المطلع
عاجل

post-image

سودانی دوو هێندەکردنی کار و درێژەدان بە ئاوەدانکردنەوەی عێراق بۆ بیست ساڵی داهاتوو دووپات دەکاتەوە


23:49 عێراق
2025-11-14
37502

ئەمڕۆ هەینی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی كردەوە كە ڕێژەی زۆری دەنگدەران لە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەی پەرلەمانی كوردستاندا بێ وێنە و چاوەڕواننەكراو بووە.
لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی موتەڵع گەیشتووە و سودانی ڕایگەیاند : لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەك كاندیدی براوەی هاوپەیمانی كۆبووینەوە، بە ئامادەبوونی ئەیاد عەلاوی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و چەند كەسایەتییەكی دیاری و لایەنگرانی هاوپەیمانی.
ووتیشی : سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم سەركردە و پایە هەڵبژاردنەكانی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان كرد بۆ هەوڵەكانیان، كە بەشداربوون لە بەدەستهێنانی ئەنجامی بەرچاو لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا.
سودانی ئاماژەی بەوەشكرد : هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەی پەرلەمانیش شاهیدی گەڕانەوەی متمانەی نێوان خەڵك و پرۆسەی سیاسی بوو لەڕێگەی بەشداریكردنی بەرفراوان و بێوێنەی ساڵانی ڕابردوو، ڕێژەی بەشداریكردنی دەنگدەران كە لە 56% تێپەڕیبوو، چاوەڕواننەكراو بوو، هەروەها دامەزراوە نێودەوڵەتی و هەرێمییەكان بەشداریی دەنگدەران بە پێوەرێك دەزانن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی متمانەی گشتییە بە پرۆسەی سیاسیی هەنووكەیی، ڕوونیشیكردەوە،پرۆژەی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بەردەوامە لە ڕێبازە چاكسازییەكەی، كاردەكات بۆ ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی خۆی و جێبەجێكردنی خواستەكانی گەلی عێراق.
جەختی لەوە كردەوە : كە حكومەت و هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بەر لە هەڵبژاردنەكان تووشی هەڵمەتێكی زانیاری هەڵە و شێواندن بوون، بە ئەگەرێكی زۆرەوە گومانەكان بەردەوام بن سەبارەت بە سەركەوتنی لیستەكە و نزیكەی یەك ملیۆن و 400 هەزار دەنگ كە بەدەستی هێناوە- ژمارەیەك كە لە هیچ قەوارەیەكی سیاسی دیكەدا لە هیچ هەڵبژاردنێكدا هاوتای نەبووە.
دووپاتیشی كردەوە : كە سەركردایەتی هاوپەیمانی بەشداری دانوستان دەكات بۆ گەیشتن بە پڕۆژەیەكی پەرلەمانی-حكومی كە توانای بەدیهێنانی خواستی هاووڵاتیان و چارەسەركردنی ئاستەنگەكانی ئێستای هەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : لەدەستدانی متمانەی گشتی بە هەڵبژاردنەكان نوێنەرایەتی گەورەترین زیان دەكات بۆ پرۆسەی سیاسی، بۆیە زۆر گرنگ بوو ئەم متمانەیە بگەڕێنرێتەوە، ڕوونیشی كردەوە كە ئێستا جیهان ئاگادارە كە گەلەكەمان هەڵبژاردنی خۆی كردووە و ڕێژەی بەشداریكردنی دەنگدەران زیادی كردووە، ئاماژەی بەوەشكرد هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان پڕۆژەیەكی نیشتمانییە كە كەسایەتییە سیاسی و نیشتیمانییەكان لەخۆدەگرێت كە باوەڕیان بە پڕۆژەی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان هەیە، هەروەها ئەو دەنگانەی لە پارێزگا جیاجیاكان وەرمانگرتووە، دەرخەری متمانەی خەڵكە بە پڕۆژەكەمان، ئاماژەی بەوەشكرد، وەرگرتنی ئەم ژمارە دەنگە تەحەدایەك بۆ ئێمە دەخاتە بەردەم كە خزمەتگوزاری لە ئاستێكدا بگونجێت كە لەگەڵ خواستەكانی ئەو هاوڵاتیانەدا بگونجێت كە بەشدارییان لە هەڵبژاردنەكاندا كردووە و ئەم متمانەیەیان پێبەخشیوین.
سودانی ووتیشی: ئەدای حكومەت هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ گەڕانەوەی متمانەی گشتی بۆ پرۆسەی سیاسی، ئاماژەی بەوەشكرد هەوڵەكانمان دوو هێندە دەكەین، وە بەشێكی زۆری ئەو شتانە بەدەستدەهێنین كە لە ماوەی پێشوودا دەستمان پێكردووە، ئاوەدانكردنەوە لە عێراق بۆ زیاتر لە بیست ساڵ بەردەوام دەبێت، هەروەها كاردەكەین بۆ بەرزكردنەوەی گەشەپێدان لە كەرت و بوارە جیاوازەكاندا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

رئيس الوزراء يكلف رشاد خلف مديراً لمكتبه وكالة + وثيقة

رئيس الوزراء يكلف رشاد خلف مديراً لمكتبه وكالة + وثيقة

2026-10-25 21:36 1116
بالوثيقة.. منع تكليف الطلبة بواجبات خارج الدوام والعطل عبر التواصل الاجتماعي

بالوثيقة.. منع تكليف الطلبة بواجبات خارج الدوام والعطل عبر التواصل الاجتماعي

2026-10-25 20:25 3594
​ترامب يستبعد أي تحرك عسكري فوري ضد طهران الليلة

​ترامب يستبعد أي تحرك عسكري فوري ضد طهران الليلة

2026-10-25 19:37 2296
التعليم تعلن إيقاف التقديم عبر منظومة البعثات الإلكترونية لغاية الخميس

التعليم تعلن إيقاف التقديم عبر منظومة البعثات الإلكترونية لغاية الخميس

2026-10-25 18:56 5186
اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

2026-10-25 18:09 4395
طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

2026-10-25 18:07 2782
الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-10-25 17:41 2974
تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

2026-10-25 17:35 4096
المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 6781
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 7532
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 4858
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 5863
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 5376
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 6768
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 6897
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 4922
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 7223
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 13654