المطلع
عاجل

post-image

وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم ناڕەزایی دژی بڕیارێکی حکومەتی عێراق دەربڕی ‏


21:47 كوردستان
2025-07-26
74865

وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ناڕەزایی دژ بە بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق تایبەت بە قەدەغەكردنی بەكارهێنانی زمانی كوردی لە زانكۆكانی كەركوك و موسڵ و دیالە دەردەبڕێت و ئاماژەی بەوەکرد: بڕیارەكەی پێچەوانەی دەستوور و یاسایەو دەبێ بەرپرسانی دەركردنی ئەو بڕیارە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی بكرێنەوە.
‏
‏وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەداخەوە، بە بڕیاری ژمارە (6496)ی ڕۆژی 16ـی تەمموزی 2025ی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، كە ئاراستەی زانكۆكانی مووسڵ، كەركووك و دیالەی كردووە، فەرمانیكردووە، پرسیاری تاقیكردنەوەكان نەكرێنە كوردی.
‏
‏ئاماژە بەوەشكراوە، دەركردنی ئەم بڕیارە لە كاتێكدایە، بە گوێرەی ماددەی (4)، بڕگەی یەكەمی دەستووری عێراق، زمانی كوردی شانبەشانی زمانی عەرەبی، زمانی ڕەسمییە لە دەوڵەتدا.
‏
‏وەزارەتی رۆشنبیری جەختی لەوەكردووەتەوە كە ئەو بڕیارە پێچەوانەی ماددەكان و ناوەڕۆكی یاسای ژمارە (7)ی ساڵی 2014ی تایبەت بە زمانە ڕەسمییەكانی عێراقە، كە لە ژمارە (4311)ی ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق لە شوباتی 2014 بڵاوكراوەتەوە و لە ماددەی سێیەمی یاساكەدا زۆر بە ڕوونی هاتووە، زمانی عەرەبی و زمانی كوردی دوو زمانی ڕەسمین لە عێراقدا.
‏
‏وەزارەتەكە وێڕای ئیدانەكردنی ئەو بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، داواشی لە دامەزراوە دەستوورییەكانی عێراق كردووە، سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە، ئیدانەی هەر جۆرە بڕیارێكی نادەستووری لەو شێوەیە بكەن و بەرپرسانی دەركردنی ئەو بڕیارە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی بكەنەوە.
‏
‏بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق، كاردانەوەی توندی لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان لێكەوتەوە، هەر ئەمڕۆ نوسینگەی راگەیاندنی، وەزیری داد-ی حكومەتی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، خالید شوانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری خویندی باڵای فیدراڵ، تاوتووێی كێشەی دوا نوسراوی وەزارەتی خوێندی باڵایان كرد كە تایبەت بوو بە ئیعتمادكردنی تەنها زمانی عەربی لە تاقیكرنەوەكانی زانكۆی كەركوك و زانكۆكانی تر و قەدەغەكردنی تەرجەمەی پرسیارەكان وڵامدانەوە بە زمانی كوردی. وەزیری خۆێندنی باڵای عیراق بڕیاری چارەسەركردنی كێشەكەی دا و تاقیكرنەوەكان بە هەمان میكانزمی ساڵانی رابردوو بەڕێوەدەچێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

2026-10-25 18:09 890
طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

2026-10-25 18:07 477
الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-10-25 17:41 1043
تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

2026-10-25 17:35 1926
المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 5164
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 6066
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 3618
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 4279
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 4261
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 5676
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 5880
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 4062
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6721
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 12545
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 6391
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 11068
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 9811
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 10805