المطلع
عاجل

post-image

مه‌سعود بارزانی بۆ مه‌زڵوم عه‌بدی: نابێت مافه‌كانی گه‌لی كورد پێشێل بكرێن


18:45 كوردستان
2025-11-19
41707

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند، پێویسته‌ پرسی كورد به‌ شێوازێكی دیموكراسیانه‌ و ئاشتیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سوریای تازه‌دا چاره‌سه‌ر ببێت و هه‌ڵه‌كانی رابردو چاره‌سه‌ر ببن و دوباره‌ نه‌بنه‌وه‌ و ناشبێت مافه‌كانی گه‌لی كورد پێشێل بكرێن".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شاری دهۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كرد، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ محه‌مه‌د ئیسماعیل سه‌رۆكی ئه‌نه‌كه‌سه‌ و عوسمان بایده‌میر سیاسه‌تمه‌داری كوردی باكور و چه‌ند كه‌سایه‌تی و به‌رپرسی تری ڕۆژئاوا  به‌شداربون، مه‌سعود بارزانی خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی كه‌ هه‌ردولایه‌ن به‌یه‌كه‌وه‌ به‌شدارن له‌ كۆڕبه‌ندی مێپس 2025 له‌ دهۆك و پاشان بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا له‌سه‌ر بارودۆخی سوریا و ناوچه‌كه‌.

مه‌سعود بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، پێویسته‌ پرسی كورد به‌ شێوازێكی دیموكراسیانه‌ و ئاشتیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سوریای تازه‌دا چاره‌سه‌ر ببێت و هه‌ڵه‌كانی رابردو چاره‌سه‌ر ببن و دوباره‌ نه‌بنه‌وه‌،سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌ پشودرێژی و ته‌بایی و  یه‌كریزی هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كورد كرده‌وه‌ و و وتی، "نابێت مافه‌كانی گه‌لی كورد پێشێل بكرێن".
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانیدا هاتوه‌، له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سوپاسی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ بانگهێشتنامه‌كه‌ی بۆ كۆڕبه‌ندی مێپس 2025، باسی له‌ ڕۆڵی مه‌سعود بارزانی كرد له‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو  نزیكبونه‌وه‌ و به‌دیهێنانی یه‌كڕیزی له‌نێوان لایه‌نه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و هه‌روه‌ها پاڵپشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردودا ده‌رگایان كراوه‌بو بۆ حه‌واندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان، هه‌روه‌ها پاڵپشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌ تێكشكاندنی تیرۆر به‌رز نرخاند، مه‌ترسیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و پشتیوانی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتی له‌ توركیا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ بون.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

بين المستويين الأحمر والبرتقالي.. كندا تحدّث تحذيرات السفر لعدة دول

بين المستويين الأحمر والبرتقالي.. كندا تحدّث تحذيرات السفر لعدة دول

2026-10-01 23:57 3205
العراق يتفاوض على تسليم سلاح الفصائل ويستعد لفتح منافذ نفطية جديدة

العراق يتفاوض على تسليم سلاح الفصائل ويستعد لفتح منافذ نفطية جديدة

2026-10-01 21:33 5757
فصيل عراقي يعلن التزامه بوقف العمليات العسكرية واستكمال السيادة الوطنية

فصيل عراقي يعلن التزامه بوقف العمليات العسكرية واستكمال السيادة الوطنية

2026-10-01 20:28 3726
كتائب سيد الشهداء: نبارك إنهاء الوجود الأجنبي ونؤكد الالتزام بالاتفاق المبرم

كتائب سيد الشهداء: نبارك إنهاء الوجود الأجنبي ونؤكد الالتزام بالاتفاق المبرم

2026-10-01 19:30 3451
واشنطن تُعلن طي صفحة التواجد العسكري وتُجدد دعمها للعراق برئاسة الزيدي

واشنطن تُعلن طي صفحة التواجد العسكري وتُجدد دعمها للعراق برئاسة الزيدي

2026-10-01 19:26 3946
الحكومة تعلن وصول شحنة جديدة من الدولار النقدي إلى العراق

الحكومة تعلن وصول شحنة جديدة من الدولار النقدي إلى العراق

2026-10-01 18:11 4809
ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

2026-10-01 17:00 4659
الكشف عن تفاصيل محادثات سرية بين دمشق وحزب الله بوساطة تركية

الكشف عن تفاصيل محادثات سرية بين دمشق وحزب الله بوساطة تركية

2026-10-01 15:12 4028
النزاهة تسترد موظفة هاربة من لبنان اختلست أربعة مليارات دينار

النزاهة تسترد موظفة هاربة من لبنان اختلست أربعة مليارات دينار

2026-10-01 13:58 8008
الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

2026-10-01 13:07 4443
الإعلام الأمني: تسجيل ستة ملايين قطعة سلاح واستعداد الفصائل لتنظيمها

الإعلام الأمني: تسجيل ستة ملايين قطعة سلاح واستعداد الفصائل لتنظيمها

2026-10-01 12:25 4525
استكمال إجراءات صرف رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

استكمال إجراءات صرف رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

2026-10-01 11:16 6601
قائمة صباحية بأسعار صرف الدولار في العراق

قائمة صباحية بأسعار صرف الدولار في العراق

2026-10-01 11:14 4628
الزيدي يعلن انسحاب التحالف وتدشين خطة نزع السلاح ودعم الدفاع الجوي

الزيدي يعلن انسحاب التحالف وتدشين خطة نزع السلاح ودعم الدفاع الجوي

2026-10-01 10:49 5673
الأنواء الجوية: أمطار متوسطة الشدة غداً

الأنواء الجوية: أمطار متوسطة الشدة غداً

2026-10-01 09:45 4856
وزير الخارجية: إعداد مسودة خطة حصر السلاح واستكمالها بحزيران المقبل

وزير الخارجية: إعداد مسودة خطة حصر السلاح واستكمالها بحزيران المقبل

2026-10-01 00:11 6162
الزيدي يعلن يوم السيادة وانتقال العراق لعهد السلاح الواحد بيد الدولة

الزيدي يعلن يوم السيادة وانتقال العراق لعهد السلاح الواحد بيد الدولة

2026-09-30 23:17 6717
باراك: العراق يقف اليوم على قدميه واكتملت عملية إعادة قواتنا للوطن

باراك: العراق يقف اليوم على قدميه واكتملت عملية إعادة قواتنا للوطن

2026-09-30 23:02 6005