المطلع
عاجل

post-image

سودانی لە سەڵاحەدینەوە: گەلەکەمان توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگای و بنیاتنانی ئابوورییەکی پتەوی هەیە


19:49 عێراق
2025-12-25
38354

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دیدارێک لەگەڵ سەرۆک هۆز و کەسایەتییە دیارەکانی قەزای دوجەیل لە پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامدا
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە تیایدا هاتووە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دیدارێکی لەگەڵ کۆمەڵێک سەرۆک هۆز و کەسایەتییە دیارەکانی قەزای دوجەیل لە پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامدا.

وتیشی سودانی جەختی لەوە کردەوە کە قەزای بەلەد و دوجەیل لە ڕابردوو و ئێستادا قوربانییەکی بەرچاویان داوە و ئاماژەی بە ڕۆحی برایەتی کرد کە گەلی هەمەچەشنی عێراق لە پارێزگای سەڵاحەدین یەکدەخات و ڕایگەیاند هێزە ئەمنییەکانمان خاوەنی ئامادەیی و توانا و کارایی و ئەزموونن و لە عێراق هیچ پێگەیەک بۆ تیرۆریستان نییە و لە ئەشکەوت و شاخ و بیابانەکاندا ڕاودەنرێن.

ڕوونیشیکردەوە سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە ڕۆڵی هۆزەکان کرد لە پاراستنی برایەتی و پەیوەندییەکان، و لە چارەسەرکردنی کێشە درێژخایەنەکانی تیرۆر و دەرئەنجامەکانی لە ئاوارەبوون و ئەوەشی ڕوونکردەوە، عێراق لە سایەی قوربانیدانی بەنرخی شەهیدان و بریندارە پاڵەوانەکانمان قۆناغێکی ئەمنی و سەقامگیری و بوژانەوە بەخۆیەوە دەبینێت و ئێمە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و فیتنە و قسەی ڕقاویدا سەرکەوتنمان بەدەستهێناوە، ئەمەش لە سایەی هەڵوێستی گەلەکەمان بەرامبەر بەو ئایدۆلۆژیایە نامۆیە کە هاتە ناوچەکانمان.

ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەکەی  سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە کەنوسینگەکەی بڵاویکردەوە ودەستی موتەڵع کەوتووە:

? قەزای دوجەیل بەهۆی ئەو قوربانیدانانەی کە داویانە و هەڵوێستی شەرەفمەندانەی بەرامبەر دەسەڵاتی دیکتاتۆری، پێگەیەکی تایبەتی هەیە، شایەنی گرنگیدان و سەرنجی دەوڵەتە.

? حکومەتەکەمان تیشکی خستۆسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەک کە لەگەڵ ئەم وڵاتە و تواناکانی و پێگەی خۆیدا بگونجێت.

? کارمان کردووە بۆ کەمکردنەوەی مەینەتییەکانی هاوڵاتیان و باشترکردنی بارودۆخی ئابووری و ژیان.

? حکومەتی خزمەتگوزارییەکان بە دروشم و ناونیشان نییە، بەڵکو بە بەرنامە و کردار و هەوڵی ماندوو نەناسانەیە لە بەسرەوە تا موسڵ.

? بەشێکی بەرچاوی ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەتمان تەواو کردووە، بەڵام هێشتا ڕێگایەکی دوور و درێژمان ماوە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری.

? پڕۆژەی خزمەتگوزاریمان لە قەزاکانی بەلەد و دوجەیل دەستپێکرد، چاودێری پێشکەوتنی ئەوانی ترمان کرد، و فەرمانی تەواوکردنی ڕێکارەکانی پڕۆژەی نوێمان کرد بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردن.

? پێویستمان بە پێداچوونەوە دۆخی ئابووریمان هەیە چونکە لەگەڵ زیادبوونی خەرجییەکان و جێگیر بوونی داهاتەکان، ئێمە لەبەردەم کورتهێنانی بودجەداین.

? لە ڕێگەی چاکسازی ڕاستەقینەوە کارمان کردووە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان، عێراقیش ناتوانێت تەنها پشت بە نەوت ببەستێت.

? بوژاندنەوەی کەرتە ئابوریەکانی تر دەبێتە هۆی پەیداکردنی داهات و چارەسەرکردنی کێشەکان بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە ڕەخساندنی هەلی کارەوە هەیە.

? حکومەت پاڵپشتی کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و بازرگانی و گەشتیاری دەکات بۆ باشترکردنی دۆخی ئابووری.

? میراتێکی قورسمان بۆ چوار دەیە بۆ ماوەتەوە، کە سەرچاوەکانی بەفیڕۆدا و کاتی بەسەربرد لە شەڕ و ململانێکان.

? لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا حکومەتەکەمان بەپێی دیدگایەکی ڕوون و بەپشتیوانی هێزە نیشتیمانییەکان کاری کردووە.

? ئێمە متمانەمان بە توانای گەلەکەمان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و گواستنەوە بۆ وڵاتێک کە ئابوورییەکی بەهێزی هەبێت و هاوڵاتیان چێژ لە دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ژیانێکی پڕ لە شکۆمەندی وەربگرن.

? جێبەجێکردنی دیدگای حکومەت پێویستی بە ئاسایش و سەقامگیری بەردەوام هەیە و ئەمەش لەڕێگەی پشتیوانی کۆمەڵگاوە بۆ هێزە ئەمنییەکان بەدی دێت.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 4109
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 4738
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 3037
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 3523
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 3726
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 5188
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 5076
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 3790
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6621
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 12091
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 6221
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 10731
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 9310
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 10482
تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

2026-10-24 18:56 10060
تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-10-24 18:12 7086
توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

2026-10-24 15:55 10945
المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

2026-10-24 13:41 7304