المطلع
عاجل

post-image

ڕەشید هەوڵە ناوازەکانی عێراق بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە ئاشکرا دەکات


22:32 عێراق
2025-05-28
88369

عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە دووپاتی کردەوە کە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لەم قۆناغەدا پێویستە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددای فرەیی کە ڕووبەڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتەوە. ناوبراو تیشکی خستە سەر ئازارەکانی گەلانی عەرەب، بەتایبەتی گەلی فەلەستین، جگە لە بارودۆخی نائارامی ناوخۆیی سودان، سوریا و لوبنان. هەروەها هەوڵه ناوازەکانی عێراقیشی بۆ هێنانەوەی ئاشتی بۆ ناوچه که ئاشکرا کرد.
ڕەشید لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن عەرەبی  کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە  وتی کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لەبارودۆخی ئێستای خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا پێویستە و وڵاتانی عەرەبی بەدەست چەندین کێشەوە دەناڵێنن دیارترینیان دەستدرێژی بۆ سەر گەلی فەلەستین و بارودۆخی ناوخۆی سودان و سوریا و لوبنان .

ئاماژەیشیدا نیازێکی ڕاستەقینەی وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی ناوچەکە هەیە بۆ وەستاندنی ئازارەکانی گەلی فەلەستین .
دەبێت کار بکرێت بۆ وەستاندنی جەنگ لە فەلەستین و گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ گەلی فەلەستین و پاشان نەخشە ڕێگایەکی سیاسی بۆ فەلەستینییەکان دابڕێژین بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانیان بەپێی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

وتیشی سوریا  وڵاتێکی گرنگە بۆ عێراق لەهەموو بوارەکانی کۆمەڵایەتی و ئایینی و کلتووریدا و ئێمە پێکەوە گرێدراوین و پەیوەندییەکی باش و بەهێزمان لەگەڵ سوریادا دەوێت و دەمانەوێت حکومەتی سوریا هەموو بوارەکان لەبەرچاو بگرێت و نوێنەرایەتی گەلی سوریا مسۆگەر بکات.

ڕوونیکردەوە سنوورێکی درێژمان لەگەڵ سوریادا هەیه و تیرۆریستان لەسەر سنوورەکان هەن یان لەگەڵ خانەوادەکانیان بەڕەگەزە جیاوازکانیانەوە  پێویسته ئەم پرسە ئەمنیە بەشێوەیەکی دۆستانه لەگەڵ لایەنی سوریا چاره سەر بکرێت .

وتیشی کار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئەمنی سنوور لەگەڵ تورکیا و پرسی بوونی هێزەکانی لەناو عێراقدا دەکەین بەتایبەتی لەگەڵ بڕیاری پەکەکە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئاشتیانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا لەڕووی بازرگانی و دیپلۆماسییەوه باشه و بازرگانیمان به هێزه و ساڵانه دەیان ملیار دۆلاره و هیوادارین کێشه ئەمنییەکان چارەسەر بکرێن .
پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران ئاسایی و بەهێزه و هیچ هێزێکی ئێرانی له ناو عێراقدا نییه و بەپێچەوانه وه و ئاڵوگۆڕی هەمیشەیی شاندەکانمان هەیه و لەسەر هەموو  پرسەکانی ئێستا ڕێکدەکەوین .
زۆربەی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لەتورکیا و ئێران و زۆربەیشیان لەتورکیاوە دێن، پێویستمان بەپشکی دادپەروەرانه هەیه بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی دانیشتوان و کشتوکاڵ.
پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و میسر و ئوردن بەهێز و پتەو و ئاڵوگۆڕی پسپۆڕی و بازرگانیمان هەیە بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری.
پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا ئاسایی و باشن، ڕێککەوتن لەنێوانماندا هەیە و بەهاوبەشی لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت و بۆ مانەوە  یان پاشەکشێ هێزەکان  ئەوەش پەیوەستە بەدانوستانەکانی نێوان هەردوولا.
پێشوازی لە سەردانی سەرۆک ترامپ و شاندەکانی ئەوروپا دەکەین بۆ ناوچەکە بۆ گوێگرتن لەسەرکردەکانی ناوچەکە سەبارەت بەو کێشانەی هەن و کارکردن بۆ چارەسەرکردنیان.
هیوادارین دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران سەرکەوتوو بن و سوودی بۆ هەمووانیش دەبێت.
عێراق ئامادەیه ناوبژیوانی نێوان ئێران و ئەمەریکا بکات بۆ سەرخستنی دانوستانەکان ئەگەر داوایان کرد .
نەبوونی یاسای نەوت و گاز لەپشت کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستانەوەیە و دانوستاندنەکان لەنێوان هەردوولادا بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی مووچە و نەوت و کێشەکانی دیکە.
هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچن و کاردەکەین بۆ ئەوەی ئارام و سەقامگیر و دادپەروەرانە بێت و بەشداری بەرفراوانی خەڵکی عێراق مسۆگەر بکەین.
( 60 ٪ ی دانیشتوانی عێراق گەنجن و زۆرترین قورسایی پێکدەهێنن و دەبێت پشتیوانییان لێبکرێت و پێویستمان بە بەشداریکردنیان هەیە لەپشتیوانیکردنی پرۆسەی سیاسی و بەرگریکردن لە ئاسایش و سەقامگیریدا و ببنە بەشێک لەچارەسەرکردنی کێشەکان.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

مطار النجف: غداً استئناف الرحلات الجوية مع إيران وبواقع 3 رحلات مسائية

مطار النجف: غداً استئناف الرحلات الجوية مع إيران وبواقع 3 رحلات مسائية

2026-10-03 21:04 1248
واشنطن تهنئ العراق بيومه الوطني وتؤكد عمق الشراكة الاقتصادية والدبلوماسية بينهما

واشنطن تهنئ العراق بيومه الوطني وتؤكد عمق الشراكة الاقتصادية والدبلوماسية بينهما

2026-10-03 20:02 1752
أردوغان: العراق وسوريا يتجهان نحو الاستقرار والسلام سيحل محل الإرهاب بالمنطقة

أردوغان: العراق وسوريا يتجهان نحو الاستقرار والسلام سيحل محل الإرهاب بالمنطقة

2026-10-03 18:55 2344
صدور 17 أمر قبض واستقدام بحق ذوي الدرجات الخاصة خلال أيلول الماضي

صدور 17 أمر قبض واستقدام بحق ذوي الدرجات الخاصة خلال أيلول الماضي

2026-10-03 18:39 3386
أمريكا تعلن مرور أكثر من مليار برميل من النفط عبر مضيق هرمز

أمريكا تعلن مرور أكثر من مليار برميل من النفط عبر مضيق هرمز

2026-10-03 17:58 2230
أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

2026-10-03 17:03 2534
​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

2026-10-03 16:02 4904
خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

2026-10-03 15:20 3137
القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

2026-10-03 15:14 3177
اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

2026-10-03 14:45 2723
تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

2026-10-03 12:41 3304
مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

2026-10-03 12:00 7078
الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

2026-10-03 11:32 3699
التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

2026-10-03 10:29 7683
الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

2026-10-03 10:28 6631
الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

2026-10-03 00:01 11339
ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

2026-10-02 23:16 5803
العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

2026-10-02 21:44 11586