المطلع
عاجل

post-image

بۆ لەنزیکەوە چاودێری کردنی کارەکان.. وائیلی گەیشتە دەروازەی مەنزەرییە لە دیالە


17:43 عێراق
2025-09-25
40959

بۆ لەنزیکەوە چاودێری کردنی کارەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی و پێشخستنی ڕێکارەکان، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، فەریق عومەر عەدنان وائیلی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەردانی دەروازەی سنووری مەنزەرییەی لە پارێزگای دیالە کرد .
‏دەستەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: "ئەم سەردانە بۆ دڵنیابوون بوو لە سەلامەتی جێبەجێکردنی ڕێکارەکان و گەیشتن بە ئامانجەکانی بەرنامەی حکومەت و بەرنامەی وەزارەت، تێیدا وائیلی بە یاوەری کارمەندانی تایبەت بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، چاودێری دەروازەکەی کرد بۆ هەڵسەنگاندن و پەرەپێدانی ڕێکارەکان بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە بەدەستهێنانی داهاتی زیاتر بۆ گەنجینەی دەوڵەت، هاوکات دەرکردنی ڕێنمایی نوێی ڕێکخستن بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران دوای پەسەندکردنی پڕۆتۆکۆلەکانی لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە 613ی ساڵی 2025 بە سەرۆکایەتی فەریق سامی سوودانی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دەروازە و گومرگ و گواستنەوە."
‏
‏ڕاگەیەنراوەکە ڕوونی کردەوە کە پێنج ڕێنماییەکە بریتی بوون لە:
‏
‏پشت بەستن بە وێنەی سۆنەری کاڵا بە شێوەی ئەلیکترۆنی لەلایەن ناوەندی گومرگ و کارمەندانی دەروازەکانەوە کە پسپۆڕن لە وردبینی و شیکردنەوە بۆ ڕێگریکردن لە تێپەڕبوونی هەر ماددەیەکی ڕێگە پێنەدراو.
‏تەواوی کاڵاکانی ناو گۆڕەپانی ئاڵوگۆڕ دەبێت لە ماوەی 48 کاتژمێردا بەتاڵ بکرێن، و لە داهاتووشدا ڕێگری لە کەڵەکەبوونی کاڵا دەکرێت، ئەگەر نا، ڕێکاری توند دەگیرێتەبەر.
‏ڕێگریکردن لە مانەوەی هەر بارهەڵگرێک لەناو گۆڕەپانی بازرگانی یان دەروازەکە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیدان بە شۆفێران و کردنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
‏هاندانی بازرگانان و بریکارانی خاڵیکردنی گومرگی بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە زیادکردنی داهاتی حکومەت و دابینکردنی پێداویستی و کاڵا بۆ هاوڵاتیان.
‏نوێکردنەوە و پەرەپێدانی ڕێکارە ئەلیکترۆنییەکان و یەکخستنیان لە نێوان ناوەندی گومرگ و بەڕێوەبەرایەتی دەروازەکە، بۆ دڵنیابوون لە خێرایی لە کارەکان و گەیشتن بە بەرزترین ئاستی ڕێکخستن لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.
‏ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشدا کە "سەردانەکە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی فەرمانگە کاراکانی دەروازەکە لەخۆگرت بۆ تاوتوێکردنی ڕێنماییە ڕاستەوخۆکانی حکومەت کە جەختیان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کارگێڕی و دارایی، ڕێگریکردن لە پرۆسەکانی قاچاخچێتی، و کارکردن لەسەر ئۆتۆماتیکیکردن و ئاڵوگۆڕی داتا و زانیاری نێوان سەرجەم فەرمانگەکان کردەوە، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری دەروازەکە."
‏
‏ئاماژەی بەوەشدا کە "دۆسیەی دەروازە و گومرگەکان گواستنەوەیەکی جۆریی ڕوونی بەخۆیەوە بینیوە بەهۆی پشتگیری بەردەوامی حکومەتەوە، لە ڕێگەی جێبەجێکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ ئەنجامدانی مامەڵە گومرگییەکان، و بەستنەوەی سۆنەرەکانی دەروازەکان بە تۆڕ، و بەرنامەی بەڕێوەبردنی دەروازە و بەدواداچوونی کاڵا لە ڕێگەی سیستەمی (GPS)ەوە، ئەمەش بە شێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری هەبووە لەسەر بەرزکردنەوەی ڕێژەی تەواوبوونی کارەکانی گومرگ و زیادبوونی داهات."
‏
‏ڕاگەیەنراوەکە ڕوونی کردەوە کە "ئەم ڕێکارانە ئەنجامی بەرچاویان بەدوادا هات، کە دیارترینیان بەدەستهێنانی داهاتێکی گومرگی بوو کە گەیشتە نزیکەی 10 ملیار دیناری عێراقی لە یەک ڕۆژدا (24/9/2025) لە گۆڕەپانی گەورەی پێشوازیکردن لە پارێزگای بەسرە، لەگەڵ کشانەوە و دەرکردنی نزیکەی 4500 کۆنتێنەر بۆ چارەسەرکردنی قەرەباڵغی لە بەندەرە دەریاییەکان.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

​ترامب يستبعد أي تحرك عسكري فوري ضد طهران الليلة

​ترامب يستبعد أي تحرك عسكري فوري ضد طهران الليلة

2026-10-25 19:37 1214
التعليم تعلن إيقاف التقديم عبر منظومة البعثات الإلكترونية لغاية الخميس

التعليم تعلن إيقاف التقديم عبر منظومة البعثات الإلكترونية لغاية الخميس

2026-10-25 18:56 3116
اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

2026-10-25 18:09 3620
طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

2026-10-25 18:07 2309
الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-10-25 17:41 2566
تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

2026-10-25 17:35 3676
المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 6302
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 7193
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 4449
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 5266
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 5010
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 6457
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 6309
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 4609
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 7063
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 13224
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 6633
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 11563