المطلع
عاجل

post-image

ئەعڕەجی: عێراق ڕێگە نادات خاکەکەی ببێتە شوێنی دەستدرێژی بۆ سەر ئێران


23:54 عێراق
2025-10-20
44274

ئەمڕۆ دووشەممە، قاسم ئەعڕەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، دووپاتی کردەوە کە عێراق بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادات خاک یان ئاسمانی بۆ هەڕەشەکردن لە ئێران یان هەر وڵاتێکی دراوسێ بەکار بهێنرێت.
ئەعڕەجی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، کە ئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کرد، وتی: "عێراق بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادات خاک یان ئاسمانی بۆ هەڕەشەکردن لە ئێران یان هەر وڵاتێکی دراوسێ بەکار بهێنرێت"، و جەختی لەسەر "پابەندبوونی تەواوی بەغدا بە ڕێککەوتننامەی ئەمنی واژۆکراو لەگەڵ تاران" کردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە "حکومەتی عێراق کار دەکات بۆ پتەوکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا و ڕێگریکردن لە هەر گرژی و ئاڵۆزییەک کە ڕەنگە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی هەرێمی دروست بکات".
ئاماژەی بەوەدا، کە "عێراق سکاڵایەکی فەرمی لە دژی قەوارەی زایۆنی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشکەش کردووە"، و ڕوونیشی کردەوە، کە "سەرۆک وەزیران لە کاتی کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی و لە دیدارەکانیدا لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی دیکەدا، دووبارە جەختی لەسەر هەڵوێستی بەغدا کردەوە کە ڕەتی دەکاتەوە هەر بەکارهێنانێکی ئاسمانی عێراق بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئێران".
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، "بەشداریکردنی عێراق لە لوتکەی شەرم ئەلشێخ بە ئامانجی وەستاندنی کۆمەڵکوژییەکانی غەززە بوو، و ئەمڕۆ ناوچەکەمان بە سەختی لە دەستدرێژییە دووبارەکانی زایۆنییەکان دەناڵێنێت، و نابێت ڕێگە بدرێت بە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی وەستاندنی تەقە لە غەززە".
ئەعڕەجی ڕوونیشی کردەوە، کە "عێراق دژی سەپاندنی هەر جۆرە سزایەکە بەسەر وڵاتانی دیکەدا"، و ئاماژەی بەوەشکرد ، "پێمان وایە کێشەکان پێویستە لە ڕێگەی گفتوگۆ و ڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێن".
لە لای خۆیەوە، لاریجانی وتی: "زۆر خۆشحاڵین کە ئەمڕۆ میوانداری برا ئەعڕەجی دەکەین، چونکە عێراق وڵاتێکی دۆست و برای ئێمەیە، و ئەعڕەجی یەکێکە لە پێشەنگەکانی ئەم پەیوەندییانە".
لاریجانی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمڕۆ ژمارەیەک پرسی ئەمنی گرنگمان تاوتوێ کرد، و پێداچوونەوەمان بەو بابەتانەدا کرد کە لە کاتی سەردانەکەی پێشووم بۆ بەغدا خرایە ڕوو، بەڵام تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات بوو".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: مستعد للقاء الرئيس الإيراني.. وأمور كبيرة جداً ستحدث قريباً

ترامب: مستعد للقاء الرئيس الإيراني.. وأمور كبيرة جداً ستحدث قريباً

2026-09-20 17:47 1049
الدولار يغلق منخفضا في أسواق بغداد وأربيل

الدولار يغلق منخفضا في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-20 16:39 3030
إيران تحذر أمريكا ودولاً بالمنطقة: ردنا سيكون متواصلاً وبلا قيود

إيران تحذر أمريكا ودولاً بالمنطقة: ردنا سيكون متواصلاً وبلا قيود

2026-09-20 14:58 2172
التربية تعلن نتائج الثالث المتوسط للدور الثاني للعام 2025–2026 + رابط

التربية تعلن نتائج الثالث المتوسط للدور الثاني للعام 2025–2026 + رابط

2026-09-20 12:27 6432
السجن والحبس بحق مدانين ينتميان لجماعة القربان المنحرفة

السجن والحبس بحق مدانين ينتميان لجماعة القربان المنحرفة

2026-09-20 11:40 6854
التعليم تمنح الجامعات صلاحية استضافة الطلبة بين الدراستين الصباحية والمسائية

التعليم تمنح الجامعات صلاحية استضافة الطلبة بين الدراستين الصباحية والمسائية

2026-09-20 11:19 5573
"المطلع" تنشر قائمة صباحية بأسعار الدولار في العراق

"المطلع" تنشر قائمة صباحية بأسعار الدولار في العراق

2026-09-20 11:06 3640
الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

2026-09-20 09:21 6975
المركزي العراقي: احتياطياتنا تكفي طلبات الدولار والارتفاع ناتج عن المضاربات

المركزي العراقي: احتياطياتنا تكفي طلبات الدولار والارتفاع ناتج عن المضاربات

2026-09-19 18:12 6992
قائمة بأسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع ختام التداولات

قائمة بأسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع ختام التداولات

2026-09-19 16:40 6836
أمريكا تنهي قيود حظر السلاح والتمويل العسكري المقررة على سوريا

أمريكا تنهي قيود حظر السلاح والتمويل العسكري المقررة على سوريا

2026-09-19 15:31 8332
"إيكو عراق": المضاربات والتخوف من العقوبات يسببان ارتفاعاً متسارعاً بالدولار

"إيكو عراق": المضاربات والتخوف من العقوبات يسببان ارتفاعاً متسارعاً بالدولار

2026-09-19 14:16 6383
النعمان: 30 أيلول يرسخ السيادة الكاملة ويسقط مبررات السلاح خارج الدولة

النعمان: 30 أيلول يرسخ السيادة الكاملة ويسقط مبررات السلاح خارج الدولة

2026-09-19 13:15 8301
ضبط متهمين بكهرباء النجف بتهمة التواطؤ لجباية الأموال واختلاسها خلافاً للقانون

ضبط متهمين بكهرباء النجف بتهمة التواطؤ لجباية الأموال واختلاسها خلافاً للقانون

2026-09-19 12:25 22659
طقس العراق.. 15 محافظة تسجل دون الأربعين درجة مئوية

طقس العراق.. 15 محافظة تسجل دون الأربعين درجة مئوية

2026-09-19 09:24 21616
الدولار يواصل صعوده في بغداد وأربيل مع انطلاق بداية الأسبوع

الدولار يواصل صعوده في بغداد وأربيل مع انطلاق بداية الأسبوع

2026-09-19 11:21 6835
ترامب يكشف عن اتصالات مع الحوثيين لإبرام اتفاق: الحرب ستنتهي قريباً

ترامب يكشف عن اتصالات مع الحوثيين لإبرام اتفاق: الحرب ستنتهي قريباً

2026-09-19 00:02 8328
بايرن ميونخ يهزم يونيون برلين بنتيجة 7-0 ويعتلي صدارة الدوري الألماني

بايرن ميونخ يهزم يونيون برلين بنتيجة 7-0 ويعتلي صدارة الدوري الألماني

2026-09-18 23:59 10172