المطلع
عاجل

post-image

کۆبوونەوەیەکی حکومی بە سەرۆکایەتی سودانی بۆ بەدواداچوونی ڕێگای گەشەپێدان و چارەسەرکردنی بەربەستەکانی جێبەجێکردنی


23:22 ئابوری
2025-07-23
47464

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان کرد، بە ئامادەبوونی وەزیری گواستنەوە و سەرۆکی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی و ڕاوێژکار و نوێنەری کۆمپانیای (ئۆلیڤەر وایمان) ، ڕاوێژکاری پڕۆژەکە.

وتیشی سودانی جەختی لە سەر گرنگی بەرچاوی پڕۆژەکە و ڕەهەندە جیۆپۆلەتیکی و گەشەپێدان و ئابووری و وەبەرهێنانەکانی بۆ عێراق کردەوە، و سەرجەم لایەنە بەشداربووەکانی پڕۆژەکەی ڕاسارد کە سەرجەم کارە ڕاسپێردراوەکان بۆ تەواوکردنی قۆناغی یەکەمی ڕێگای گەشەپێدان لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا تەواو بکەن، هەروەها وەزارەتی پلاندانانی ڕاسپارد بۆ دروستکردنی پێکهاتەیەکی تایبەت بۆ ئامادەکارییەکانی پەیوەست بە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و ئامادەکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، بابەتەکانی پەیوەست بە  بەڕێوەچوونی کارکردن لە پێکهاتە سەرەکییەکانی پڕۆژەکە، لەوانە تەگەرەکان کە کاریگەرییان لەسەر پێشکەوتنەکان هەیە، وەک شوێنەوارەکان یان کێڵگەکانی مین و ئەوەی پەیوەستە بە خاوەندارییەتی زەوییە گشتی و تایبەتەکان تاوتوێ کران، هەروەها باس لە پێشهاتەکانی پڕۆژەی بەندەری فاوی گەورە کرا و پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتی دارایی و ئابووری کرا کە لەلایەن ڕاوێژکاری پڕۆژەکەوە، (ئۆلیڤەر وایمان) ئامادەکرابوو.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە خاڵی کۆتایی دەرچوون بۆ ئەو ڕێگایەی کە عێراق بە تورکیا دەبەستێتەوە کرا و لیژنەیەکی وەزاری بۆ دیاریکردنی ڕێگا و خاڵی پەڕینەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

2026-10-25 18:09 890
طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

2026-10-25 18:07 477
الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-10-25 17:41 1043
تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

2026-10-25 17:35 1926
المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 5164
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 6066
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 3618
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 4279
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 4261
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 5676
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 5880
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 4062
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6721
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 12545
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 6391
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 11068
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 9811
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 10805