المطلع
عاجل

post-image

سودانی جەختدەکاتەوە لەپاراستنی کرێکارانی بیانی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ پاکستان ‏


22:06 عێراق
2025-08-23
48069

ئەمڕۆ شەممە ،محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختیکردەوە لەپاراستنی کرێکارانی بیانی و ڕێزگرتن لە مافەکانیان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ پاکستان
‏نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران پێشوازی لە ئەمینداری گشتی پارتی یەكگرتنی موسڵمانان و ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی پاكستان، شێخ ڕاجا ناسر عەباس جەعفەری و شاندی یاوەری كرد.
‏
‏بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران بەخێرهاتنی شاندی سەردانكەری كرد، جەختی لە قووڵایی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پەیوەندییە ئایینی و كولتوورییەكانی نێوان گەلی عێراق و پاكستان و گرنگییان لە پتەوكردنی هاوكاریی هاوبەش كردەوە. هەروەها ئاماژەی بە پێویستی كاركردن بۆ دامەزراندنی كۆمەڵەی دۆستایەتی عێراق و پاكستان و پەرەپێدانی كاری پەرلەمانی كرد لەڕێگەی كاراكردنی لیژنە هاوبەشەكانی پەرلەمانی وەك دەروازەیەك بۆ هاوكاری لە كەرتە جیاوازەكانی نێوان هەردوو وڵات.
‏سەرۆك وەزیران دووپاتی كردەوە : كە عێراق میكانیزمی كاركردنی ڕوونی هەیە كە ڕێزگرتن لە مافی كرێكارانی بیانی مسۆگەر دەكات، لە هەمان كاتدا بە لەبەرچاوگرتنی جێبەجێكردنی ئەو یاسایانەی كە ئەم بابەتە ڕێكدەخەن، ئاماژەی بەوەشكرد كە حكومەت حەز دەكات باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە سەردانیكەران بكات لە بۆنە ئاینییەكان و لە سەرجەم دەروازەكانی چوونە ژوورەوە.
‏سەرۆك وەزیران جەختی لە پێویستی هەڵوێستی یەكگرتنوو و یەكگرتنی ئیسلامی لە ژێر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستا، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی تاوانەكانی جینۆساید و برسێتی كە لە غەززە ڕوودەدات، ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی عێراق و پاكستان لە ڕەتكردنەوەی دەستدرێژی و فراوانبوونی ململانێكان لە ناوچەكەدا كرد.
‏لای خۆیەوە شێخ جەعفەری پێزانینی خۆی بۆ سەرۆك وەزیران و گەلی عێراق، لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانیان، بۆ ئەو هەوڵانەی بۆ پێشوازیكردن لە سەردانكەرانی مەزارگە پیرۆزەكانی عێراق و ئەو پێشوازییە گەرمەی لێیان دەكرێت دەربڕی، جەختیشی لە هەوڵەكانی وڵاتەكەی كردەوە بۆ پتەوكردنی هاریكاریی دووقۆڵی لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی دۆست.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تراجع النفط بعد ارتفاع خاطف عقب وقف الصادرات الصينية

تراجع النفط بعد ارتفاع خاطف عقب وقف الصادرات الصينية

2026-10-02 08:58 1213
توصيات حاسمة من القائد العام بالتزامن مع طي صفحة التحالف الدولي

توصيات حاسمة من القائد العام بالتزامن مع طي صفحة التحالف الدولي

2026-10-02 11:56 1279
طقس العراق.. أمطار وانخفاض بدرجات الحرارة في الأيام المقبلة

طقس العراق.. أمطار وانخفاض بدرجات الحرارة في الأيام المقبلة

2026-10-02 11:52 1229
بين المستويين الأحمر والبرتقالي.. كندا تحدّث تحذيرات السفر لعدة دول

بين المستويين الأحمر والبرتقالي.. كندا تحدّث تحذيرات السفر لعدة دول

2026-10-01 23:57 3866
العراق يتفاوض على تسليم سلاح الفصائل ويستعد لفتح منافذ نفطية جديدة

العراق يتفاوض على تسليم سلاح الفصائل ويستعد لفتح منافذ نفطية جديدة

2026-10-01 21:33 8444
فصيل عراقي يعلن التزامه بوقف العمليات العسكرية واستكمال السيادة الوطنية

فصيل عراقي يعلن التزامه بوقف العمليات العسكرية واستكمال السيادة الوطنية

2026-10-01 20:28 4425
كتائب سيد الشهداء: نبارك إنهاء الوجود الأجنبي ونؤكد الالتزام بالاتفاق المبرم

كتائب سيد الشهداء: نبارك إنهاء الوجود الأجنبي ونؤكد الالتزام بالاتفاق المبرم

2026-10-01 19:30 4030
واشنطن تُعلن طي صفحة التواجد العسكري وتُجدد دعمها للعراق برئاسة الزيدي

واشنطن تُعلن طي صفحة التواجد العسكري وتُجدد دعمها للعراق برئاسة الزيدي

2026-10-01 19:26 4258
الحكومة تعلن وصول شحنة جديدة من الدولار النقدي إلى العراق

الحكومة تعلن وصول شحنة جديدة من الدولار النقدي إلى العراق

2026-10-01 18:11 5588
ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

2026-10-01 17:00 5093
الكشف عن تفاصيل محادثات سرية بين دمشق وحزب الله بوساطة تركية

الكشف عن تفاصيل محادثات سرية بين دمشق وحزب الله بوساطة تركية

2026-10-01 15:12 4512
النزاهة تسترد موظفة هاربة من لبنان اختلست أربعة مليارات دينار

النزاهة تسترد موظفة هاربة من لبنان اختلست أربعة مليارات دينار

2026-10-01 13:58 10344
الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

2026-10-01 13:07 4692
الإعلام الأمني: تسجيل ستة ملايين قطعة سلاح واستعداد الفصائل لتنظيمها

الإعلام الأمني: تسجيل ستة ملايين قطعة سلاح واستعداد الفصائل لتنظيمها

2026-10-01 12:25 4920
استكمال إجراءات صرف رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

استكمال إجراءات صرف رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

2026-10-01 11:16 8027
قائمة صباحية بأسعار صرف الدولار في العراق

قائمة صباحية بأسعار صرف الدولار في العراق

2026-10-01 11:14 5107
الزيدي يعلن انسحاب التحالف وتدشين خطة نزع السلاح ودعم الدفاع الجوي

الزيدي يعلن انسحاب التحالف وتدشين خطة نزع السلاح ودعم الدفاع الجوي

2026-10-01 10:49 6087
الأنواء الجوية: أمطار متوسطة الشدة غداً

الأنواء الجوية: أمطار متوسطة الشدة غداً

2026-10-01 09:45 6383