المطلع
عاجل

post-image

سودانی فەرمانی تەواوکردنی ڕێکارەکانی قۆناغی یەکەمی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەدات


23:45 عێراق
2025-08-11
65297

ئەمڕۆ دووشەممە, سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیجی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی تایبەتی نۆژەنکردنەوەی هێڵی ئاسنینی فاو - فیشخابوری کرد.
‏نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە, سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیجی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی تایبەتی نۆژەنکردنەوەی هێڵی ئاسنی فاو - فیشخابوری کرد، و تێیدا وەزیری پلاندانان و ژمارەیەک ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ئامادەبوون".
‏لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە "بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی ئەوانە کرا، کە لە کۆبوونەوەکانی پێشوودا پەسەند کرابوون، سەبارەت بە قۆناغەکانی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و هەنگاوەکانی دواتر کە پێویستن بۆ تەواوکردنی".
‏بەگوێرەی بەیاننامەکە سەرۆک وەزیران جەختی لە "گرنگی پڕۆژەکە بۆ عێراق و ناوچەکە کردەوە لە ژێر ڕۆشنایی دۆخی پەرەسەندنی، کە تیشکی خستۆتە سەر بەهای ئەم پڕۆژەیە وەک یەکێک لە باشترین ڕێڕەوەکانی جیهان"، و جەختی کردەوە کە "زۆرێک لە وڵاتان لە دەرەوەی ناوچەکە خواستی خۆیان دەربڕیوە بۆ بەشداریکردن لە تەواوکردنی ڕێگاکە، ئەمەش بەهای پڕۆژەکە و توانای ئابووری و گەشەپێدانی دوو هێندە زیاد کردووە".
‏هەر لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی باس لە "سەرجەم نەخشەی ڕێگاکان کرا، بە هێڵی ئاسنی عێراقیشەوە، بۆ دەستەبەرکردنی جوڵەی ئاسانی و باس لە میکانیزمی دارایی بۆ یەکەم بەشی شەمەندەفەری ڕێگاکە لە بودجەی ساڵی داهاتوودا کرا، جگە لە تاوتوێ کردنی پرسی خاڵە گرنگەکانی پەیوەندیکردن بۆ ڕێگای گەشەپێدان و بەرێزیان وەزارەتی گواستنەوەی ڕاسپارد بۆ تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارە تەکنیکی و کارگێڕییەکان بۆ نۆژەنکردنەوەی هێڵی ئاسنی عێراق و جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە لە ماوەی داهاتوودا".
‏لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا "هەڵوێستی پارێزگارانی بانکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دارایی کردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە و مۆدێرنکردنی هێڵی ئاسنینی بەرز نرخاند".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

توجيه حكومي بالإسراع بافتتاح وتشغيل مطار الموصل الدولي

توجيه حكومي بالإسراع بافتتاح وتشغيل مطار الموصل الدولي

2026-11-02 18:29 1866
تراجع النفط بأكثر من 6% وسط أنباء عن حراك دبلوماسي بالمنطقة

تراجع النفط بأكثر من 6% وسط أنباء عن حراك دبلوماسي بالمنطقة

2026-11-02 18:22 1627
طهران ترهن إعادة فتح مضيق هرمز واستئناف التفاوض بشروطها

طهران ترهن إعادة فتح مضيق هرمز واستئناف التفاوض بشروطها

2026-11-02 17:47 1796
تشكيلة منتخبنا لمواجهة السعودية في بطولة كأس الخليج لقدامى اللاعبين + صورة

تشكيلة منتخبنا لمواجهة السعودية في بطولة كأس الخليج لقدامى اللاعبين + صورة

2026-11-02 17:02 2625
كركوك تتحرك رسمياً لتهدئة الاحتجاجات وتعدّل تسعيرة المولدات الأهلية

كركوك تتحرك رسمياً لتهدئة الاحتجاجات وتعدّل تسعيرة المولدات الأهلية

2026-11-02 16:57 3628
الإيقاع بموظفين تلاعبا بصك مالي لتحقيق كسب غير مشروع بميسان

الإيقاع بموظفين تلاعبا بصك مالي لتحقيق كسب غير مشروع بميسان

2026-11-02 16:52 3269
الرئيس الإيراني يعلن حصول حكومته على صلاحيات التفاوض ويؤكد: لن نستسلم للحرب

الرئيس الإيراني يعلن حصول حكومته على صلاحيات التفاوض ويؤكد: لن نستسلم للحرب

2026-11-02 16:49 2410
الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الثاني

الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الثاني

2026-11-02 16:46 2478
قائمة مسائية بأسعار صرف الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار صرف الدولار في العراق

2026-11-02 16:44 2105
الداخلية تتحرك لملاحقة الشائعات وحماية الأخبار المضللة

الداخلية تتحرك لملاحقة الشائعات وحماية الأخبار المضللة

2026-11-02 14:48 5811
حملة أمنية شديدة للحد من ظاهرة التفحيط في بغداد

حملة أمنية شديدة للحد من ظاهرة التفحيط في بغداد

2026-11-02 14:34 6163
صرف رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الثاني الجاري

صرف رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الثاني الجاري

2026-11-02 13:58 5200
عقوبة سبعة سنوات سجن لمزوري عقار عائد لوزارة المالية... إليكم التفاصيل

عقوبة سبعة سنوات سجن لمزوري عقار عائد لوزارة المالية... إليكم التفاصيل

2026-11-02 13:42 4555
طهران تعلق على إغلاق الحدود العراقية: الروابط مع الجيران دائمة

طهران تعلق على إغلاق الحدود العراقية: الروابط مع الجيران دائمة

2026-11-02 12:36 4001
ارتفاع مستمر لأسعار صرف الدولار مقابل الدينار في بغداد وأربيل

ارتفاع مستمر لأسعار صرف الدولار مقابل الدينار في بغداد وأربيل

2026-11-02 11:20 5373
طهران: تبادل الرسائل مستمر مع واشنطن وعلى أمريكا اتخاذ قرارها

طهران: تبادل الرسائل مستمر مع واشنطن وعلى أمريكا اتخاذ قرارها

2026-11-02 10:56 5148
مقتل رجل خمسيني بعشرة رصاصات بدكة عشائرية في ذي قار

مقتل رجل خمسيني بعشرة رصاصات بدكة عشائرية في ذي قار

2026-11-02 10:25 5140
التربية تضبط آليات احتساب الشهادات العليا وتحدد شروط الاستحقاق الوظيفي

التربية تضبط آليات احتساب الشهادات العليا وتحدد شروط الاستحقاق الوظيفي

2026-11-02 10:12 8150