وبناء دولة سيادية يفخر بها العراقيون

الزيدي: نتحرك بإرادة لحصر السلاح وبناء دولة سيادية يفخر بها العراقيون

2026-07-12 18:05 4358
العراق والسعودية يرسخان شراكة استراتيجية ويلتزمان بصون الأمن الإقليمي

العراق والسعودية يرسخان شراكة استراتيجية ويلتزمان بصون الأمن الإقليمي

2026-07-12 17:10 2951
بالوثائق.. الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور زينب جواد وأحمد الحاج

بالوثائق.. الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور زينب جواد وأحمد الحاج

2026-07-12 16:17 3835
إيران: مضيق هرمز ما يزال مغلقاً أمام حركة جميع السفن

إيران: مضيق هرمز ما يزال مغلقاً أمام حركة جميع السفن

2026-07-12 15:20 3863
الزيدي في واشنطن غداً.. تدشين الشراكة الاقتصادية وتوقيع مذكرات طاقة وتنمية

الزيدي في واشنطن غداً.. تدشين الشراكة الاقتصادية وتوقيع مذكرات طاقة وتنمية

2026-07-12 14:21 3903
العراق يعرب عن قلقه إزاء توترات أمن الملاحة البحرية في المنطقة

العراق يعرب عن قلقه إزاء توترات أمن الملاحة البحرية في المنطقة

2026-07-12 13:13 3704
التعليم تحدد الحد الأدنى للقبول في طب الأسنان والصيدلة الأهلية

التعليم تحدد الحد الأدنى للقبول في طب الأسنان والصيدلة الأهلية

2026-07-12 12:50 4644
قطر.. الحداد 4 أيام على وفاة الشيخ حمد بن خليفة آل ثاني

قطر.. الحداد 4 أيام على وفاة الشيخ حمد بن خليفة آل ثاني

2026-07-12 12:15 3804
قائمة صباحية بأسعار صرف الدولار في الأسواق العراقية

قائمة صباحية بأسعار صرف الدولار في الأسواق العراقية

2026-07-12 11:57 3844
إيران تقصف مصالح أمريكية في 6 دول و"سنتكوم" ترد باستهداف 300 موقع

إيران تقصف مصالح أمريكية في 6 دول و"سنتكوم" ترد باستهداف 300 موقع

2026-07-12 11:05 3747
ضبط 6 موظفين في نينوى لتورطهم بعمليات اختلاس ومخالفات

ضبط 6 موظفين في نينوى لتورطهم بعمليات اختلاس ومخالفات

2026-07-12 10:50 4521
غبار وارتفاع في درجات الحرارة... طقس العراق للأيام المقبلة

غبار وارتفاع في درجات الحرارة... طقس العراق للأيام المقبلة

2026-07-12 09:00 3173